زمانی دەریی زەردەشتی یان زمانی گەڤروونی، یان گەبری یان گەڤری یان زمانی بێھدینی یان زمانی بێھدینان، زمانی تایبەتی گەلی زەردەشتی لە ئێران، پاکستان و ھیندستانە.
زمانی گەڤروونی زمانێکی ھیندی و ئێرانی و لە دەستەی زمانە ئێرانییەکانی باکووری ڕۆژئاوا بە ئەژمار دێت. ئەم زمانە ھەروەھا لەگەڵ زمانەکانی ناوەندی ئێران و زمانی کوردی (بە تایبەت زمانی کوردیی گۆرانی و کوردیی لەکی) پەیوەندیی ھەرە نزیکی ھەیە.
ئەم پرسە کە زمانی زەردەشتیەکان لە ھەموو جیھان فارسی نییە، ئاشکرا دەکات کە زەردەشتیبوون نە تەنیا شۆناسێکی ئایینییە، بەڵکوو ھەروەھا شۆناسێکی ئتنیک (قەومی) بە ئەژمار دێت، و زەردەشتیەکان لە ھەر شوێنی جیھان بن، یەکێتیی ئتنیکی خۆیان بەم زمانە نیشان دەدەن.
بە پەیرەوانی ئایینی زەدەشتی، بێھدین دەبێژن کە بە واتای دین و ئایینی باشە. ھەروەھا بە زەردەشتیەکان، گەبر یان گەڤر دەبێژن کە بە مانای گەور یان ھەر گۆرانە. زمانی بێھدینی/بێھدینان، یان زمانی گەبری/گەڤری/گەڤروونی ھەموو بە واتای زمانی زەردەشتیەکانە، و ئاخێوەرانی ئەم زمانە خۆیان بە زمانی خۆیان دەری دەبێژن. زۆر پێویستە ئاماژە بکرێت کە ئەم زمانی دەری نابێ لەگەڵ زمانی فارسیی دەری ھەڵە بکرێت کە زمانی فارسزمانانی ئەفغانستان و ھەروەھا زمانی وێژەیی کۆنی فارسی زمانانی خوەراسان و ئێران بە ئەژمار دێت.
لە ئێران زمانی گەڤروونی زۆرتر لە ناوچەکانی یەزد و کرمان قسەی پێ دەکرێت. بەڵام زەردەشتیەکانی شیراز، ئەھواز، ئەسفەھان و تارانیش بەم زمانە قسە دەکەن. ھەروەھا زەردەشتیەکانی پاکستان و زەردەشتیەکانی ئەیاڵەتی مەھاراشترا لە ھیندستان ھەموو بە مانی دەریی زەردەشتی قسە دەکەن.
جەماوەری ئاخێوەرانی زمانی دەریی زەردەشتی لە ئێران نیک بە ٢٥ ھەزار کەس، لە ھیندستان نزیک بە ٦٠ ھەزار کەس و لە پاکستان نزیک بە ١٥٠٠ کەس دەزانرێت.
ڤۆسکی چاق ئۆن ئۆ پراھنەش تنگۆن، منەنی گ نێ ئۆن گ پراھنەشە ڤەر ڤێچاکە ڤۆ چاک ئەشنە.
واتە: ئەوەندە قەڵەوە و کراسەکەی پێ تەنگە، وادەزانیت ھەر ئێستاکەیە کراسەکەی چاک بخوات و بتڵیشێتەوە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article زمانی دەریی زەردەشتی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.