دێزمۆند تووتوو (لەدایکبووی ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٣١ – مردووی ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١) سەرقەشە و ئایینناسێکی ئەنگلیکانی ئەفریقای باشوور بوو، کە بەھۆی چالاکییەکانی لە بوارەکانی مافەکانی مرۆڤ و دژە جیاوازییە ڕەگەزییەکان ناسراوە.
ئەو لە ساڵی ١٩٨٤دا خەڵاتی ئاشتیی نۆبێلی وەرگرت.
دێزمۆند تووتوو | |
---|---|
Desmond Tutu | |
لەدایکبوون | Desmond Mpilo Tutu ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٣١ Munsieville (Union of South Africa) |
مەرگ | ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ (٩٠ ساڵ ژیاوە) کەیپ تاون |
گۆڕ | St. George's Cathedral |
زانکۆ | |
پیشە | Anglican priest، بەرگریکەری مافی مرۆڤ، theologian، non-fiction writer، evangelical theologian، archbishop، political activist |
شوێنکار | |
ھاوسەر | Nomalizo Leah Tutu |
مناڵ | Mpho Andrea Tutu |
خەڵاتەکان |
|
واژوو | |
پلە | Anglican Archbishop of Cape Town (١٩٨٦–١٩٩٦)، Bishop of Johannesburg (١٩٨٥–١٩٨٦)، bishop of Lesotho (Diocese of Lesotho، ١٩٧٦–١٩٧٨)، سکرتێری (South African Council of Churches، ١٩٧٨–١٩٨٥) |
تووتوو لە پرسی کورد ڕۆڵی ھەبوو و لە ساڵی ٢٠١٠دا نامەیەکی ئاراستەی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی تورکیا کرد و بۆی نووسی: «نیگەرانم لە ھەڵکشانی پێکدادان لەنێوان خەڵکی تورک و کورد کە تێیدا لە ھەردوولا گەنجی بێتاوان گیان لەدەستدەدەن. دانووستاندنی ئاشتییانە تاکە ڕێگەی چارەسەرە بۆ کێشەکە. باوەڕمان وایە کێشەی کورد لە ڕێگەی گفتوگۆی ئاشتییەوە لەگەڵ سەرکردایەتیی ژیری خەڵکی کورد چارەسەر دەکرێت».
تووتوو لە شاری کەیپ تاون، ئەفریقای باشوور لە ڕێکەوتی ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ و لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا، بەھۆی شێرپەنجە کۆچی دواییی کرد.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دێزمۆند تووتوو تێدایە. |
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دێزمۆند تووتوو, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.