زنجیرەچیاکانی ئەندێز

زنجیرەچیاکانی ئەندێز (بە ئیسپانی: Cordillera de los Andes) بڕیتیە لە زنجیرەچیایێکی دڕێژ لە خۆڕئاوای کیشوەری ئەمەریکای باشوور، لەکەناراوەکانی دەریای کاریبیەوە دەست پێ دەکات لە باکووری کیشوەری ئەمەریکای باشوور تاوەکو کۆتا لوتکەی باشووری ئەمەریکای باشوور، ھەریەکە لە وڵاتەکانی کۆلۆمبیا و ئیکوادۆر و پێروو و بۆلیڤیا و چیلی و ئەرژەنتین دەبڕێت تاوەکو دەگاتە کەیپ ھۆرن بەدڕێژایی کەناڕاوەکانی زەڕیای ھێمن کیشوەری ئەمەریکای باشووری داپۆشیوە، دڕێژی زنجیرەچیایەکە بڕیتیە لە ٧٥٠٠ کم کە بە دڕێژترین زنجیرەچیا دادەنڕێت لەسەر ڕوی زەوی ھەروەھا بە پانترین زنجیرەچیاش ھەژماڕ دەکرێت کە ٩٢٠ کم پانە، مێژووی درووست بونی بۆ ٦٥٬٠٠٠٬٠٠٠٬١٤٥ ساڵ دەگەڕێتەوە.

تۆپۆگرافی

لەبەری وڵاتی پیڕۆ چەندین ڕێگا ھەیە بۆگەیشتن بە لوتکەی ھەندێ شاخی ئەم زنجیرەچیایە، کەبڕیتین لە شاخەکانی کۆردیلێرا نێگرا و کۆردیلێرا بلانکا کە ھەندێکیان بە بەفڕ سپی داپۆشڕاون، بەم ناوچانە دەوتڕێت کالیخۆن دی ھوایلاس کە مەبەست لێی شوێنی گەشتیاریە، شاخی کۆردیلێرا بلانکا لەزنجیرەچیای ئەندێز لەناوخاکی پیڕۆ بەبەرزترین لوتکە دادەنڕێت، زنجیرەچیاکانی ئەندێز چەندین دەریاچەیان لە دامێنی خۆیان درووست کردوە گەورەترین و بەناوبانگترینیان دەریاچەی تیتیکاکا، ھەروەھا ئەندێز چەندین گرکانی چاڵاکی ھەیە بەتایبەت لە ئیکوادۆر وەک گڕکانی کۆتۆباکسی، ڕووباری ئەمازۆن سەرچاوەکەی لە زنجیرەچیاکانی ئەندێزەوە ھەڵدەقوڵێت، جگە لە چەندین ڕووباری تر وەک ڕووبارەکانی ئوروبامبا و ئەپوریماک و مادرێ دێ دیۆس.

کەش و ھەوا

کەش و ھەوای ئەندێز زۆڕ جیاوازە لە شوێنێکیەوە بۆ شوێنێکی تر، ئەمیش بەھۆی پانی و پۆریەوەکەیەنی، دەبینین بەشی باکووری زنجیرەچیایەکە بەھۆی نزیکی لە ھێڵی کەمەڕەیی زەوی ھەمان کەش و ھەوای ئەفریکای ھەیە بەڵام لەبەشی باشووری بەھۆی نزیکی لەبازنەی جەمسەری باشوور کەش و ھەوایەکی جەمسەری ھەیە، لەناوچەکانی باکووری کەشو ھەوایەکی شێدار و گەرمی ھەیە بەڵام لەبەشی باشووری کەش و ھەوایەکی سارد و ووشکی ھەیە، بەشی خۆڕئاوای ئەندێز کە کەوتۆتە ناو وڵاتی چیلی دەڕوانێتە زەڕیای ھێمن ناوچەیەکی زۆڕ ووشک و گەرمە، ھەروەھا لەبەشی باشووری خۆڕھەڵاتی کە کەوتۆتە ناو ووڵاتی ئەرژەنتین ھەم دیسان ووشک و گەرمە، لوتکە بەرزەکانی بایەکی سارد و وشکی ھەیە و چەندین ڕووباری بەستەڵەکی درووست کردوە لەھەمان کات بیابانێکی ووشک دامێنی گرتۆتەوە.

جیۆلۆجی

زنجیرەچیاکانی ئەندێز 
کۆنۆ دی ئەریتا لە ئەریزاڕۆ سالتای ئەرژەنتین.

لە ڕووی جیۆلۆجیەوە ناوچەیەکی لەڕزۆکە و مەترسی بومەلەرزەی زۆڕە، چینەکانی ژێڕزەوی لەیەک تڕازاون شێوەو پێکھاتەی بەردەکانی لەناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تر جیاوازە، بەڵام بەشێوەیەکی بەربڵاو بەردی گڕکانی ھەیە، کەبونەتە ھۆی دروست بوونی چەندین کانی کانزایی وەک زێڕ و زیو و ئاسن و مس نیتراتەکان.

کانەکان

ئەندێز مێژوویەکی دێڕینی ھەیە لەگەڵ کانەکان و دەرھێنانی کانزاکانی ناخی زەوی، ھەر لەگەڵ شاڵاوی ئیسپانیەکان بەشێوەیەکی بەرچاو لە ساڵی ١٥٠٠ ەوە تاوەکو ئەمڕۆ لەپەڕەسەندن دایە، بەتایبەت ئەوناوچانەی کەوتونەتە ناو سنوڕی ڕامیاری چیلیەوە وەک کانەکانی ناوچەی چۆکیۆکاماتا و ئەسکۆندیدا، لە پیڕۆش کانەکانی تۆقوێ پالا ھەن.

مێژوو

خەڵکی ڕەسەنی چیاکانی ئەندێز بڕیتین لە ھیندیە سوڕەکانی ئەمریکا، کە بە زمانەکانی ئیماڕا و کویچوان دەدوێن، ھەڕوەھا لە قەدباڵی ئەندێز ئیمپڕاتۆریەتی مەزنی ئەلانکە درووست بوو، کە ھزری کشتوکاڵ و ئاوەڕۆ و پڕد و تەڵاری پەڕە پێدا، یەکەم ئەو ئەوروپیانەی بۆیەکەم جاڕ چاویان بە ئەندێز کەوت ئیسپانی و پورتگالیەکان بوون.

ڕووەک و ئاژەڵەکانی

زنجیرەچیاکانی ئەندێز 
ڤیکونیا (لاما)
زنجیرەچیاکانی ئەندێز 
کۆندۆڕ(ھەڵۆ)

لەبەڕی زەڕیای ھێمن لەناو سنووڕی کۆلۆمبیا و ئیکوادۆڕ داڕستانێکی چڕ خاکەکەی داپۆشتوە کە چەندین ئاژەڵی لەناودا دەژێت، وەک تەمبەڵ و مەیمون و پڵنگ و سەگ و جۆڕەھا زیندەوەڕی تڕ.

لەھەندێ بەڕزاییەکانی ئەندێز دارستانی چڕ ھەن لەگەڵ کەش و ھەوایەکی مامناوەندی، لەوناوچانەی کەوتونەتە ناو خاکی پیڕۆ داری کینا ھەیە بۆ دڕوست کردنی دەرمان سوودی لێ دەبینرێت، سروتی کینا بۆ نەخۆشی مەڵاریا بەکاردێت.

لەبەڕزاییەکانی ئیکوادۆر و پیڕۆ و بۆلیڤیا دارستانێکی زۆر ھەیە کە داری پۆلی لیپس ی لێ دەڕوێت، خەڵکەکەی ئەم دارانە بە ناوی یاگوال و کوێنوە دەھێنن، ئەم دارانە تەنھا لەم شوێنانە دەڕوێن کە ٤٥٠٠ م لەئاستی دەریاوە بەڕزن، ئەم دارانە بەکاردێن لە دروست کردنی دراوی کاغەزی و ڕۆنی سوتەمەنی، ئێستا ڕێژەی ئەم دارستانانە کەم بۆتەوە بەجۆڕێک تەنھا ١٠٪ ی لێماوەتەوە. ئەمیش بەھۆی بەکارھێنانیانەوەیە لەپیشەسازیە جۆڕبەجۆرەکان.

زیاتر لە ٢٠٠٠ ساڵە داری ئەلارس لە چیلی دەڕوێت، ھەروەھا دارەکانی پویاڤێختەن و کاندێلا بەم دواییانە لە پیڕۆ دۆزڕایەوە.

لەبەڕزاییەکانی پیڕۆ و بۆلیڤیا گیانلەبەری وەک لاما دەژێت، لەگەڵ ئەڵپاکا کە خوڕیەکی زۆڕی ھەیە، چینچیلان گیانلەبەرێکی شەوانە تەنھا لە چیاکانی ئەندێز دا دەژێت، چەندەھا زیندەوەری تر وەک ئاسک و پڵنگی پوما.

باڵندەی کۆندۆر بە گەورەترین باڵندەی نیوەگۆی باشووری گۆی زەوی دادەنڕێت تەنھا لە ئەندێز دەبینرێت.

لەبەشی باشووری چیاکانی ئەندێز تەپۆڵکەی تایبەتی ھەیە ئەم تەپۆڵکانە گەردەلولی بەھێز باھۆز دروست دەکەن بۆیە وای کردوە جۆرە درەختێکی تایبەتی لێ بڕوێت کە نڕخێکی بەڕزی ھەیە لەبازاڕەکانی دار دا.

بیابانی ئەتەکاما ناوچەیەکی زۆر تایبەتی زنجیرەچیاکانی ئەندێزە، کە زۆر بەدەگمەن بارانی لێ دەبارێت و ڕووەکی بیابانی تایبەتی ھەیە، ئەم ڕووەکانە تەنھا بەو شێیە ئاویان دەست دەکەوێت کە لە زەڕیای ھێمنەوە بۆیان ھەڵدەکات.

لوتکەی شاخەکان

ئەم ڕێزبەندیەی خوارەوە ناوی لوتکە ھەرە بەرزەکانی چیای ئەندێزە:

ئەرژەنتین

  • ئەکۆنکاگوا، ٦٩٦٢ م، بەڕزترین لوتکەی ھەردوو کیشوەری ئەمەریکای باکوور و باشوور.
  • ئۆیۆس دیل سەلادۆ،٦٨٩٣ م.
  • پیسس، ٦٧٩٥ م.
  • کیرۆ مێرکەداریۆ،٦٧٧٠ م.
  • کیرۆ بۆنێتێ،٦٧٥٩ م.
  • گالێن ،٥٩١٢ م.
  • پەڕگە:Cerro Bonete.jpg

بۆلیڤیا

  • یانکوا ئوما ،٦٤٢٧ م.
  • کەبەرای ،٥٨٦٠ م.
  • چەکەلتایە ،٥٤٢١ م.
  • ھواینا پۆتۆسی ،٥٤٢١ م.
  • ئیلامپو ،٦٥٥٠ م.
  • ئیلامانی ،٦٤٦٢ م.
  • ماکیزۆ دی لارانکاگوا ،٥٥٤١ م.
  • ماکیزۆ دیپاکونی ،٥٤٠٠ م.
  • نەڤادۆ ئەنالایسی ٥٧٥٠ م.
  • سەیاما ،٦٥٤٢ م.
  • پاتیلا پاتا ،٥٣٠٠ م.
  • تاتا سەبایا ،٥٤٣٠ م.

چیلی

  • ئۆیۆس دی سەلادۆ،٦٨٩٣ م.
  • مۆنتێ سان ڤاڵەنتین ،٤٠٥٨ م.
  • کیرۆ پاینە گراندێ ،٢٧٥٠ م.
  • کیرۆ ماکێ ،٢٣٠٠ م.
  • مۆنتێ داروین ،٢٥٠٠ م.
  • ڤۆلکان ھیودسۆن ،١٩٠٠ م.
  • کیرۆ کاستیلۆ دینێڤەر، ١١٠٠ م.
  • پۆلێراس، ٥٩٩٣ م.

کۆلۆمبیا

  • گەلێراس ،٤٢٧٦ م.
  • نێڤادۆ دیل ھیولا، ٥٣٦٥ م.
  • نیڤادۆ دیل ڕویز ،٥٣٨٩ م.
  • نیڤادۆ دیل کیۆندیۆ ،٥٢١٥ م.
  • پیکۆ کریستۆباڵ کۆلۆن ،٥٧٧٥ م.
  • ڕیتاکوبا بلانکۆ ،٥٤١٠ م.

ئیکوادۆر

  • ئەنتیسانە ،٥٧٥٣ م.
  • کەیامبا ،٥٧٩٠ م.
  • چیمبۆڕازۆ، ٦٢٦٧ م.
  • کۆڕازۆن، ٤٧٩٠ م.
  • کۆتۆپاکسی ،٥٨٩٧ م.
  • ئێل ئەلتار ،٥٣٢٠ م.
  • ئیلینیزا، ٥٢٤٨ م.
  • پیچینچا ،٤٧٨٤ م.
  • ڕێڤێنتادۆر ،٣٥٦٢ م.
  • سانگای ،٥٢٣٠ م.
  • تیتی کاچا ،٥٠٣٥م.
  • تونگوڕاھوا، ٥٠٢٣ م.

پێروو

  • ئەلپامایۆ،٥٩٤٧ م.
  • ئەرتێسون راو ،٦٠٢٥ م.
  • کارنیکێرۆ،٥٩٦٠م.
  • ئێل مێستی ،٥٨٢٢ م.
  • ئێل تۆڕۆ ،٥٨٣٠ م.
  • ھواسکارێن، ٦٧٦٨ م.
  • یێریشانسا ،٦٠٩٤ م.
  • نێڤادۆ دی ھوایتاپالانێ ،٥٥٥٧ م.
  • پوماسیلۆ ،٥٩٩١ م.
  • ڕاساک ،٦٠٤٠ م.
  • ڕۆندۆی ،٥٨٧٠م.
  • سەراپۆ ،٦١٢٧ م.
  • سێریا نۆرتێ ،٥٨٦٠ م.
  • سیولا گراندێ ،٦٣٤٤ م.
  • یەروپایە ،٦٦٣٥م.
  • یەروپایە چیکۆ ،٦٠٨٩ م.

ڤێنیزوێلا

  • پیکۆ بۆلیڤار ،٤٩٨١ م.
  • پیکۆ ھۆمبۆلدت ،٤٩٤٠ م.
  • پیکۆ بۆنپلاند، ٤٨٨٠ م.
  • پیکۆ لا کۆنچا ،٤٨٧٠م.
  • پیکۆ پیێدراس بلانکاس ،٤٧٤٠م.

چیا ھاوبەشەکانی چیلی و ئەرژەنین

  • کیڕۆ بۆیا، ٥٤٠١ م.
  • کیرۆ ئێسکۆڕیاڵ،٥٤٤٧ م.
  • کۆردۆن دیل ئەزوفری، ٥٤٦٣ م.
  • فالسۆ ئەزوفرێ،٥٨٩٠ م.
  • فیتز رۆی ،٣٣٧٥ م.
  • ئینکاھواسی ،٦٦٢٠ م.
  • لاستاریا، ٥٦٩٧ م.
  • للیولایکۆ ،٦٧٣٩م.
  • مایپۆ،٥٢٦٤ م.
  • مارمۆلێیۆ،٦١١٠ م.
  • ئۆیۆس دیل سالادۆ،٦٨٩٣م.
  • ئۆلکا، ٥٤٠٧م.
  • سیێرا نێڤادا دی لاگوناس براڤاس، ٦١٢٧م.
  • سۆکۆمپا، ٦٠٥١م.
  • نێڤادۆ ترێس کروکێس، ٦٧٤٩م.
  • ترۆنادۆر، ٣٤٩١م.
  • توپونگاتۆ،٦٥٧٠م.
  • ناکیمینتۆ،٦٤٩٢م.

چیا ھاوبەشەکانی بۆلیڤیا و چیلی

  • کیرۆ مینچاچا، ٥٣٠٥م.
  • ئیروپوتانکو، ٥١٦٣م.
  • لیکانکابور، ٥٩٢٠م.
  • ئۆلکا، ٥٤٠٧م.
  • پاریناکۆتا، ٦٣٤٨م.
  • پاروما، ٥٤٢٠م.
  • پۆمێراپێ،٦٢٨٢م.

سەرچاوەکان


Tags:

زنجیرەچیاکانی ئەندێز تۆپۆگرافیزنجیرەچیاکانی ئەندێز کەش و ھەوازنجیرەچیاکانی ئەندێز جیۆلۆجیزنجیرەچیاکانی ئەندێز مێژووزنجیرەچیاکانی ئەندێز ڕووەک و ئاژەڵەکانیزنجیرەچیاکانی ئەندێز لوتکەی شاخەکانزنجیرەچیاکانی ئەندێزئیسپانیئیکوادۆرئەرژەنتینبۆلیڤیادەریای کاریبیپێرووچیلیکۆلۆمبیاکەیپ ھۆرن

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

بەڕێوەبەریی پرۆژەوەلی دێوانەعەربەتکوردستانئەکتەرمایكرۆسۆفت وۆردیەکەکانی دژەتیرۆرنەتەوە یەکگرتووەکانعائیشەکیشوەرھەوکردنی گوێی ناوەڕاستشێرکۆ بێکەسئەبووبەکری سدیقئینستاگرامکلاسیزمقیبلەشەرەفخانی بەدلیسیمیکانیکی کوانتۆمڕەعد کوردیفیلخۆراکنەخۆشییەکانی مەمکفەرھاد زیرەکسیاسەتجەین ئۆستنجەلال تاڵەبانیفەقێ تەیرانپیشەسازیڕێبازە ئەدەبییەکانفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکیمحەممەدمێژووی مایکرۆسۆفت وۆردسڵاو! ساندی بێلقەزای مێرگەسۆرڤۆڵتێرمحەممەد کوڕی عەبدولوەھابعەبدوڵڵا پەشێوموفتی پێنجوێنیبەردی ئاسمانیمازووشێرپەنجەی خوێنداستانی گلگامێشمەلا مستەفا بارزانیڕانیەشێرمار ماری ئیمانوێلتۆفیق وەھبیژووری نائومێدییەکانقسەی نەستەقسێکوچکەی بابانکلۆربوونی ددانتویتەرڕۆژژمێری ئێرانیمەلای جزیریمشەخۆریقوزمەم و زیندادپەروەریتیۆریشێخ ئادی کوڕی موسافیری ئومەویپێڕستی کەسایەتییە کوردەکاندەروونناسیی کۆمەڵایەتیتەزووی گۆڕاوجینۆسایدویکیپیدیای کوردیچەمکقەڵادزێناڵەی جوداییمێشکمیرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانوەرتێھەڵبژاردنی ناوچەیی باکووری کوردستان و تورکیا (٢٠٢٤)پردی دەلال🡆 More