کوردیی باشووری (ھەروەھا کوردی کهلهوری، کوردیی خوارین یان کوردی خوارگ) یەکێک لە زارە سەرەکییەکانی زمانی کوردییە و لە ھەرێمەکانی کرماشان، ئیلام، خانەقین و بەشێک لە پارێزگای سنە وھەمەدان و لوڕستان و لەنێو کوردەکانی شێخ بزەینی لە تورکیا قسەی پێدەکرێت.
ھەندێک جار بەم زارە کەڵھوڕییش دەگوترێت، بەڵام کەڵھوڕی خۆی شێوەزارێکی کوردیی باشوورییە. کوردیی کرماشانی، کوردیی کەڵھوڕی، کوردی پاڵەیی،، کوردیی لەکی و کوردیی فەیلی ھەموویان کوردیی باشووری پێکدەھێنن.
کوردیی باشووری | ||
---|---|---|
کوردی | ||
قسەی پێدەکرێ لە | رۆژاوای ئێران ڕۆژھەڵاتی عێراق | |
ناوچە | ڕۆژاوای ئێران، کرماشان، پارێزگای ئیلام، ڕۆژھەڵاتی پارێزگای کوردستان، ڕۆژاوای پارێزگای ھەمەدان، رۆژ ئاوای پارێزگای لوڕستان وکوردانی پارێزگای قەزوین؛ ڕۆژهەڵاتی سنووری عێراق، شارەکانی خانەقین، کفری، مەندەلی و کوردانیبەغدا. | |
ژمارەی ئاخێوەران | نزیکەی ٦،٠٠٠،٠٠ لە ئێران، عێراق و شوێنەکانی تر. (ڕێکەوت نەدراوە) | |
بنەماڵەی زمان | بنەمایی
| |
کۆدەکانی زمان | ||
ISO 639-3 | sdh | |
Linguasphere | 58-AAA-c | |
ناوچەکانی کوردیی خوارین. | ||
زاراوەکانی کوردی
|
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی زاری کوردیی باشووری، ئرگاتیڤ نەبوونی بنزاراوەکانی کوردیی باشووریە، ئەمە لە حاڵێکدایە کە کوردیی کرنی کە لە بنزاراوەکانی کوردیی باشووری بە ئەژمار دێت، ئرگاتیڤە. ھەروەھا تایبەتمەندیی ئرگاتیڤ لە زۆربەی بنزاراوەکانی کوردیی لەکیش دەبێنرێت، بەلام ھەندێک لە بنزاراوەکانی کوردیی لەکییش وەکوو بنزاراوەی ھەرسینی ئرگاتیڤ نین. جگە لە ئەمە، بنزاراوەکانی سنجاوی و زەنگنەیی کە زۆر بە کوردیی لەکی نزیکن، ئرگاتیڤ نین و بەشێک لە کوردیی باشووری بە ئەژمار دێن.
ئەو چێشتەگ چۊ زانست لە دیرووک توومار کریاێە ڕا و ئەنیشەێ ڕچەشکنەیل فەڵسەفە لە سەدان ساڵ وەرجە زاین بۊیە. فەڵسەفە وەرجە سۆقرات، چاودێر زانستەیل سرووشتی بۊیە و کارێگەو کردار، باوەڕ، دین و ئاین خەڵک نێاشتێیە. وە سەر ئێ بێ باێەخییەوە لە سەرەتاێ دامەزریان کوومەڵگایل شاری و ژیار بەشەری زۊنە، تەنانەت وەرجە وە دی ھاتن دینەیل گەورا، بەشەر پەێ وە قۊلی و گرانی خێ (ئەخڵاق ) و فەرھەنگ و ئەدەبیات واوەسە و پەێوەندارێ بردۊد و ئاگا بۊ لە ڕەوڵ گران ئێ فاکتۆرە لە ژیان خوەێ. وەێ جوورە تۊەنیم بۊشیم، پەند پێشەنان وەرجە دەسەبەنی ئەڕا زانستەیل و تەنانەت بۊن فیلسووفەیل، بۊە و ژیاێە. بەشەر خاوەن ژیار تۊەنسێیە خاس و گەن لە یەکەو بکەێد و لە ڕۊ ئەزموون و خاوەنداری لە ئۆستوورە و مەتەڵەیل زۊنە، واتە و دەستەواژەێ ئەخڵاقی بسازێد. وە پاێەێ پەخشانەیل دیرووکی ئەڕا یەکم جار ئەرەستوو دەس کردە کوو کردن واتەێ پێشەنان، گ ھۊچ لاپەڕەێگ لە لێ وە دەس کەس نەڕەسیە. ئوو ھەرسەی فرە لە فیلسووفەیل و ھەڵوەسوانەیل ئەو سەردەمە چۊ: ئەفڵاتۊن، ئاپۆلۆنیووس، ئۆرپیدس و … لە ناو کارھیلێان چۊ بەشێگ لە ئەدەبیات، لەێ واتەیلە بردیانە کار، ھۊچکامێان کارێگ تایوەت لەسەر ئێ گەپە نەکردن.
زاری کوردی باشووری بۆ نووسین ئەلفوبێی ئارامی بەکار دێنێ و پیتێکی لە ئەلفوبێی سۆرانی زیاترە کە «ۊ» , «ü» یە. بەڵام شێوەزاری شێخ بزەینی لە تورکیا بە ڕێنووسی لاتین دەنووسرێت.
وەکوو:
قۊل(Qül)=قۆل(deep) هۊل(Hül)=کاڵ(blonde) هۊچ(Hüç)=هیچ(nothing)
کوردیی باشووری | کوردیی ناوەندی | کوردیی کەڵھوڕی | کوردیی لەکی | کوردیی باکووری | کوردیی زازاکی | کوردیی ھەورامی |
---|---|---|---|---|---|---|
من | من، ئەمن | م | ئەز، من | ئەز، من | ئەمن، من | |
ت | تۆ، ئەتۆ، ئەتو | تۆ | تو، تە | ت، تۆ | تۆ، ئەتۆ، تو | |
من/م کەم | من/ئەمن ئەکەم/دەکەم | م مەکەم(مھەم) | ئەز دکم | ئەز کەنا | ئەمن/من کەروو/مەکەروو | |
من/م چم | من/ئەمن ئەچم/دەچم | م مەچم | ئەز دچم | ئەز شەنا | ئەمن، من لوو/مەلوو | |
فرە | زۆر، فرە | فرە | پڕ، زاف | زاف | زۆر/فرا | |
وەت | وت | ڤت | گۆت، *بێت | ڤات | ڤات/وات | |
ئیرەنگە، ئیسە | ئێستا، ھەنووکە | ئیسگە ،ئیسە | نھا، نکا | نکا | ئیسە | |
ھات- | ھات- | ھەت-ھات | ھات- | ئامە- | ئامە- | |
ھەنا، دەنگ | دەنگ، بانگ | ھەنا، دەنگ | دەنگ | ڤەنگ | دەنگ | |
کەلێن، گەورا ،قۊ | گەورە | کەڵنگ | گر، گرس، مەزن | گرس | گەورە | |
وا | با | ڤا | با | ڤا | ڤا/وا | |
واران | باران، وەرشت | ڤاران، ڤەشت | باران | ڤاران | واران | |
گەن ، خراو | خراپ | گەن ، پێس | خراب | خراب، خراڤ | خراب |
ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری لە ئینکۆباتۆری ویکیمیدیا |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کوردیی باشووری, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.