زاراوەی دوایین پێغەمبەر، بەکارھاتووە لە دەقە ئاسمانییەکاندا بۆ ئاماژەدان بە دوایین کەس کە خودا قسەی لەگەڵ کردووە، بەجۆرێک؛ کە ئیدی کەسێکی تر لەدوای ئەو بوونی نابێت کە خودا گوتەی پێ بدا.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
کۆتای پێغەمبەران (بە عەرەبی: خاتم النبيين) ناونیشانێکە دراوە بە پێغەمبەری ئیسلام محەممەد لە ئایەتێکدا لە قورئاندا.
ھەموو موسوڵمانان بڕوایان وایە کە محەممەد دوایین وەحی پێ بەخشراوە لەسەر شێوە و فۆرمی قورئان بۆ ھەموو مرۆڤایەتی، بۆ ھەموو سەردەمێک. گرێی، دوایین پێغەمبەر، لەسەرەتاوە لە ئایینی ئیسلامدا بەکارھاتووە، کە ئاماژە دەدات و دەگەڕێتەوە بۆ محەممەد، ئەو کەسەی کە شوێنکەوتوانی ئایینی ئیسلام بڕوایان وایە کە ئەو دوایین پێغەمبەر لە ئایینە یەکتاپەرستییە ئیبراھیمییەکان. دژ بە ھێڵی گشتی ئیسلام، محەممەد ئەگەرێتەوە بۆ کۆتای پێغەمبەران بەپێی بیروڕای ئەحمەدییەت.
لە قورئاندا ٢٥ پێغەمبەر ھەیە کە ناوییان ھاتووە، گەرچی موسوڵمانەکان پێیان وایە کە ژمارەیەکی زۆرتریش لەوە بوونی ھەبووە لە کات و شوێنی جیاوازدا لەپێش «دوایین پێغەمبەر، سیدنا محمد»، لەنێو ئەو پێعەمبەرانەی کە موسوڵمانەکان ڕێزییان بۆ دادەنێن:
تێبینی: ئەو ناوانەی نیشانەی (٭) ھەیە لەتەنیشتییان، 'نێردراو' بوون..
جودایزمی کلاسیک، فێری ئەوەت دەکات کە ھیچ پێغەمبەرێک نییە مەزنتر لە مووسا، و ھەموو پێغەمبەرانی تر ناوییان ھێنراوە لە تەناخ دا (بایبڵی عیبری) کە پایەیان و پێشگوێیەکانییان لە مووسا کەمتر بووە. ئەمەش دەقێکە لەنیو مایمۆندایسدا لە پرەنسیپەکانی وەفای جوولەکە بەرامبەر بە شوێن و پایەی مووسادا:
دوایین کەس لەنێو دوازدە بچووکگەلی پێغەمبەران (بەپێی یاساکان) (و بەپێی دوایین کتێب لە پەیمانی کۆنی یەھوودییەت دا) بەشێوەیەکی سەرەکی کەسێکە بەناوی مەلەکای.
لەپەیڕەوی ئایینەکانی تریشدا ئەم زاراوەیە یان زاراوەیەکی ھاوشێوە بەکارھاتووە. مانی، دامەزرێنەری بیروباوەڕی مانیکایزم، بەھەمان شێوە بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە کۆتای پێغەمبەرانە و دوایین پێغەمبەرە.
لە ماندیئیزمدا، یوحەننای پاکبوەوە وەک دوا پێغەمبەر دادەنرێت.
مەھاڤیراش ھەروەھا بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە کۆتا پێغەمبەرە لە زنجیرەی ٢٤ تیرتانەکار.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دوایین پێغەمبەر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.