دەرکەوتنەوەی خەسڵەتەکان

لە ژینناسی دا، دەرکەوتنەوەی خەسڵەتەکان (بە ئینگلیزی: Atavism) بریتییە لە گۆرانی بنیادی زیندەیی زیندەوەرێک لەڕێی دووبارە دەرکەوتنی خەسڵەتێکی نەژادیی (باو و باپیران) سەرەڕای وونبوون یان دیارنەمان بەشێکی جەستە یان خەسڵەتێک لە نەوەکانی پێشوودا بەھۆی گۆرانکارییە پەرەسەندنەکانەوە.

دەرکەوتنەوەکان دەکرێت بەچەند ڕێگەیەک ڕووبدەن، بۆ نموونە لە کاتێک دا ئەو جیینانەی پەیوەستن بە ڕووخسارەوە دەپارێزرێن لە ناوکە ترشی ڕایبۆزی کەم ئۆکسجین (DNA) دا و لەڕێی بازدانەوە کردەی دووبارە دەرکەوتنەوەکە ڕوودەدات کە ھەڵدەستێت بە لابردنی جیینی خەسڵەتە نوێیەکە یان زاڵ کردنی جیینە کۆنەکان بەسەر جیینی خەسڵەتە نوێیەکان دا. ژمارەی خەسڵەتەکان دەکرێت بگۆردرێت لەئەنجامی کەم بوون یان زیاد بوونی ماوەی گەشەکردنی سەرەتایی خەسڵەتێک بۆیە گۆرانی ماوەی گەشەی خەسڵەتێک پێش جێگیربوونی بەشێوەیەکی تەواوی دەکرێت ببێتە ھۆی ھێنانەوەی ڕووخسارێکی نەژادیی. زۆرجار دیاردەی دووبارە دەرکەوتنەوەی خەسڵەتەکان وەک بەڵگەی پەرەسەندن تەماشا دەکرێن.

لە زانستە کۆمەڵایەتییەکان دا، دەرکەوتنەوەی خەسڵەتەکان بە خواستی پێچەوانەبوونەوە دادەنرێت. بۆ نموونە خەڵکانی سەردەمی نوێ دەگەرێنەوە سەر جۆرەکانی سەرەتایی لە بیرکردنەوە و ھەڵسوکەوتی سەردەمەکانی پێشووتر. وشەی (Atavism) لە دەربڕینی لاتینی (Atavus)ەوە داتاشراوە کە بە واتای باوباپیرانی گەورە یان نەژاد دێت.

بەھەمان شێوە، چەمکی دەرکەوتنەوەی خەسڵەتەکان وەک بەشێک لە شیکردنەوە تاکەکەسییەکان دەربارەی ھۆکارەکانی لادان بەرەو تاوانکاری لەلایەن لێکۆڵەر و تاوانبارناسی ئیتاڵی «سیزەر لۆمبۆرسۆ»ەوە لە ساڵانی ١٨٧٠کان دا بەربڵاویی و جڵەویی پەیداکرد. سیزەر ھەوڵیدا خەسڵەتە جەستەییە باوەکانی تاوانکاران دەستنیشان بکات و ئەوانەی خاوەنی ئەو خەسڵەتە جەستەییانە بوون بە دەستەواژەی «دەرکەوتنەوەی خەسڵەتەکان» پێناسەی دەکردن. ماوەیەکی زۆرە بەڵگە ئامارییەکان و بیرۆکە نزیکەکەی لە (زانستی باشترکردنی نەوەی مرۆڤ - Eugenic) لەلایەن کۆمەڵگەی زانستییەوە دەستی لێ ھەڵگیراوە بەڵام ھێشتا ھەندێک لایەنگری زانستیی ھەیە لەسەر ئەو چەمکەی کە دەکرێت خەسڵەتە جەستەییەکان کاریگەرییان ھەبێت لە ئەگەری تاوانکاری و ھەڵسوکەوتی ناڕەوشتییانەی مرۆڤ.

لە ژینناسیدا

خەسڵەتە ڕووخسارییە ونبووەکانی پەرەسەندن بە یەکجاری لە DNA زیندەوەراندا لەدەست ناچێت. جینە زنجیرەیییە یەک لەدوای یەکەکان دەمێننەوە، بەڵام بە شێوەیەکی ناچالاک و دەکرێت ئەو جۆرە جینە بەکارنەھاتووانە بە درێژاییی چەندەھا نەوە لە جینۆمەکاندا بمێننەوە. ھەتاوەکوو جینەکە پارێزراو بێت، دەکرێت ھەڵەیەک لە ڕێکاری دامرکاندنەوەی جینەکە ببێتە ھۆی ڕێگەخۆشکردن بۆ دووبارە سەرھەڵدانەوەی و ھەندێک جار دووبارە دەرکەوتنەوەی جینە دامرکاوەکان دەکرێت چالاک بکرێت لەڕێی ھاندەرە دەستکردەکانەوە (Artificial Stimulation).

دەرکەوتنەوەی خەسڵەتەکان لە مرۆڤیشدا تێبینی کراوە، وەک لەدایکبوونی ئەو کۆرپەلانەی خاوەنی کلکە بەجێماوەکانن و، ھەروەھا دەکرێت لەو مرۆڤانەشدا تێبینی بکرێت کە خاوەنی ددانی گەورەن. لە فەرھەنگی پزیشکیدا چەند دیاردەیەکی «دڵی مار» لە مرۆڤەکاندا تۆمارکراوە کە ھاوشێوەی شێوازی سووڕی خوێنی خشۆکەکان کار دەکات.

نموونەکانی تری دەرکەوتنەوەی خەسڵەتەکان:

  • پەلەکانی پشتەوەی جۆرەکانی نەھەنگ.
  • پەنجەی زیادە لە جۆرە نوێیەکانی ئەسپدا.
  • دەرکەوتنەوەی پەلەکان لە بربڕەدارە بێ پەلەکاندا.
  • دووبارە پەرەسەندنی زاوزێکردن (جووتبوونی دوو ڕەگەز - سێکس) لەو زیندەوەرانەی لەڕێی پیتاندنی تاکلایەنانەی ھێڵکەکانیانەوە کردەی زۆربوون دەکەن.
  • ددان لە مریشکدا.
  • پەنجەی ناوەوە لە سەگدا.
  • دەرکەوتنەوەی باڵی پێشەوە لە جۆرەکانی مێروودا.
  • دەرکەوتنەوەی باڵەکان لە مێرووە لکاوە بێ باڵەکاندا.
  • ماسولکە دووبارە دەرکەوتوەکان لە چەند جۆرێکی باڵندە و شیردەرەکان دا وەک سەگی ڕاو (بیگڵ).
  • پەنجەی زیادە لە بەرازی جونەیھی ئینگلیزیدا.
  • سەرھەڵدانەوەی زاوزێی سێکسی لە ڕووەکە گوڵدارەکاندا.
  • پێیە لکاوەکان لە (ماسی مەکسیکی رۆیشتوو - Axolotls).
  • کلک و مەمکی زیادە لە مرۆڤدا.
  • ڕەنگ کوێری لە مرۆڤدا.

لە کلتووردا

(ئەتاڤیزم - Atavism) ئەو دەستەواژەیەیە کە (جۆزیف شەمپتەر) لە سەدەی بیستەمی ئەوروپای ئازادیخوازدا بەکاری دەھێنا بۆ شیکردنەوەی جەنگی جیھانیی یەکەم و ھەڵدەستێت بە بەرگریکردن لە (بیردۆزی پەیوەندیی نێودەوڵەتیی ئازدیخواز - Liberal International Relations Theory) کە کۆمەڵگەیەکی نێودەوڵەتیی بنیادنراو لەسەر بازرگانی خۆی بەدوور دەگرێت لە جەنگ بەھۆی وێرانکاری و نرخی زۆرەوە. بە بۆچوونی ئەو، ھۆکاری جەنگی جیھانیی یەکەم ئەوەیە کە حکوومەتەکانی (ئیمپراتۆری ئەڵمانی، ئیمپراتۆری ڕووسی، ئیمپراتۆری عوسمانی و ئیمپراتۆری نەمسی-ھەنگاری) ئەوروپای ئازادیخوازیان ڕاکێشاوەتە ناو جەنگەکەوە و، ھیچ ھۆکارێکی ناگەرێتەوە بۆ دەسەڵاتە ئازادیخوازەکانی کیشەورەکانی دی. جۆزیف لەڕێی ئەم بیرۆکەیەوە پێداگیری دەکات کە ئازادیخوازی و بازرگانی کاریگەرییەکی ئارامکەرەوەی بەردەوامیان دەبێت لەسەر پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و، جەنگ لە نێوان ئەو وڵاتانەدا ڕوونادات کە پەیوەندیی بازرگانیان ھەیە.

سەرچاوەکان

Tags:

زمانی ئینگلیزیزیندەزانیارییەکان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

شکانی ئێسکسیاسەتمۆمیاکەنەداپریانکا چۆپراقوزکۆڕەوی کوردانی باشووری کوردستان (١٩٩١)زمانی ئینگلیزیکیو.ئی.دی.شەرەفنامەسەروەریی یاسامافی خوێندنپەیمانی سیڤەرمەھابادتەکنۆلۆژیاماوسئیبن عەرەبیجاک نیکڵسنڕێبازە ئەدەبییەکانمۆرفیمسوقراتجوگرافیائیبراھیم ئەحمەدکامەران موکرییۆنانئازەربایجانپەندی پێشینانموکریانئاسیامەحویڕاپەڕینی ١٩٩١خەلیفان، ھەولێرمەغۆلدەمارگیریپیسبوونی ژینگەمیر محەممەدئیمپراتۆریەتیی عوسمانیجەنگی ئوحودمایکرۆسۆفت ئۆفیسبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەپەروەردەسلێمانیمادپیرانشارمانگامیرنشینی ئومولقیوەینشەڕی بەدرتاڵشئیلینۆیکەنداوعەبدوڵڵا ئۆجەلانڕوەکئورشەلیمئامەدھەردی سەلامیپاپاڕەمەزانفیزیکئێن ئاڕ تیتۆپی پێبێخودحەسەن زیرەکدەوڵەتی ئیسلامی (داعش)نەتەوە یەکگرتووەکانمەلا کرێکاروڵاتمێشکسلۆڤاکیایاساکاردوو🡆 More