خۆپیشاندانەکانی ئەفریقای باشوور لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢١ لە لە چەند شارێکی باشووری ئەفریقا بەھۆی دەستگیرکردنی جەیکەب زووما سەرۆکی پێشووی باشووری ئەفریقا ئەنجام درا.
ناڕەزایییەکان سەرەتا لە ئێوارەی ٩ی تەممووزی ٢٠٢١ لە پارێزگایی کوازولو-ناتالی دەستی پێکرد، پاشان پەرەی سەند بۆ شارەکانی دیکە. ئەمەش دوای ئەوەی حکوومەت دەستی کرد بە لێکۆڵینەوە لە دەنگۆی بوونی گەندەڵی لە ماوەی سەرۆکایەتی کۆماری جەیک زووما (٢٠٠٩–٢٠١٨) لە بەرامبەر ھەڵوێست و بێڕێزی کردنی جەیکەب بە دادوەران و دادگاکانی ئەفریقای باشوور لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١ سزای ١٥ مانگ بەندکردن بەسەریدا سەپاند، لە بەرامبەردا لایەنگرانی بەمەبەستی ھەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد، لە ئەنجامی ئەمەش پێکدادانان لە نێوان ناڕەزاییان و ھێزە ئەمنییەکان ڕوویدا و ژمارەیەکی زۆر کوژرا و برینداری لێکەوتەوە، ژمارەیەکی زۆریش دەستگیرکران. دادگای دەستووری ئەو وڵاتە لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ داوای زووماری بۆ ھەڵوەشاندنەوەی سزاکەی ڕەتکردەوە. بەھۆی ئەو خۆپیشاندانە ٣٣٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٬٤٠٧ کەسیش دەستبەسەر کران.
خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢١ی ئەفریقای باشوور | |
---|---|
وڵات | ئەفریقای باشوور |
جێ | Gauteng، KwaZulu-Natal، Mpumalanga، Northern Cape، Eastern Cape |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٩ی تەممووزی ٢٠٢١ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ١٧ی تەممووزی ٢٠٢١ |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢١ی ئەفریقای باشوور تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢١ی ئەفریقای باشوور, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.