سابیر کوردستانی: گۆرانیبێژێکی کورد

سابیر محەممەد ئەحمەد ناسراو بە سابیر کوردستانی (لەدایکبووی ١٩٥٥، کەرکووک - مردووی ١٠ی ئابی ٢٠٢٠، سلێمانی) گۆرانیبێژێکی کورد بوو.

خاوەنی چەندین گۆرانی بوو بە زمانی کوردی، کە وەک خۆی ووتی: زۆربەی گۆرانییەکانم ڕووداوێکی ڕاستی لە پشتەوەیە، بە تایبەتیی ئەو گۆرانییانەی کە خۆم تێکستەکانیم نووسیوە. سابیر لە منداڵییەوە بەھۆی بەکارھێنانی چارەسەری پزیشکی بەھەڵە بیناییی لەدەست دا. لە ساڵی ١٩٧٠وە دەستی بە کاری ھونەری کردووە‌ و یەکەم بەرھەمیشی لە تەلەفزیۆنی کەرکووک لە ساڵی ١٩٧١ تۆمارکردووە. لە ساڵی ٢٠٢٠، بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییی کرد.

سابیر کوردستانی

لەدایکبوون١٩٥٥
مەرگ١٠ی ئابی ٢٠٢٠(٢٠٢٠-٠٨-١٠) (٦٤–٦٥ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگنەخۆشیی ڤایرۆسی کۆرۆنای ٢٠١٩
شوێنی گۆڕگۆڕستانی ڕەحیماوا، کەرکووک
نەتەوەکورد
پیشەگۆرانیبێژ

ژیان

سابیر کوردستانى، لە ساڵی ١٩٥٥ لە شاری کەرکووک لەدایک بووە، ژیانی ھاوسەری پێکھێناوە و خاوەنی سێ کچ و کوڕێکە، ئەو ھونەرمەندە لە ساڵی ١٩٧٠ بۆ جاری یەکەم لە قوتابخانەی ئیمام قاسم لە شاری کەرکووک لە یادی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان گۆرانی گوتووە، ھەروەھا لە ساڵی ١٩٧١ یەکەم گۆرانی لە کەناڵی تەلەفزیۆنی کەرکووک تۆمارکردووە و لە ساڵی ١٩٧٢ گۆرانییەکی لە ئێزگەی دەنگی کوردی لە بەغدا تۆمار کردووە.

لە دوورەوە ناوت بیستووم، یەکێکە لە گۆرانییە بەناوبانگەکانی سابیر کوردستانی کە لە شیعرێکی عەبدوڵڵا پەشێو وەرگیراوە. لە ئایاری ٢٠٢٠ گۆرانییەکە بە کلیپێکی نوێوە بڵاوکرایەوە.

سەرچاوەکان

Tags:

سلێمانیڤایرۆسی کۆرۆناکەرکووک

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

گەشبینیئاندریە ماری ئەمپێرVمۆرفیممەم و زینکۆسرەت ڕەسووڵ عەلیسروشتفاشیزمOژمارەی ڕێژەییمیتۆدکەوڕۆمیۆ و جولیەتسیکس ئەکسیسئازادیی دەربڕینزەکەریا عەبدوڵڵاجوگرافیای باشووری کوردستانوەلی دێوانەمەولانای ڕۆمیتورکیامێژووی عێراقمەحویئەورووپای ناوەندیحامۆڕابیحەپسەخانی نەقیبفەڕەنساBگڕکانئامێدیحسێن عارفڕۆژگیرانکۆچەر بیرکارSڕەوشەن بەدرخانئەپڵژینا ئەمینیعەبدولقادری گەیلانیکۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستاندەستدرێژیی سێکسیکۆئەندامی ھەرسشەکرەقەزای شنگالحاجی قادری کۆییڕۆناڵدینھۆئەیووبمووسڵجوانیناسیکیمیاوزەی میکانیکیشامدابەشکردن (ئابوورناسی)ئەلبەرت ئاینشتاینمانگجوگرافیای مرۆیینوێژی نیوەڕۆفۆنیمحەمید ھیرادقەزای دووکانڕێکەوتننامەی ١١ی ئازارعەلی کوڕی حوسێن زەین ئەلعابدینخۆرشەڕی ناوخۆییی ئەمریکاڕەپبوونی کێرخوێندنی مێژووی ھونەرسێگۆشەوێنەنیشتیمانپەروەریڕۆژژمێرگڵاوپێستیئەبووبەکری سدیقناپۆلیۆن بۆناپارتقازی محەممەدمەککەوزەی ئاو🡆 More