دەوڵەتی حەفسی

حەفسیەکان یان بەنی حەفس بنەماڵەیەکی دەسەڵاتداری بەڕبەڕی بوون حوکمی تونسیان کرد لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی جەزائیر و تەڕابلس لە نێوان ساڵانی ١٢٢٩-١٥٧٤ز.

دەوڵەتی حەفسی
نەخشە
دەوڵەتی حەفسی
خاکەکانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی حەفسی
زانیاریی گشتی
پایتەخت شاری تونس
مێژووى دامەزراندن ١٢٢٩ ز
مێژووى ڕوخان ١٥٧٤ ز
ئایین ئیسلام

بارەگاکەیان؛ شاری تونس بوو

میژوویان

حەفسیەکان ئەچنەوە سەر هۆزی مەسمودی بەربەڕی، شوێنی نیشتەجێوونیان شاخەکانی ئەتڵەس بوو، ناوەکەیان لە ئەبوحەفس عومەرەوە هاتووە کە یەکێک بوو لە باپیرەکانی خێزانەکە، و کوڕەکەی لە دوای خۆی بوو بە یەکێک لە کارگێڕی موەحیدەکان لە تونس، پاشان کوڕەکەی (ئەبوزەکەریا حەفسی) دەستی گرت بەسەر دەسەڵاتدا و سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند و توانی دەوڵەتێک دابمەزێنیت کە جێگەی دەوڵەتی موەحیدەکان بگرێتەوە لە ناوچەکە، موستەنسیری کوری دەستی گرت بەسەر هەڵمەتی هەشتەمی خاچپەرستەکان لە ساڵی ١٢٧٠ز، و نازناوی پێشەوای باوەردارانی پێدرا، بەڵام لە دوای مردنی کوڕەکانی بوو بە ناکۆکیان لەسەر دەسەڵات، و شەڕێکی زۆر لە نێوانیان روویدا.

لە کۆتاییەکانی سەدەی ١٣دا دوو لق لە خێزانەکە جیابوونەوە، یەکێکیان حوکمی ئەکرد لە بنجایە و ئەویتریان لە قسنتینە، و لە ناوەڕاستی سەدەی ١٤دا مەرینیەکان دەستیان گرت بەسەر وڵاتدا، دوای هاتنی مەرینیەکان دەوڵەتی حەفسی ژیان و چالاکی بۆ گەڕایەوە لەگەڵ سەردەمی هەر یەک لە ئەبوعەبباس ئەحمەد و ئەبو فارس عەزیز و پاشان ئەبوعومەر یەحیا، لەم ماوەیەدا جێگیری و ئاسایش هەموو لایەکی دەوڵەتی گرتەوە و تونسی پایتەخت بوو بە ناوەندێکی بازرگانی گرنگ.

لە ساڵی ١٤٩٤وە قۆناغی کەوتنی خێرا دەستی پێکرد، زۆربەی شار و ناوچەکان سەربەخۆییان ڕاگەیاند، لە ساڵی ١٥٠٥ز تورکەکان لە ڕێگی سەرکردەکانیان عروج و خەیرەدین بەڕبەڕوسە دەستیانگرت بەسەر ناوچەکەدا، ئیمپڕاتۆری جێرمانی (کارلی پێنجەم) و پاشای ئیسپانی (کارلۆسی یەکەم) گەمارۆی تونسیان دا ساڵی ١٥٣٥ز، حەفسیەکان لە نێوان فشاری توندی تورکەکان کە لە جەزائیر بوون لەلایەک و ئیسپان لەلایەکی ترەوە تا حاکمی جەزائیر سەرکەوتوو بوو لە چوونە ناو تونسەوە، و دوایین سوڵتانی حەفسیەکانیان لابرد و بەمەش تونس چووە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانیەوە.

لیستی سوڵتانەکان

  #  فەرمانڕەوا  ژیانی  ماوەی حوکم
١ ئەبوزەکەریا حەفسی  ....-....   ١٢٢٨-١٢٤٩ 
٢ ئەبوعەبدوڵڵا محەمەد موستەنسیڕ  ....-....   ١٢٤٩-١٢٧٧ 
٣ ئەبوزەکریا یەحیا وەاسیق  ....-....   ١٢٧٧-١٢٧٩ 
٤ ئەبو ئیسحاق ئیبراھیم  ....-....   ١٢٧٩-١٢٨٣ 
٥ ئەبوحەفس عومەر  ....-....   ١٢٨٤-١٢٩٥ 
٦ ئەبو عەبدوڵڵا محەمەد  ....-....   ١٢٩٥-١٣٠٩ 
٧ ئەبو یەحیا ئەبوبەکر شەھید  ....-....   ١٣٠٩-١٣٠٩ 
٨ ئەبو بەقا خالید  ....-....   ١٣٠٩-١٣١١ 
٩ ئەبو یەحیا زەکەریا کوڕی لەحیانی  ....-....   ١٣١١-١٣١٧ 
١٠ ئەبوزەڕبە  ....-....   ١٣١٧-١٣١٨ 
١١ ئەبویەحیا ئەبوبەکر  ....-....   ١٣١٨-١٣٤٦ 
١٢ ئەبوحەفس عەمەری دووەم  ....-....   ١٣٤٦-١٣٤٨ 
١٣ ئەبوعەبباس ئەحمەد فەزڵ  ....-....   ١٣٥٠-١٣٦٩ 
١٤ ئەبوئیسحاق ئیبراھیمی دووەم  ....-....   ١٣٥٧-١٣٥٧ 
١٥ ئەبوعەبباس ئەحمەد  ....-....   ١٣٧٠-١٣٩٤ 
١٦ ئەبوفارس عەبدول عەزیز  ....-....   ١٣٩٤-١٤٣٤ 
١٧ ئەبوعەبدوڵڵا محەمەد موستەنسیڕ  ....-....   ١٤٣٤-١٤٣٥ 
١٨ ئەبو عەمر عوسمان  ....-....   ١٤٣٥-١٤٨٨ 
١٩ ئەبو زەکەریا یەحیای سێیەم  ....-....   ١٤٨٨-١٤٨٩ 
٢٠ عەبدول موئمین  ....-....   ١٤٨٩-١٤٨٩ 
٢١ ئەبویەحیا زەکەریای دووەم  ....-....   ١٤٨٩-١٤٩٤ 
٢٢ ئەبو عەبدوڵڵا محەمەدی پێنجەم  ....-....   ١٤٩٤-١٥٢٦ 
٢٣ حەسەن کوڕی محەمەد فەحسی  ....-....   ١٥٢٦-١٥٤٢ 
٢٤ ئەحمەد ئەحمیدە  ....-....   ١٥٤٢-١٥٦٩ 
٢٥ مەولای محەمەد  ....-....   ١٥٦٩-١٥٧٤ 



سەرچاوەکان


Tags:

جەزائیر

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

بانکزمانەوانینیکۆلا تێسلامامە ڕیشەقیبلەپێرستی مانگە کوردییەکان بەرامبەر بە مانگە سریانییەکانبۆتانیکەرجێرۆلامۆ کاردانۆقەزا و قەدەرئینستاگراملیۆنارد ئۆیلەرکاربۆنئیڤان پاڤلۆڤمار ماری ئیمانوێلھەرێمی کوردستاندیموکراسیقوتابیشانشینی کوردستانبنەماڵەی بارزانیفەرھاد پیرباڵشەووالیەمەنوەلی دێوانەکۆڕەوی کوردانی باشووری کوردستان (١٩٩١)بەڕێوەبەریی پرۆژەئایدزشۆڕشی شێخ سەعیدی پیرانڕێکەوتنامەی سایکس–پیکۆوزەی ناوەکیپارێزگاکانی کوردستانسوقراتمیکانیکی کوانتۆمزمانی عەرەبیسێوسێنانقەندیلشێوازی وانەگوتنەوەسۆمەرجەزائیرلۆژیکمێژووی سلێمانیشێخ ڕەزای تاڵەبانیحەپسەخانی نەقیبدیجلەشەقڵاوەگۆرانیقوززستانقەزای دووکانئاوفایەق بێکەسھیندستانبەرزنجەزەویباکووری کوردستانکرماشانعادیلە خانمڕووسیائەڵمانیاکۆڵەکەکانی ئیسلامیاسای کیمیاییئیبن عەرەبیبەڕێوبردنی کاتکار (فیزیک)ژووری نائومێدییەکانسروشتکۆمپیوتەریارسانئیمپراتۆریەتیی بەریتانیمەلا کرێکارئیمپراتۆریەتیی مەغۆلتۆفیق وەھبیپارتی دیموکراتی کوردستانشیوەکەڵ🡆 More