لەکی شێوەزارێکی کوردییە.
زمانناسان لەکی وەک بنشێوەزارێکی کوردیی باشووری ھەژمار دەکەن. مهرداد ئیزهدی مێژووزان و نووسەر و کوردناسی بهناوبانگ و مامۆستای زانکۆی ھارڤارد و ھەروەھا مامۆستای زانکۆی کۆڵومبیا له ویلایهته یهکگرتووهکانی ئهمریکا شێوەزاری لەکی و ھەروەھا شێوەزاری ھەورامی به بەشێک له شێوەزاری سهرهکی کوردی گۆرانی دەناسێنێت.
لەکی | |
---|---|
قسەی پێدەکرێ لە | کوردستان ئێران عێراق |
ناوچە | زاگرۆسی ناوەندی |
ژمارەی ئاخێوەران | ١/٥ میلیۆن(2000) (ڕێکەوت نەدراوە) |
بنەماڵەی زمان | ھیندوئەورووپایی
|
کۆدەکانی زمان | |
ISO 639-3 | lki |
Linguasphere | 58-AAC-aac |
سەجاد جەھانفەرد لە توێژینەوەیەکدا زمانی کوردی وەک شەش شیوەزار پۆلێن دەکات کە شیوەزار لەکی یەکێکە لەو شەش شێوەزارەیه : کورمانجیی ژووروو، کورمانجیی ناوەڕاست، کورمانجیی خواروو، لەکی، ھەورامی، زازاکی. بە پێی ئەم توێژینەوەیە بنزارەکانی شێوەزاری لەکی ئەمانەی خوارەوەن:
ھەروەھا شوێنی ئاخێوەرانی ئەم شێوەزارە وەک دڵفان(نووراوا)، کوودەشت، ئەلشتر، بەشێک لە خوڕەماوا، بەشێک لە برووجرد، بەشێک لە نەھاوەند، ھلێران و بەشێکی بچووک لە ئاودانان لە پارێزگای ئیلام و لە پارێزگای کرماشان، شاری ھەرسین و بەشێکی بچووک لە کەنگاوەر و دەوروبەری سەحنە باس دەکات.
ھەروەھا عەباس جەلیلیان (ئاکۆ) دانەر و نووسەری گەورەترین فەرھەنگی کوردیی باشووری لە وتارێکدا بە ناوی ڕەسەنێتیی زمانی کوردی و پۆلێن کردنی شێوەزارەکانی پاش تێڕوانین لە بیردۆزە پێشینەکاندا پۆلێنکردنی خۆی پێشکەش دەکات کە زمانی کوردی وەک حەفت شێوەزار دەناسێنێت کە بریتین لە:
ئەزموونی ویکیپیدیای لەکی لە ئینکۆباتۆری ویکیمیدیا |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article لەکی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.