دووبز: شارەدێیەک لە پارێزگای کەرکووک، باشووری کوردستان

دووبز شارۆچکەیەکە لە پارێزگای کەرکووک لە باشووری کوردستان ، لەسەر زێی بچووکە.

شارۆچکەی دووبز ٢٥کم لە شارۆچکەی حەویجەوە دوورە، لە ڕۆژھەڵاتیەوە کەرکووکە و لەڕۆژاوایەوە سارۆچکەی مەخموورە، بوون بە قەزای دووبز لە ساڵی ١٩٥٣ز دا کە دووبز گوندێکی بچووک بوو کرایە ناحیە و دواتر بووە قەزا، زەوی کشتوکاڵی ئەم شارۆچکەیە (١٠٠) ھەزار دۆنم دەبێت، ژمارەی دانیشتوانی ١٢٥ ھەزار کەس دەبێت وە ٦٥ گوند لە خۆ دەگرێت.

دووبز
دبس - Dibis
شارۆچکەی دووبز
وڵاتدووبز: ناو, دانیشتوان, وێستگەی کارەبا کوردستان
دووبز: ناو, دانیشتوان, وێستگەی کارەبا عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
(ناوچە جێناکۆکەکان)
پارێزگاکەرکووک
قەزادووبز
بەرزایی
٢٤٣ مەتر (٧٩٧ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٢٩٬٦٩٦
زمان و ئایین
 • زمانکوردی(سۆرانی) و تورکمانی و عەرەبی
 • ئایینئیسلام(سوننە و شیعە)
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

ناو

ئەم شارۆچکەیە دوو ناوی ھەیە:

  • وشەی دووبز وشەیەکی لێکدراوە (دوو+بز)، دوو ژمارەیە و (بز) واتای لق، شارۆچکەی دووبز لە سەر زێی بچووک ھەڵکەوتووە و لەو جێگەیەی دووبزدا زێی بچووک دەبێتە دوولق، ناوی دووبز لەوەوە وەرگیراوە.
  • لە یەکە کارگێڕییەکانی دەوڵەتدا بە دبس ناو دەبرێت.

دانیشتوان

دانیشتووانی رەسەنی دووبز زۆرینەیان کوردن و خەڵکی عەرەب و تورکمانیشی تێدا دەژین کە زۆربەیان کارمەندی کۆمپانیای نەوت و غاز ویستگەی کارەبان، بە شێکیشیان لە عەرەبی ھاوردەی رۆژگاری بە عەرەبکردنن.
لە٢٠٠٨

وێستگەی کارەبا

لە دبسدا وێستگەیەکی بەرھەمھێنانی ووزەی کارەبای تیادایە کە بەگاز کاردەکات توانای بەرھەم ھێنانی ١٢٠مێگاوات کارەبای ھەیە، ھەروەھا دوو کێڵگەی نەوتی تیادایە بە ناوەکانی (بای حەسەنی باکور و باشور).

مێژوو

کۆنترین یادەوەری لە بارەی دووبز دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی نۆزدەھەم ، ئەوسا زەویەکانی ناوچەکە بە تاپۆی عوسمانی لە سەر ناوی ناسراوێکی سەر بە ھۆزی ساڵەیی بوون. لە سەرەتا بریتی بوو لە ھەشت ماڵ و مزگەوتیکی بچووک. پاش دۆزینەوەی نەوت و گاز دووبز گەشەیەکی گەورەی بە خۆوە بینی و لە رووی دانیشتووانەوە. دواتر پرۆژەی ئاودێری کەرکووک و پرۆژەی پاککردنەوەی ئاوی خواردنەوە و وێستگەی کارەبای باکووری لێ درووستکرا کە کارەبای زۆربەی باکووری عیراقی تیدا دابین دەکرا. بیرە نەوتەکانی (جاستانە و سارەلوو و سەربەشاخ) لە خاکی دووبزەوە دەرژێنە ناو تۆڕی نەوتی باکوور(کەرکووک). ساڵی ١٩٦٣ خەڵکی ناوچەکە وەک زۆربەی ناوچە کوردنشینەکانی کەرکووک و خانەقین و مووسڵ رووبەرووی لێشاوی دوورخستنەوەو سزادان و ئاوارەبوون ھاتنەوەو سیاسەتی بەبەرنامەکراوی بە عەرەبکردن و دەرکردنی کورد پەیڕەوکراو تا ساڵی ٢٠٠٣ بەردەوام بوو. خاکەکەی لە رۆژگاری تالی ئەنفالەکان بووە نێژگەی سەدان جەستەی ناسکی مناڵە کوردی ئەنفالکراوی گەرمیانی چەمچەماڵ.

سەرچاوەکان

Tags:

دووبز ناودووبز دانیشتواندووبز وێستگەی کارەبادووبز مێژوودووبز سەرچاوەکاندووبزباشووری کوردستانحەویجەزێی بچووکقەزاقەزای دووبزمەخموورناحیەپارێزگای کەرکووککەرکووک

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ھەرقلنوێژی مردووئاسیافەڕەنساقازی محەممەدئاکرێمەسیحییەتزانکۆی کوردستان (ھەولێر)خەلافەتی ڕاشدینمەرزیە فەریقیمافی دەنگدانفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکیتا (نیشانەی نەخۆشی)موعاویە کوڕی ئەبووسوفیانحیزبوڵڵای لوبنانھەوکردنی گوێی ناوەڕاستکرداری جنسیی دەمیمولازم تەحسین و شتی تریشگووگڵجگەرخوێنمەولانای ڕۆمییاسای ئۆمجوگرافیای عێراقشێوازی وانەگوتنەوەئەبووبەکری سدیقئادەممیرنشینی بابانوزەھۆڵەنداھەرزەکاریتۆربەئەحمەد ھەردیڤایرۆسی کۆرۆناجەرگگومبەزی ئاسنینتەفسیری نامیئێوارەی پەروانەپارەمەولەویئاشتیچاگرانەتاھێرشی ئیسرائیل بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشقمێژووی ئیسلامڕاداری ڕێکھێنانی ھاویژتنئەحمەد کوڕی حەنبەلچەمچەماڵئایدزدیناری عێراقیجەڵدەی مێشککیمیابەردچەمکیەکێتیی سۆڤیەتتاڵیبانفۆلکلۆرقەڵای شێروانەژیلا حوسێنیدەربەندیخانئێچ تی ئێم ئێڵبالەھاوڕەگەزخوازیزمانی عەرەبیکوردبەرزی (سێگۆشە)قەزای چۆمانگۆران (تیرە)ئەنارکیزمڕۆژژمێری زایینیقوزسلێمانیئیبن تەیمیە🡆 More