زانکۆی نۆلج: زانکۆیەکە لە باشووری کوردستان

زانکۆی نۆلج (بە ئینگلیزی: Knowledge University) زانکۆیەکی تایبەتە لە شاری ھەولێر، کوردستان.

لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مۆڵەتی فەرمیی پێدراوە.

زانکۆی نۆلج
Knowledge University
زانکۆی نۆلج
لۆگۆی زانکۆی نۆلج
وێنەی مۆری زانکۆی نۆلج
بە لاتینی: Knowledge University
دروشمزانست و ھێز لای ئێمەیە
دامەزراندن٢٠٠٩
جۆرتایبەت
Chairmanعەباس فازل عەبدولرەحمان
سەرۆکی زانکۆکەیھان زرار غەفوور[[١]][[٢]]
خوێندکاران٢٧٦١
شوێنھەولێر, ھەولێر, کوردستان
کامپناو شار
وەرزشەکانتۆپی پێ
ماڵپەڕhttps://knu.edu.iq/

مێژوو

زانکۆی نۆلج زانکۆیەکی تایبەتە کە لە ساڵی ٢٠٠٩ دامەزراوە. لە زانکۆکەدا شەش کۆلێژ ھەیە؛ واتە کۆلێژی ئەندازیاری، کۆلێژی زانست، کۆلێژی یاسا، کۆلێژی پەروەردە، کۆلێژی زانستە کارگێڕی و دارایییەکان، کۆلێژی دەرمانسازی. زانکۆکە دەتوانێت تا ٤٠٠٠ خوێندکار لەخۆبگرێت و ئەم ژمارەیەش کەمترین خەمڵاندنە بە پشتبەستن بەو شوێنانەی ئێستا لەبەردەستدان. لە کاتی نووسینی ئەم بابەتەدا زیاتر لە ٢،٦٥٣ خوێندکار لە زانکۆکەدا ناویان تۆمار کردووە، زانکۆکە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا لەلایەن کۆمپانیای ASIC دانپێدانراوە. ASIC لەلایەن UKVI لە بەریتانیا دانپێدانراوە، ئەندامی گرووپی جۆرایەتی نێودەوڵەتی CHEA (CIQG)ە لە ئەمریکا و لە بەڕێوەبەرایەتی نێودەوڵەتی خۆیاندا ھاتووە، ئەندامی BQF (دامەزراوەی جۆرایەتی بەریتانی)، و ئەندامی دامەزراوەیی EDEN (ئەورووپی تۆڕی فێربوونی دوور و ئەلیکترۆنی).

ئاست

بەپێی توێژینەوەیەکی زانستی لە ٢١ تشرینی دووەمی ٢٠١٨ کە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کردوویەتی؛ ڕیزبەندی باشترین زانکۆکانی کوردستانی بڵاو کردەوە. لە توێژینەوەکە ڕیزبەندی باشترین زانکۆ تایبەتەکانیشی بڵاوکرایەوە و بەپێی ئەو توێژینەوەیە زانکۆی نۆلج پلەی دووەهەمینی گروپی دی گرتووە.

هەروەها بەگوێرەی EduRank کە تایبەتە بە هەڵسەنگاندنی زانکۆکان بەپێی بڵاوکراوە و باسی زانستییەوە؛ زانکۆی نۆلج پلەی نۆیەمی لە کوردستان و پلەی سێشتەم لە عێراق و ٥،٥٧٦ لە ئاسیا و ١٣،٥٢٨ی لە جیهان هەیە.

کۆلێژەکانی زانکۆی نۆلج

  • کۆلێژی دەرمانسازی
  • کۆلێژی ئەندازیاری
  1. ئەندازیاری نەوت
  2. ئەندازیاری کۆمپیوتەر
  • کۆلێژی زانست
  1. زانستی کۆمپیوتەر
  2. زانستی شیکاری نەخۆشی
  3. زانستی بایلۆجی
  • کۆلێژی یاسا
  1. یاسا
  2. پەیوەندی نێودەوڵەتی
  • کۆلێژی پەروەردە

١- پەروەردەی ئینگلیزی

  • کۆلێژی زانستە کارگێڕی و دارایییەکان
  1. ژمێریاری
  2. کارگێڕی بازرگانی

تاقیگەی زانکۆی نۆلج

تاقیگەکانی کۆلێژی دەرمانسازی

تاقیگەی بایۆلۆجی

تاقیگەی کیمیا

تاقیگەی تەکنەلۆژیای دەرمانسازی

تاقیگەی کۆلێژی ئەندازیاری

تاقیگەکانی کۆلێژی ئەندازیاری کۆمپیوتەر

تاقیگەکانی کۆلێژی ئەندازیاری نەوت

تاقیگەکانی کۆلێژی زانست

ھۆڵی کۆلێژی یاسا

ژووری دادگای مەجازی

دامەزراوە زانست زانکۆ

ژووری کۆنفڕانس

کتێبخانە

کافتریا

وەستانی ئۆتۆمبێل

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

  • زانکۆی نۆلج: مێژوو, ئاست, کۆلێژەکانی زانکۆی نۆلج دەروازەی زانکۆ


Tags:

زانکۆی نۆلج مێژووزانکۆی نۆلج ئاستزانکۆی نۆلج کۆلێژەکانی زانکۆی نۆلج تاقیگەی زانکۆی نۆلج سەرچاوەکانزانکۆی نۆلج بەستەرە دەرەکییەکانزانکۆی نۆلجحکوومەتی ھەرێمی کوردستانزمانی ئینگلیزیوەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیکوردستانھەولێر

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

کۆلۆمبیایاساکانی حامۆرابیحکوومەتپەردەکانی مێشکئەڵمانیائاڵای کوردستانفۆلکلۆرھاوڕەگەزخوازیعەلی وەردیکریستیانۆ ڕۆناڵدۆتاڵشگاسنمەولەویپەخشانمێژووی کوردستیڤن ھۆکینگدەوڵەتی ئیسلامی (داعش)نووحشۆڕشی ئەیلوولعیساڤێنیزوێلامایەسیریپێغەمبەرەکان لە ئیسلامدایووسفبافڵ تاڵەبانیھیت لێجەرئەنادۆڵپاپائۆرتەلیوسماددەفەتحعەلی شاسیاسەتگۆگردفەلەستینسووریاڕووناکیئەحمەد موختار جافئایینی زەردەشتیشۆڕشی فەڕەنساپارتی کرێکارانی کوردستاندەوڵەتی ئەمەویبۆسنیا و ھەرزەگۆڤیناناوە پلازمە تۆڕ١٩٨٥ڕۆمانشیعەتا (نیشانەی نەخۆشی)بابلنوێژ لە ئیسلامگورچیلەسینگاپووریاقووتی ڕۆمانشێرکۆ بێکەسڕۆژژمێری کۆچیگوێزسەبری بۆتانیئینتەرنێتکەروێشکباراک ئۆباماشێرپەنجەی خوێنماددەی تاریکتەقینەوەکانی ٢٠٠٥ی عەممانحکوومەتی ھەرێمی کوردستانزاگرۆسزانستلینوس تۆرڤاڵدسئینویاشیکیئیمپراتۆریەتیی ڕووسیمەھابادڕەخنەی ئەدەبیئەلفوبێکانی کوردیسەعید نوورسی🡆 More