زمانی بەرنامەسازی یان زمانی پرۆگرامکردن زمانێکی دەستکردە کە داڕێژراوە بۆ ڕاگەیاندنی فەرمانەکان بە ڕەقەکاڵا، بەتایبەتی بە کۆمپیوتەر.
زمانەکانی بەرنامەسازی بۆ سازکردنی ئەو بەرنامانەی وا ئاکاری ئامێر کۆنترۆڵ دەکەن بەکار دەبردرێن.
سەرەتاییترین زمانەکانی بەرنامەسازی دەگەڕێنەوە بۆ پێش داھێنانی کۆمپیوتەر و بۆ کۆنترۆڵی ئاکاری ئامێرگەلێک وەکوو تەونی میکانیکی و پیانۆ بەکار دەھێنران. ھەتا ئێستا ھەزاران زمانی بەرنامەسازی، زۆرتر لە بواری کۆمپیوتەردا، دروست کراون و ھەموو ساڵێکیش زۆرتریان لێ دروست دەکرێ. زۆربەی زمانەکانی بەرنامەسازی شێوازێکی فەرمانییان ھەیە، واتە وەکوو پاشیەکییەک لە فەرمانەکان وان، بەڵام ھەندێ زمانی تر، وەکوو ئەوانەی وا لە بەرنامەسازیی نەخشەیی یان بەرنامەسازیی لۆژیکی پشتیوانی دەکەن، شێوازگەلی تر بەکار دێنن.
ھەر زمانێکی بەرنامەسازی دوو پێکھێنەی سەرەکیی ھەیە: سینتاکس (فۆرم، شێوە) و سیمانتیک (واتا). ھەندێک زمان پێناسەکەیان لە شرۆڤەنامەدا بەڵگە کراوە (بۆ نموونە، زمانی بەرنامەسازیی C بەھۆی ستانداردێکی ISO-وە دیاری کراوە)، بەڵام ھەندێک زمانی تر، وەکوو پێرل 5 و پێشتر، پیادەکارییەکی زاڵیان ھەیە کە وەکوو ژێدەرێک بۆیان بەکار دێ.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زمانی بەرنامەسازی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article زمانی بەرنامەسازی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.