دەشتی نەھلێ ناوچەیەکە کەوتووەتە نێوان پارێزگای دھۆک و پارێزگای نەینەوا لە کوردستانی باشوور.
ناوچەکە دەیان و سەدان گوندی لەخۆگرتووە.
ناوچەکە زێدی ڕەسەنی کوردەکانە بەڵام خەڵکانێکی زۆری ئاشووری ڕوویان تێکرد دوای کۆچکردنیان لەناوچەکانی ھەکاری لەباکوری کوردستان لەبیستەکانی سەدەی ڕابردوو لەترسی جینۆسایدیان بەدەستی تورکەکان. دواتر لەوێوە بەشێکیان کۆچیان کرد بۆ بەغدا و موسڵ ئەمیش بەھۆی جەنگی پێشمەرگەکانی شۆرشی کوردستان دژ بە بەغدا لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو. دواتر لەلایەن ڕژێمی ئەوسای بەغداوە زۆرینەی ناوچەکە بەر لاشاوی ئەنفال کەوت لە ھەشتاکاندا.
لەسەر ئەم ڕووداوانە ناکۆکی دروست بوو لەنێوان ڕێکخراوی بەیس نەھرەین و پارتی دیموکراتی کوردستان بەھۆی خستنەپاڵی تاوانی کوشتنی ژنێکی ئاشووری بەدەست ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، لەئەنجامدا پەلاماری ھێزەکانی پێشمەرگە دەدەنەوە و زیانی گیانی و مادی لەیەک دەدەن.
دوای شەری ئازادی عێراق ٢٠٠٣بەھۆی مەترسی ژیانیان خەڵکانێکی زۆر لە بەغدا و موسڵ گەڕانەوە ئەم ناوچەیە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دەشتی نەھلێ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.