خومبوو (ھەروەھا بە ھەرێمی ئیڤرستیش ناسراوە) ناوچەیەکە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی نیپال لە بەری نیپالی چیای ئیڤرست.
ئەمە بەشێکە لەشارەدێی سۆلوخومبو، کە بەشێکە لەپارێزگای ژمارە یەکی خومبو و یەکێکە لە سێ ھەرێمی سەرەکی خومبوو، لەم ھەرێمە ھەریەکە لە نەتەوەکانی کۆلونگ و شێرپا نیشتەجێن، ھەرچی سۆلو و فیراکن لەشارۆچکەی بازاری نامچە و ھەروەھا گوندەکانی تامێ، خومجونگ، پانگبۆچە، فیریچە و کەندێ نیشتەجێن ھەروەھا خانەی بەناوبانگی بوودایی لە تێنگبۆچە دەکەوێتە خومبوو.
خومبوو | |
---|---|
وڵات | نیپال |
دابەشکاریی کارگێڕی | نیپال |
پۆتانی شوێن | |
بەرزترین خاڵ | چیای ئێڤەرست |
بەرزایی خومبو لە ٣٣٠٠ مەتر دەست پێدەکات تا ٨٬٨٤٨٫٨٦ مەتر کە لووتکەی چیای ئیڤرستە کە بەرزترین شوێنی سەر زەوییە. ھەرێمی خومبو ھەردوو پارکی نەتەوەیی ساگارماتا (سەرووی مۆنجو) و ناوچەی پارکی نەتەوەیی ساگارماتا لە نێوان لوکلا و مۆنجودا دەگرێتەوە.
خومبو کە وا بڕوا دەکرێت کە ئەنجامی دوایین سەردەمی سەھۆڵی گەورە بێت، کە ٥٠٠٬٠٠٠ ساڵ لەمەو پێش دروست بوو.
ئەم وتار پێویستی بە پۆلی زیاتر یان چەند پۆلێکی دیاریکراو ھەیە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article خومبوو, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.