خان ئەحمەد خانی گێڵانی (٩٤٢–١٠٠٥ ک.م) دوایین کارکیای خانەدانی کیایییەکان لە گێڵان بوو.
لە یەک ساڵیدا و لە دوای مردنی باوکی کارکیا سوڵتان حەسەنی دووەم بە حکوومەت گەییشت، ھەتا ٩٨٥ی ک.م بەسەر بیەپیش و پاشان گشت گێڵان حکوومەتی کرد. بە فرمانی شا تەھماسب مەزھەبی دوازدە ئیمامی لە بڕیی زەیدیە دانا، بەڵام کاتێک دەستی بە پەیوەندیگرتن لەگەڵ عوسمانیەکان کرد و ویستی بۆ پەلامار بۆ قەزوین، سەرباز بنێرێتە شیروان و لاھیجان، لەبەر چاوی شا کەوت. لەم ساڵەدا بە فرمانی شا تەھماسب گیرا و لە قەڵاکانی قەھقەھە و ئیستەخر زیندانی کرا. لە ٩٧٥ی ک.م و لە سەردەمی سوڵتان محەممەد خودابەندە بەربوو و دیسان بە حکوومەت گەییشت. ھێزەکانی شا عەباس بۆ زالبوون بەسەر ئاوریشم و شوێنی جوگرافیی تایبەتیی گێڵان و کۆتایی پێھێنان بە حکوومەتی خان ئەحمەد خان کە درێژەی بە پەیوەندیی لەگەڵ عوسمانیەکان دابوو لە ساڵی ١٠٠٠ی ک.م پەلاماریان بردە سەر گێڵان و خان ئەحمەد خان ڕای کردە شیروان. خان ئەحمەد خان پاشماوەی ژیانی خۆی لە ئەستەمبوڵ و بەغدای عوسمانیەکان ڕابوارد و پەلەقاژەگەلێکی بێسوودی بۆ گەڕانەوە بۆ حکوومەت کرد. لە ساڵی ١٠٠٥ی ک.م لە بەغدا کۆچی دوایی کرد و لە نەجەف نێژرا. لە خان ئەحمەد خان وەکوو سیاسیەکی زێدەخواز، ژیر، ئاژاوەچی، تۆڵەستێن، دڵچەڕێن و شاعیرێکی تەڕدەست و ھۆگری مۆسیقا باس کردووە. دەربارێکی ھونەرپەروەی ھەبوو و شاعیران، مۆسیقاژەنان و زانایانێک وەک فەغفوور لاھیجیی شاعیر و ئوستاد زەیتوون چەھارتاریی مۆسیقاژەن لە خزمەتیدا بوون.
خان ئەحمەد خان | |
---|---|
تاج نانە سەر | ٩٤٣ی ک.م |
ناوی تەواو | کارکیا خان ئەحمەدی دووەم |
لە دایکبوون | ٩٤٢ی ک.م |
شوێنی لە دایکبوون | لاھیجان |
وەفات | ١٠٠٥ی ک.م |
شوێنی وەفات | بەغدا، دەوڵەتی عوسمانی |
شوێنی نێژران | نەجەف |
لە پێشیدا | کارکیا سوڵتان حەسەنی دووەم |
جێگر | لەناوچوو |
خانەدان | کیایییەکان |
باوک | کارکیا سوڵتان حەسەنی دووەم |
ئایین | ئیسلامی شیعە |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article خان ئەحمەد خانی گێڵانی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.