دارستانی ئەمازۆن: دارستانێک لە باشوری ٸەمریکادا

دارستانی ئەمازۆن (بە ئینگلیزی: Amazon rainforest) گەورەترین دارستانی باراناویە لە دونیایە کە دەکەوێتە باکووری ئەمریکای باشوور و بەشی زۆرتری لە نێو خاکی بەڕازیل و پیڕۆدایە.

زۆرتر لە نیوەی دارستانەبارانییەکان کە لە دنیادا ماونەتەوە، لە ئەمازۆندا جێی گرتووە. ڕووبەری دارستانەکانی ئەمازۆن ٥٫٥ میلیۆن کیلۆمەتری چوارگۆشەیە کە لە نێوان نۆ وڵاتدا دابەش بووە. ئەم ناوچە دارستانییە کە ڕووباری ئەمازۆنیش بە ناویدا تێ دەپەڕێ، بەشگەلێک لە وڵاتی بڕەزیل (٦٠٪)، پیرۆ (١٣٪)، کولۆمبیا(٩٪)، ڤەنزوێلا (٥٪)، بولیڤیا (٥٪)، گویانا (٣٪)، سورینام (٢٪)، ئێکوادۆر (١٫٥٪) و گویانی فەڕانسە (١٫٥٪) دەگرێتەوە. دارستانی ئەمازۆن لە ڕیزبەندی نوێی حەوت سەرسوڕهێنەری دنیادا ناودێرکراوە.

دارستانی ئەمازۆن: دارستانێک لە باشوری ٸەمریکادا
دارەکانی دارستانی ئەمازۆن

زۆرترین ڕووبەری دارستانەکانی ئەمازۆن لە ئاوەڕۆی ڕووباری ئەمازۆن و ١١٠٠ لقی ھەڵکەوتووە، ئەم ئاوەڕۆیە نێوانی ٢٠٠ تا ٥٠٠ میلیۆن ساڵ پێش لە سەردەمی کۆندا دروست بووە. بەڵگەدەسکەوتووەکانی شوێنەوارناسی لە لێکۆڵینەوەی (کاورداپدراپنتادا) دەری دەخا کە مرۆڤ بۆ ئەوەڵین جار ١١٢٠٠ ساڵ پێش لە ئەمازۆن نیشتەجێ بووە.

جۆراوجۆریی ژینی

ئەمازۆن لە بواری جۆراوجۆریی ژینی لە ئاستی جیھاندا یەکەمە. ڕێژەی دارەکانی ئەم دارستانە ٣٩٠ میلیارد بنە دەخەڵمێندرێ کە ١٦ ھەزار جۆر داری تێدایە. لە دارستانەکانی ئەمازۆن نزیک بە ٢٫٥ میلیۆن جۆری مێرووگەل و دەیانھەزار جۆری گیا دەژین. ھەژماری جۆرایەتی باڵندەکان و شیردەرەکانی ئەمازۆن نزیکەی ٢ ھەزار جۆرە. تائێستا لانیکەم ٤٠٠٠٠ جۆری گیایی، ٢٢٠٠جۆری ماسی، ١٢٩٤جۆری باڵندە، ٤٢٧ جۆر لە شیردەرەکان، ٤٢٨ جۆری دووژینە (زەویاوی) و ٣٧٨ جۆری خشۆکەکان بە شێوەی زانستی لە ناوچەی ئەمازۆن توێژینەوە و پۆلێنبەندی کراون..

یەک لە پێنجی تەواوی جۆرەباڵندەکانی جیھان لە دارستانەکانی ئەمازۆن دەژین و یەک لە پێنجی ماسییەکانی جیھانیش لە ڕووبارەکانی ئەمازۆندان٫ کە ڕوباری چڕوپری لەناو جەرگەی دارەکانان.

سەرچاوەکان

Tags:

ئەمازۆن (ڕووبار)ئەمریکای باشوورزمانی ئینگلیزی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

تێنسی سەرمێزئەلفرێد نۆبێلتەلەفۆنکانی شینکەڕۆژژمێری کۆچیقازی محەممەدمافەکانی ژنانتەڵعەت تاھیرخشتەی خولیکاردۆخیئۆتیزمنێلسۆن ماندێلاویکیپیدیاوێبگەکوردستانڕێکەوتننامەی ١١ی ئازارتاوانھێمنتیشکدانی کارۆموگناتیسیھیندستانتیشکی سەروو وەنەوشەییمانگی دەستکردڕۆژی جیھانیی کرێکارانشەڕی جەمەلئەدۆڵف ھیتلەرچێشتی کوردیھەورامانمانگپێدەشتی کارمامزە کوژراوەکانئایینی زەردەشتیفۆلکلۆردۆزەخئینگلیزیخەونی جاڵجاڵۆکەکانمافی دەنگدانئەحمەد ھەردیمەلای باتەییگوڵبەقەرەیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقڕەوشەن بەدرخاننیکۆلا تێسلاسەرژمێریی دانیشتوواندوورپەیوەندینۆکەندی سوێزپارێزگای سلێمانیعوسمان کوڕی عەفانقەزای شارەزوورگرەوی بەختی ھەڵاڵەنزار قەبانیھونەرئینستاگرامشانۆمەلا مستەفا بارزانیئۆرگازمھەر کورد ئەبینتاودانی زەویڤێنیزوێلاماکوان کەریمکۆمۆنیزمکۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانمافی کارکردنکۆڕەککێری مرۆڤفەلسەفەکەریم خانی زەندماتماتیکھەڵەبجەمۆسیقاعەبدولسەلام بارزانیئاکرێھەولێر🡆 More