خەڵاتی بووکەر (بە ئینگلیزی: The Man Booker Prize)، یان خەڵاتی وێژەیی مەن بووکەر، یەکێک لە گرینگترین خەڵاتە وێژەیییەکانە لە دونیادا کە ھەموو ساڵێ دەبەخشرێت بە باشترین ڕۆمانی ئینگلیزی.
خەڵاتی بووکەر | |
---|---|
خەڵات دەبەخشرێت بۆ | باشترین ڕۆمانی نوێی ئینگلیزی |
شوێن | لەندەن، ئینگلستان |
پێشکەشکار | مەن گرووپ |
یەکەم خەڵات لە | ١٩٦٩ |
وێبگەی ڕەسمی | www |
ئەم خەڵاتە تا ساڵی ٢٠١٤ تەنیا دەدرا بە نووسەرانی گەلانی کۆمۆنوێلت، ئینگلیزییەکان و ئیرلەندییەکان.؛ بەڵام لە ساڵی ٢٠١٤ تەواوی ئەو بەرھەمانەی بە زمانی ئینگلیزی دەنووسران مافی ئەوەیان پێ درا لەم کێبەرکێیەدا بەشداری بکەن. بردنەوەی ئەم خەڵاتە کاریگەری زۆری لەسەر فرۆشی کتێبەکە ھەیە.
پرۆسەی دیاریکردنی خەڵاتەکە بە پێکھێنانی لێژنەیەکی ڕاوێژکاری کە لە نووسەرێک، دوو بڵاوکەرەوە، نوێنەرێکی ئەدەبی، کتێبفرۆش، کتێبخانە و سەرۆکێک کە لەلایەن دامەزراوەی خەڵاتی کتێبەوە دەستنیشان کراوە، دەست پێدەکات. پاشان دەستەی ڕاوێژکاری دەستەی سوێندخۆران دەستنیشان دەکات، کە ساڵانە ئەندامێتییان دەگۆڕێت.
ئەم کتێب وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خەڵاتی بووکەر تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article خەڵاتی بووکەر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.