زانکۆی پزیشکیی ھەولێر (ناوی فەرمی: زانکۆی ھەولێری پزیشکی) زانکۆیەکی پزیشکییە لە ھەولێر کە لە ساڵی ٢٠٠٥دا دامەزراوە.
لە ئێستادا پڕۆفیسۆر دکتۆر نوورەدین ئیسماعیل سەرۆکی زانکۆیە.
زانکۆی پزیشکیی ھەولێر | |
---|---|
زانکۆی ھەولێری پزیشکی | |
دامەزراندن | ٢٠٠٥ |
سەرۆکی زانکۆ | پڕۆفیسۆر دکتۆر نوورەدین ئیسماعیل |
شوێن | ھەولێر, ھەرێمی کوردستان |
ماڵپەڕ | www.hmu.edu.krd |
لە تەممووزی ٢٠٠٥ ئەم زانکۆیە بەڕووی خوێندکاران کرایەوە. ئەو کاتەی ئەم زانکۆیە بنیاتنرا، چوار کۆلێژی پزیشکی ھەبوون کە لەلایەن زانکۆی سەلاحەدین بەڕێوەدەبران. ئەو زانکۆیە دامەزرا بۆ چاودێریکردنی ئەم چوار کۆلێژە و باشترکردن و بەرەوپێشبردنی پەروەردەی پزیشکی و سیستەمی تەندروستی.
جیابوونەوەکە دوای پێشنیارێک هات کە ژمارەیەک ئەکادیمی لەو کۆلێژانە بە پاڵپشتی سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین و هەروەها وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستییەکان پێشکەشیان کرد.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article زانکۆی پزیشکیی ھەولێر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.