خۆجێیەکانی ئوسترالیا بە دانیشتوانی سەرەتایی کیشوەری ئوسترالیا دەوترێ کە لە دەیان هەزار ساڵ پێش چوونی ئەورووپییەکان بۆ ئەم مەڵبەندە لەوێدا دەژیان، ئەم خەڵکە لە ئوسترالیا داو بە زمانی ئینگلیزی پێیان دەوترێ Aboriginal (ئەب ئۆرجینال) کە بە کوورتی بە Aborigines دەیڵێن.
ئەمڕۆکە لە نووسراوە فەرمییەکان دا Indigenous Australians لە جیاتی بەکار دەبەن.
| |||||||||||||
Population distribution by state/territory | |||||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
داڕێژە:Population distribution | |||||||||||||
زمانەکان | |||||||||||||
Several hundred Indigenous Australian languages (many extinct or nearly so), Australian English, Pama–Nyungan, Australian Aboriginal English, Torres Strait Creole, Kriol | |||||||||||||
ئایین | |||||||||||||
Christianity 73% Non-religious 24% Traditional Aboriginal religion 1% | |||||||||||||
گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان | |||||||||||||
see List of Indigenous Australian group names |
لەگەڵ هاتنی سپی پێستەکان و خەلکانی تر بۆ ئوسترالیا، پێکهاتەی ژیانی خۆجێییەکان کە بە درێژایی هەزاران ساڵ وەکخۆی مابووە بە خەستی تووشی گۆران بوو. ئەرووکە، خۆجێیەکان لەگەڵ هەموو گرووپەقەومی و ڕەگەزییەکانی تر لە شوێنی جۆراوجۆری وڵاتی ئوسترالیا دا دەژین و تا رادەیەک ڕەفتار و شێوازی ژیانی خۆیان پاراستوە،
پشکنینەکانی ڕادیۆکەربۆن کۆنترین ماوەی نیشتەجێبوون لە ئۆقیانووسیا بۆ جچل تا پەنجا هەزار ساڵ پێش ئێستا دەردەخەن. هەرچەندە پشکینینەکانی زێنێتیکی پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان هیچ یەک لە خۆجێیەکانی ئوسترالیا و خەڵکی باشووری ئاسیا نیشان نادا بەڵام لێکۆڵەرەوەکان هەموویان لەسەر ئەم باوەڕەن کە خۆجێیەکان دانیشتووانی کیشوەری ئاسیا بوون کە بەرە بەرە لە ناوچەکانی باشووری ئاسیاوە هاتوونە باکووری ئوسترالیا و لە هەزاران ساڵ دا وەکوو هۆز و خێڵی جیا جیا دا لەم خاکە پانەدا بڵاو بوونەوە.
واپێدەچێ هۆکاری سەرەکی کۆچییان بۆ ئوسترالیا ڕاو و دۆزینەوەی خواردن بووبێ. ئەوان هئەم گرووپە مرۆڤەن کە پێیان دەوترێ ڕاوچی-کۆکەرەوە - (Hunter-gatherer). ئەم شێوازی ژیانە پێش فێربوونی کشت و کاڵ لە نێو مرۆڤەکان دا باو بووە و بەو مانایەیە کە کرووپێک مرۆڤ، هەموو خواردەمەنیە پێویستەکانیان لە ڕێگای ڕاوی ئاژەڵان یان کۆکردنەوەی میوە و گیاکان وەدەست هێناوە. زۆرتری خۆجێیەکانی ئوسترالیا تا پێش هاتنی ئەورووپیەکان بەم شێوەیە ژیاون و زۆرتر کۆچی کورتیان لە ناوچەکانی خۆیان کردووە بۆ وەدەستهێنانی خواردن.
لە ساڵی ١٧٧٠ کاپتن جێیمز کۆک هێزەکانی خۆی لە ناوچەی نیو ساوت وێلزی ئێستا دابەزاند و هەشت ساڵ دواتر ئەم شوێنە بە فەرمی بوو بە داگیرکراوی بەریتانیا. ئەمە بوو بە هۆی کێشەو کاریگەریەکی زۆر بۆسەر خۆجێیەکانی ناوچەکە ، لەبەروەی لەگەڵ هاتنی ئەوان جۆرەکانی تری ژیانییش هاتنە کیشوەری دەستلێنەدراوی ئوسترالیا و نەخۆشیە گیراوەکانی وەکوو تاعوون و کۆلێرا گواسترانەوە بۆ خۆجێییەکانیش. لەڕوویەکی تریشەوە سپیپێستەکان بۆ شارسازی و کشت و کاڵ پێویستیان بە زەوی بوو و بۆیەش خۆجێیەکانیان لەم زەویانەی خوویان پێوە گرتبوو دوور کردنەوە و لەم ڕێگایەدا پەنایان بۆ زۆری لێ کردن برد. بەلام خۆجێیەکی زۆریش خوویان بە خەلکە نوێیەکەوە گرت و لە کۆمەڵگا نوێیەکان دا دەشتیان کرد بە ژیان. باس لەوە دەکرێ کە نەبوونی ئاو و زەوی بوو بە هۆکاری بڵاو بوونەوەی نەخۆشی و هەروەها تووندووتیژی راستەوخۆی سپیپێستەکان، زۆربەی خۆجێیەکانی کوشت و ڕێژەیان زۆر کەم بۆتەوە.
ئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
ئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
ئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
ئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
ئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
ئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
ئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خەڵکی خۆجێیی ئوسترالیا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article خەڵکی خۆجێیی ئوسترالیا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.