دەرمان بە شێوەی ژێر زمان (Sublingual: بە لاتینی بە مانای ژێر زمان دێت) ئاماژەیە بۆ ڕێگەیییەکی دەرمانسازی کە پێکھاتەکانی دەرمانێک دەگوازرێنەوە بۆ خوێن لە ڕێگەی شانەکانی ژێر زمان ئەم ڕێگەیە دەتوانێت کاریگەر تر بێت لە دەرمان لە ڕێگەی دەم و دەرمان لە تێکشاندنی پێکھاتەکەی دووربخاتەوە لەلایەن گەدە و باشتر تێکەڵی خوێن ببێت
سەرەتا ناو دەم پێویستە بە ئاو بشوورێت بۆ ئەوەی تەڕ بێت، دەرمانەکە دەخەیتە لای ڕاست یان چەپی ژێر زمان، زمان ئاسایی بکەوە و بھێڵە دەرمانەکە لەژێر زمانت بتوێتەوە بە شێوەی ئاسایی خۆی، لەوکاتەدا نابێت دەرمانەکە بجوین یان ھەڵی مژین، وازی لێ دەھێنرێ تا بەشێوەی ئاسایی خۆی دەتوێتەوە کە لەوانەیە خولەکێک یان دوانی پێ بچێت، نەخۆشێک کە دەمی وشکە دەتوانێت دەرمانەکە بۆ ماوەی پێنج تا دە خولەک بھێلیتەوە تا دەتوێتەوە، ھەرچۆنێک بێت پێویستە لەیەک کات یەکجۆر دەرمان بخرێتە ناو ژێر زمانەوە، ئەم پڕۆسەیە خێراتر و کاریگەرتر و سەلامەتترە لە شێوازەکانی تری وەک دەرمان لە ڕێگەی دەم
ئەم حاڵەتە بۆ کاتی لەناکاویش بەکاردێت، بۆ نموونە نەخۆشێک پێویستە دەرمانێک بخوات و بەخێرایی و کاریگەریش کاری خۆی بکات نموونە لەکاتی جەڵدەی دڵ، ئەم ڕێگایە بەکاردێت بۆ ئەوەی دەرمانەکە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاری خۆی بکات و کاریگەرتر بێت، وە دەکرێت بڕێکی کەمتر لە دەرمانەکە بخورێت و ھەمان کاریگەری بڕە ئاساییەکەی ھەبێت چونکە لەم ڕێگایەدا دەرمان بەناو جگەر و سیستمی ھەرس دا ناڕوات و تێک ناشکێت و کاریگەرییەکی خێراتری
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دەرمانی ژێرزمان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.