زانین دەسەڵاتە وەرگێڕدراوی کوردیی ڕستە بەناوبانگەکەی فەیلەسووفی ئینگلیزی فڕانسیس بەیکنە کە وتی:
Nam et ipsa scientia potestas est (لاتین).
For also knowledge itself is power (ئینگلیزی).
چونکە ھەروەھا زانین خۆی دەسەڵاتە (کوردی).
ڕستەکە ئاماژە بەوە دەکات کە بێگومان بە زانین و پەروەردەوە ئاستی تواناکانی مرۆڤ دەچێتەسەرەوە و کەسی زانا ناوبانگ و کاریگەریی زیاترە و کەوابوو ھێز و دەسەڵاتی زۆرترە.
ڕەنگە بەیکن وتەی پەرتووکی پەندەکانی سڵێمانی دووبارەکردبێتەوە: "مرۆڤی دانا دەسەڵاتی گەورەی ھەیە و زانین ھێز زیاددەکات". یان ڕەنگە واتای ئەم ڕستەیە بتوانرێت لە ئایدیالیزمی فەلسەفیدا بدۆزرێتەوە - ئەگەر جیھان تەنیا وەکوو ناوەرۆکی ھۆشیاری بوونی ھەبێت، ئەوکات زانین خۆی دەتوانرێت بۆ دەستکاری و گۆڕاندنی ڕاستەوخۆی ناوەرۆکی ڕاستەقینە بەکاربھێنرێت.
چەن سەدە پێشتر لە بەیکن، فیردەوسی ھۆزانڤانی ناوداری پارس و داھێنەری شاھنامە ڕێک ئاوەھا چەمکێکی لە یەک خشتەدا دەربڕیوە. ئەو دەڵێت: توانا بود ھر کە دانا بود؛ واتە: توانا دەبێت ھەر کەس کە زانا بێت.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article زانین دەسەڵاتە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.