زانکۆی کوردستان (بە ئینگلیزی: University Of Kurdistan) گەورەترین زانکۆی پارێزگای کوردستانی ئێرانە کە لە باشووری شاری سنە ھەڵکەوتووە.
ساڵی ٢٠٠٧–٢٠٠٨ ی ئاکادێمیک، زانکۆی کوردستان پلەی ھەشتەمی لە نێوان زانکۆکانی ئێران دا بە دەست ھێنا کە لە ڕووی چەندێتی و چۆنێتی چالاکییە تۆژینەوەیییەکانیان دا ڕیزبەندی کرابوون. ھەروەھا لە ساڵی ئاکادێمیکی ٢٠٠٦–٢٠٠٧ دا، وەکوو یەکەمین زانکۆی ئێران کە زۆرترین گەشەی بووە ڕیزبەندی کراوە.
زانکۆی کوردستان دانشگاە کردستان | |
---|---|
بە لاتینی: University of Kurdistan | |
دامەزراندن | ١٩٧٤ ١٩٩١ سەربەخۆبوون لە زانکۆی ڕازی |
جۆر | میللی، حکومی |
سەرۆکی زانکۆ | حامد قادرزادە (سەرپەرشت) |
خوێندکاران | ٩٤٤١ (٢٠١٩–٢٠٢٠) |
شوێن | سنە, پارێزگای کوردستان, ئێران |
کامپ | ناو شار |
نازناو | UOK |
ماڵپەڕ | https://www.uok.ac.ir/ |
زانکۆی کوردستان، بۆ جاری یەکەم، لە نیوساڵی یەکەمی ساڵی ئاکادێمیکی ١٣٥٣–١٣٥٤ ک. ە (١٩٧٤ ز) بە ناوی یانەی زانستی باڵای سنە گرێدراو بە زانکۆی پەروەردەی مامۆستای تاران (بە فارسی: دانشسرای عالی سنندج وابستە بە دانشگاە تربیت معلم تھران)، لە ڕشتەی مامۆستایی بیرکاری، خوێندکاری وەرگرت. لە نیوساڵی یەکەمی ساڵی ئاکادێمیکی ١٣٥٦–١٣٥٥ ک. ە (١٩٧٥٤ ز)، دوای کەوتنەیەکی لەگەڵ زانکۆی ڕازیی کرماشان، وەکوو یەکێک لە بەشەکانی ئەو زانکۆیە، بە ناوی زانستگەی پەروەردەی مامۆستای سنە، جگە لە ڕشتەی مامۆستایی بیرکاری، لە ڕشتەگەلی شیمی و زمانی ئینگلیزیشدا خوێندکاری وەرگرت و بەم جۆرە چالاکییە فێرکارییەکانی درێژەپێدا. لە ساڵی ١٣٧٠ ک. ە وەزارەتی فەرھەنگ و خوێندنی باڵای ئەو کاتە، سەربەخۆ کارکردنی ئەو زانستگەیەی لەژێر ناوی زانکۆی کوردستان دا پەسەند کرد. لەو کاتە بە دوا، گەلێک ڕشتەی جۆربەجۆر بە کۆی ڕشتەکانی زانکۆی کوردستان ئیزافە بووە. زانکۆی کوردستان ئێستاکە زیاتر لە ١٠٠٠٠خوێندکاری ھەیە کە لە زۆرتر لە ٨٠ ڕشتە، لە ٧ زانکۆ، بە ٣ شێوەی ڕۆژانە، شەوانە و نیوە حوزووری خەریکی خوێندنن. لە ساڵی٢٠١٥ (١٣٩٤ ی ھەتاوی) لەم زانکۆ دا بۆ یەکەم جار لە ئێران ڕشتەی ئەدەبیاتی کوردی بە وەرگرتنی ٣٠ خوێندکار دەستی بە کار کرد
زانکۆی کوردستان ئەم حەوت زانکۆیەی خوارەوەی ھەیە:
زانکۆی کوردستان (سنە) - Wikiwand
زانکۆی کوردستان لە سنە ڕیزبەندی باشترین زانکۆی ئێرانی گرتووە
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زانکۆی کوردستان (سنە) تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article زانکۆی کوردستان (سنە), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.