ساکز (بە ئینگلیزی: Sakez; فارسی: ساکز)یان سەکێز یان سکاکێز یان ئێسکیت نیشتەجێیەکی شارستانیی بەھێز و شاری مێژوویی کۆن بوو لە ھەزارەی یەکەمی پێش زایین لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
پایتەختی سیاسی و سەربازی سەکاکان بوو لە ڕۆژاوای ئێران و یەکێک لەو چەند شارە دێرینەی کە شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵک و ناوەندی شارستانییەتی بووە و ھێشتاش ماوە. شوێنەوارناسان وەک ڕۆمان گێرشمان پێیان وایە شاری سەقزی ئەمڕۆی کوردستان پاشماوەی شاری ساکزە کە ناوی لە سەکاکان وەرگرتووە و بە گۆڕانکارییەکی کەم لە گوتندا ھێشتا بە ھەمان ناو دەوترێت.
سکایییەکان، ھەروەھا پێیان دەوترێت ئێسکیتەکان، ئەندامی خەڵکی کۆچبەر کە لە بنچینەدا ئێرانی بوون و لە سەرەتای سەدەی ٩ی پێش زایینەوە ناسراون کە لە ئاسیای ناوەڕاستەوە بەرەو باشووری ڕووسیا و ئوکراینا کۆچیان کردووە. لە سەدەی ٨ و ٧ی پێش زایین ئەوان بە شێوەیەکی سەرەکی لەو ناوچەیە دەژیان کە بە «ئێسکیت» ناسراوە. نووسراوە ئاشوورییەکان لە ٧٠٠ تا ٧٥٠ پێش زایین ئاماژە بە سەکاکان دەکەن.
سەرەڕای شەڕی بێکۆتایی، شارستانییەتە جیاوازەکان کاریگەریان لەسەر یەکتر ھەبوو و پێکھاتە کولتوورییەکانی خۆیان پەرەپێدا، لەوانە تەلارسازی و شارنشینی. دیارە ھونەری بینایی مادی لەلایەن بابلی و ئاشوری و مێھرتاش و کاتبەکانی ئیلامیەوە کاریگەری ھەبووە و ھەر بۆیە سکایییەکان و مادەکان کاریگەریان لەسەر یەکتر داناوە.
لە کۆتایییەکانی سەدەی ٨ی پ. ز مادەکان لە ڕۆژاوای ئێران کۆبوونەوە و شەڕیان لەگەڵ ئاشورییەکان کرد و بە یارمەتی سکایییەکان داگیریان کردن و لە ماوەی ئەو شەڕانەدا کە نزیکەی ١٠٠ ساڵی خایاند، شکستیان پێ ھێنا و حکوومەتێکیان دامەزراند کە بۆ ماوەی ١٢٠ ساڵ تەمەنی کرد. ئەوە یەکەم حکوومەتی سەرەکی بوو لە ئێراندا کە زەمینەی نیشتەجێبوونی ھەمیشەیی و دروستکردنی بینا و شارەکانی خۆشکرد. نیشتەجێبوونی ھەمیشەیی و کاریگەری شارستانییەکانی تر و ھەروەھا بیروباوەڕی ئایینی و ئەھورایی سەردەمی خۆی بووە ھۆی دروستکردنی پەرستگا و پەرستگای ئاگر و بینای سەربازی و چەندین قەڵا و بنکەی جۆراوجۆر.
بیناکان و پەرستگاکانی ئایینی کە لە شوێنی مادەکان و سەکاکان دۆزراونەتەوە و ھەروەھا ناوی ماددی تایبەت بە ناوی ئایینی ئاریایی تێکەڵ کراوە وەک مەزداکۆ، باگپارنا، ئاوراپارنو، ئەرتەسیرو، باگداتی و بەگماشدە، بەڕوونی ئینتیمای ئایینیی خەڵکی ماد و سکا بۆ بیر و نەریتی ئایینی ھیندو ئێرانی و ئاریایی و زەردەشتی نیشان دەدات.
ھەزاران پارچە شوێنەواری گۆزەکەری و ئاسن و زێڕ و کانزاکانی تر لەگەڵ پاشماوەی دەیان قەڵا و پەرستگای ئاگر و گۆڕ لە نێو ئەو شوێنەوارانەن کە لە دەیان ساڵی ڕابردوودا دۆزراونەتەوە و چاک کراونەتەوە و بەشێکی زۆریان دزراون و ھەندێکیان لە مۆزەخانە ناوخۆیییەکانی ئێران و ھەندێکیشیان لە مۆزەخانەکانی ئەورووپا، ئەمریکا و ئیسرائیل پارێزراون.
ھەندێک کۆکراوەی شوێنەواری سەکاکان:
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ساکز, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.