ئەنیمێ (アニメ) بریتییە لەو وێنە جووڵاوانەی کە لە ژاپۆن دروست دەکرێت.
ئەنیمێ کە بە دەست یاخود بە کۆمپیوتەر دروست دەکرێت بە تایبەتمەندی کەسایەتی و پێشینەکانییەوە دەناسرێتەوە، کە لە ڕووی سۆمایی و بابەتی لەگەڵ وێنە جووڵاوەکانی تر جیایان دەکاتەوە. چیرۆکەکانی جۆرەھا کەسایەتی خەیاڵی و مێژوویی لە خۆ دەگرێت، ھەروەھا ڕووداوگەلێکی خەیاڵی و مێژوویی لە سات و کاتێکی دیاریکراو لە خۆ دەگرێت. ئەنیمێ بینەر لە جێندەری جیاواز بە ئامانج دەگرێت. ئەنیمێ بە شێوەیەکی سەرەکی لەتەلەڤیزیۆنەکانەوە پەخش دەکرێت، یاخود بە شێوەی دی ڤی دی یان بلوڕەییەوە دەفرۆشرێت، ھەروەھا لە دوای پەخشکردنی یاخود لە کاتی پەخشکردنی بە شێوەی ئۆڤا بڵاودەکرێتەوە. ھەندێک جار ھەندێک لە یارییە ئەلکترۆنییەکان چەند دیمەنێک لە وێنەی جووڵاو لە خۆ دەگرێت، ئەوانیش ھەرە بە ئەنیمێ دادەنرێن.
مانگا (漫画) کۆمێکی ژاپۆنییە. مانگا لە تێکەڵەی ئۆکیو و شێوازی ڕۆژاوایی لە وێنەکێشان گەشەی کردووە، فۆرمەکە ئێستای لە دوای جەنگی جیھانی دووەم وەرگرتووە، بە شێوەیەکی گشتی بە ڕەش و سپی چاپ دەکرێن بەڵام بەشە پێشەکییەکانی بۆ ناساندان بە ڕەنگا و ڕەنگی بڵاو دەکرێتەوە، و لە سەرەوە بۆ خۆرارەوە و لە ڕاستەوە بۆ چەپ دەخوێندرێتەوە بە ھاوشێوەی خوێندنەوەی ژاپۆنی. لە ڕووی ئابوورییەوە، مانگا بە تۆمارکردنی ٢٤ بلیۆن یەن لە بازاڕی یابان و بە ١٨٠ ملیۆن دۆلار لە بازاڕی ئەمریکا نوێنەرایەتی دەکات. نووسەری مانگا پێی دەوترێت مانگاکا (Mangaka).
ئەنیمێ و مانگا زۆرێک دیمۆگرافیای ھەیە کە ھەر یەکێکی تایبەتە بە تەمەنێک، چونکە ھەندێک لە ئەنیمێکان باس لە ڕەوشت دەکات یان ھەندێ شت کە گوونجاو نییە بۆ منداڵ یان ھەرزەکاران؛ و چەندەھا جۆری ھەیە بۆ نموونە وەرزشی و کۆمیدی و شۆجۆ و قوتابخانەیی و چەندەھا جۆری تر.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دەستپێک, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.