زنجیرەچیاکانی پامیر (ئۆردۆ:) زنجیرە چیایەکە دەکەوێتە ناوەڕاستی کیشوەری ئاسیاوە، کە دەورەدراوە بە زنجیرە چیایە بەرزەکانی شاخەکانی ھیندوکوش و کون لوون و جیسار ئەلی و تیانشان.
کە بە دیاریکراوی دەکەوێتە باشووری ڕۆژھەڵاتی دووری کۆماری کازاخستان، دامێنە دەشتایییەکانی پامیر لەلایەن کۆمارییەکانی تاجیکستان و قرغیزستانەوە ھاوبەشە و بە درێژایی بەرەو باکووری ڕۆژاوای کۆماری گەلی چین و لە بەشی دووری باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەفغانستان بەرەو باکوور دەڕوا، لەبەشی باشووری زۆرکۆڵ و دۆڵی خان ھەیە، چیاکانی ئەم زنجیرەیە بەرزن بە تێکڕای بەرزی ٤٠٠٠ بۆ ٥٠٠٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە.
زنجیرەچیای پامیر | |
---|---|
بەشێکە لە | Alpide belt |
پۆتانی شوێن | |
بەرزترین خاڵ | Kongur Tagh |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ٧٬٦٤٩ مەتر |
سەردەم | Carboniferous |
ڕووبەر | ١٢٠٬٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
ناوچەی پامیر دەکرێت دابەش بکرێت لە نێوان:
پێکھاتەی زەوی ئەم زنجیرەچیایە دەکرێت کورتبکرێتەوە لە نێوان:
کەش و ھەوای پامیر وشک و سارد و کیشوەرییە و ڕێژەی ساڵانەی بارانی لە دۆڵی ڕۆژاواکەی لە ١٠٠–٢٥٠ ملیمەتردایە، بە بەراورد بە ٢٠٠–٥٠٠ ملم بۆ دۆڵەکانی ڕۆژھەڵات بەرز دەبێتەوە بۆ نزیکەی ٨٠٠ میلیمەتر لە لووتکەی شاخەکانی، پلەی گەرمای مانگی کانوونی دووەم دەگاتە -١٧٫٨°C ڕۆژھەڵات بەرامبەر -٧٫٤°C ڕۆژاوا، لە مانگی تەممووز بۆ ٢٠°C ڕۆژھەڵات و بۆ ٢٢٫٥°C ڕۆژاوا بەرز دەبێتەوە.
زۆربەی ھەرێمەکان پشت بە کشتوکاڵکردن دەبەستن و لەسەر داچاندنی دانەوێڵەی وەک جۆ، گەنمەشامی سپی، گەنمەشامی، چەمی وەک باقلە، ترێ، کرۆسک، ھەرمێ، سێو، پەستوون و چینگۆ. کۆمەڵگاکەی کۆچەرین و مەڕو ماڵات بەخێو دەکەن و لە ڕووبارەوەرزەیەکانی ماسی دەگرن و لەسەر پشتی گا کۆچ دەکەن، خەڵوز و خوێی بەرد لە بەشەکانی ڕۆژھەڵاتیانەوە دەردێنن وەبەرھێنانی بۆ دەکەن و زێڕ و زیو و بەردی بەنرخ و جیوە و ئاڵتوون لە بەشەکانی ڕۆژاوایانەوە ھەیە و وەبەرھێنانی بۆ دەکرێت لەلایەن حکوومەتی میرییەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زنجیرەچیای پامیر تێدایە. |
ویکیگەشت ڕێنوێنی گەشتی ھەیە بۆ Pamirs. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article زنجیرەچیای پامیر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.