دەرو جەستەیی

دەروجەستەیی (بە ئینگلیزی: In vitro) بریتیە لە لێکۆڵینەوە لە سیستەم، کارلێک، یا ھەر پڕۆسەیەک پەیوەندیدار بە زیندەوەرانەوە لە دەرەوەی جەستەی زیندەوەرەکە.

بۆ نمونە دەشێ مادەیەک کە سودی لێدەبینرێ لە جەستەی مرۆڤ دا (وەک تەلی ددان) بجرێتە ناو گیراوەیەک کە پێکھاتەکەی لە شلەی جەستەی مرۆڤەوە نزیک بێت و ھەمان pH ی ھەبێت، پاشان بخرێتە ناو ئینکیوبیتەرێک و پلەی گەرمیەکەی لە ٣٧ پلەی سەدی (پلەی گەرمی جەستەی مرۆڤ) جێگیر بکرێت و لێکۆڵینەوە بکرێت لە چۆنیەتی کارلێکی ماددەکە لەگەڵ گیراوەکە.

دەرو جەستەیی
گەشە پێکردنی گیا لە دەرو جەستەیی

نمونەیەکی تر باکتریا و ڤایرۆسەکانن کە خواردنێکی ئامادەکراویان دەدرێتێ و ژینگەیەکی ھاوشێوەی گیانداری بۆ دەڕەخسێنرێت بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوەیان لە سەر بکرێت.

لەم تەکنیکە دا چەند سود و کەم وکوڕیەکی تێدایە. بۆ نمونە یەکێک لە سودەکانی بریتیە لە ئەنجامێکی خێرا، نویستنی مۆڵەتی ئەخلاقی بۆ تاقیکرنەوە لەسەر گیاندارێکی زیندوو، ئاسودە بوون لە دوبارە کردنەوەی تاقی کردنەوەکە، و لە ھەندێ حاڵەتیش دا ھەرزانی تێچوی تاقیکردنەوەکەیە. یەکێک لە کەم و کوڕیەکانی ئەم تاقیکردنەوەیە لەوەدایە کە ئەنجامەکانی ھەمان ئیعتیباری تاقیکردنەوە لە سەر گیانداری زیندووی نیە.

پێناسە

لێکۆڵینەوەی دەروجەستەیی بەو کردنەوانە دەگوترێ کە لە سەر مایکڕۆ ئۆرگانیزمەکان، خانەی زیندوو، گەردی زیندە و ئەو ماددانەی کە لە جەستەدا جێگیر دەکرێن. لەم تاقیکردنەوانە دا چەند کەلوپەلێک پێویستن وەک تیوبی تاقیگە، پتری دیش، ئینکوبیتەر، و … ھتد.

لەبەرامبەر لێکۆڵینەوەی دەروجەستەیی (ئین ڤیتڕۆ)، لێکۆڵینەوەی ناوجەستەیی (ئین ڤیڤۆ in vivo) ھەیە کە لێکۆڵینەوەکە لە ناو جەستەی زیندەوەرێک دا ئەنجام دەدرێت. لەم ڕۆژگارەدا بەشێوەیەکی بەرفراوان ئەم تەکنیکە بەکار دەھێنرێت لە لایەن زانایانی زیندەوەرزانی، پزیشکی و پسپۆڕیە پەیوەندیدارەکانی تر. یەکێک لە نونەکانی بریتیە لە بەرھەم ھێنانی دژەزیندەییەکان (ئانتیبیوتیکەکان) و زۆرێک لە دەرمانەکانی تر.

کەم و کورتیەکان

پێویستە وریا کە ئەنجامە بەدەست ھاتووکان لە تاقیکرنەوە دەروجەستەییەکان گشتاندنی پێنەکەین بۆ گشت ژیندەوەران. چونکە لە جەستەی ڕاستەقینەدا زۆر فاکتەری تر ھەن کە پێویستە ڕەچاو بکرێن. بۆ نمونە گەر دەرمانێک لە تاقیکردنەوەیەکی دەروجەستەیی سەرکەوتنی بەدەست ھێنابێت لەوەیە لە بەکارھێنانی ناوجەستەیی بۆ بەشێک لە ئۆرگانەکان زیانی ھەبێت.

سەرچاوەکان

Tags:

ئینکیوبیتەرزمانی ئینگلیزی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئەحمەد کوڕی حەنبەلخولی کۆنفرانسی ئەورووپیجەنگی جیھانیی یەکەمشای ئەنگوستیلەکانقەڵادزێگوانگیتۆی مەزنئەمریکای باشوورویکیمانیانامیموعتەزیلەئەی ڕەقیبپەندی پێشینانپانپانۆکێمەلا کرێکارجێناوی خۆییزەکەریا عەبدوڵڵائیمام شافعیبیابانپێرستی کۆدی تەلەفوونی وڵاتانی جیھانگەرمبوونی زەویناڵەی جوداییمحەممەد ئەمین زەکی بەگبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەلیۆنارد ئۆیلەرکیمیامەم و زینفۆنیمترمزیمایکرۆسۆفت ئۆفیسسەرژمێریی دانیشتووانکێری مرۆڤپارێزگای قەرسعێراقناحیەی شۆڕشحکوومەتی ھەرێمی کوردستاننەورۆزی کوردەواریڤلادیمیر پوتینفلیپینڕەوشەن بەدرخانئیمپراتۆریەتیی ڕووسیئارجون ماتوورھامبورگڕۆژاوای کوردستاندەستوورسەعید نوورسیتۆپی دەستخورما١٦ی شوباتشەڕی چاڵدێرانکۆلۆمبیاعەرەبستانی سعوودینەخۆشییەکانی مەمکفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکیشاڵاوی ئەنفالمحەممەدی چوارەمڕیشئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردیڕاپەڕینی ١٩٩١لەتیف ھەڵمەتقەڵای ھەولێرمۆسیقاشۆڕشی ئەیلوولڕەپبوونی کێرڤیتینیابەلۆچیی ڕۆژاوادەستپەڕشێخ سەعیدفەیسبووکنێجیریاپەیمانی سیڤەروەرزششتە نامۆکان (وەرزی سێیەم)ئەحمەدی خانی🡆 More