سامیە عەمودی (بە زمانی عەرەبی: سامية العمودي؛ لە دایکبووی ١٩٥٧) ژنە پزیشکی عەرەبستانی سعوودییە.
ئەو سەرۆکی سەنتەری شێخ محەممەد حوسێن عەموودییە بۆ چارەسەری شێرپەنجەی مەمک. ئەو بە کار و چالاکییەکانی لەمەڕ ناساندن و هۆشیارکردنی خەڵک لە شێرپەنجەی مەمک ناسراوە، ئەمەش لەدوای ئەوە هات کە خۆی تووشی بوو. لە نیسانی ٢٠٠٦، لەڕێی چارەسەری کیمیاییەوە چارەسەری خۆی کرد. ئەو یەکەم ژنە سعوودییە کە ئەزموونی خۆی لەبارەی تووشبوون بەو نەخۆشییە دەرببڕێت، سامیەی ئەوەی لە زنجیرە وتارێک لە ڕۆژنامەی مەدینە ئەنجامدا. ئەو یەکەم ژنی کەنداوی عەرەبییە کە ببیتە خاوەنی کورسییەک لە دەستەی بەڕێوبەرانی یەکێتیی نێونەتەوەیی کۆنتڕۆلکردنی شێرپەنجە.
سامیە عەمودی | |
---|---|
بە عەرەبی: ساميه العمودي | |
لەدایکبوون | جەدە، عەرەبستانی سعوودی | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٧
زمانی زگماکی | عەرەبی |
پیشە | پزیشک، gynaecologist، obstetrician، researcher |
خەڵاتەکان | خەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا |
سامیە عەمودی لە پای کار و چالاکییەکانی لە ساڵی ٢٠٠٧، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا پێدرا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سامیە عەمودی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سامیە عەمودی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.