ددانەکان بریتین لەو پێکھاتە ڕەقە سپییانەن کە دەکەونە سەر شەویلگەکان لە ناو دەمدا.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئەرکی سەرەکی ددانەکان جوین و ھاڕینی خۆراکە پێش قوتدانی.
ددانەکان لە دوو بەشی سەرەکی پێکدێن؛ تاج و ڕەگ. بە درێژایی ژیانی مرۆڤ دوو کۆمەڵە ددان ھەن. کۆمەڵەی یەکەمی ددان پێیان دەوترێت (ددانی شیری یان ددانی سەرەتایی) کە لە ٦ مانگییەوە دەست بە دەرکەوتن دەکەن لە نێو دەمی مناڵدا تاوهكو تهمهنى ٣٠ مانگى ژمارهيان دهگاته ٢٠ ددان. کۆمەڵەی دووەمیش ددانە ھەمیشەییەکان کە لە ٦ ساڵییەوە دەست دەکەن بە دەرکەوتن و تا تهمهنى ٢٢-٢٣ ساڵى و ژمارهيان دهگاته ٣٢ ددان. بەپێی شێوە و فرمان سێ جۆر ددان ھەن؛ بڕەر،كهڵبه، پێش خڕێ، و خڕێ.
ددان لە چوار بەشی سەرەکی پێک دێت. ئەوانیش:
سێ جۆر عاج ھەیە؛ عاجی سەرەتایی کە بەشی زۆری عاج پێک دەھێنێت، عاجی دووەمی، عاجی سێیەمی کە پێشی دەوترێت عاجی ساڕێژکەر لەبەر ئەوەی لە ئەنجمی کارتێکردنی ھۆکارێکی دەرەکی دروست دەبێت. وەک کلۆربوون یان خوران. لە لایەن ئەو خانانەی عاجەوە دروست دەبن کە بەر ھۆکارەکە کەوتوون لە کاتێکدا عاجی یەکەمی و دووەمی لە لایەن خانەی عاجپێکھێنەوە دروست دەبن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ددان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ددان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.