خامێس ڕۆدریگێز: یاریزانێکی تۆپی پێی کۆڵۆمبی

خامێز دەیڤد ڕۆدریگێز ڕوبیۆ (لەدایکبووی ١٢ی تەممووزی ١٩٩١) بە زۆری ناسراوە بە خەیمز، یاریزانێکی پیشگەری تۆپی پێی کۆڵۆمبییە کە لە ھێڵی ناوەندی ھێرشبەر یاریدەکات بۆ یانەی ساوپاولۆ و ھەڵبژاردەی نێودەوڵەتیی کۆڵۆمبیا.

ئەو پیاھەڵدراوە بۆ تەکنیک، بینین و کارامەیی ھێرشبردنەکەی، بە زۆری ئاماژە کراوە بە جێگری ھاوڕێکەی کارلۆس ڤاڵدێراما. خامێز پێشتر بۆ یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بایەرن میوشن یاریی کردووە.

خامێس ڕۆدریگێز
بە ئیسپانی: James Rodríguez
خامێس ڕۆدریگێز: ژیانی سەرەتایی, لەگەڵ یانەکان, دﻩستکﻪوتﻪکان
لەدایکبوون (١٩٩١-٠٧-١٢) ١٢ی تەممووزی ١٩٩١ (تەمەن ٣٢ ساڵ)
Cúcuta، کۆلۆمبیا
وڵاتی وەرزشکۆلۆمبیا
ناوی کاتی لەدایکبوونJames David Rodríguez Rubio
ھاوسەرDaniela Ospina
زمانی زگماکیColombian Spanish
زمانەکانی ئاخاوتنئیسپانی، Colombian Spanish، پۆرتووگالی
پیشەیاریزانی تۆپی پێ
شوێنی یاریکردن لە تیپwing half، ھێرشبەر
ئەندامی تیپی وەرزشیSão Paulo FC
باری تەندرووستیstuttering
سپۆنسەرئەدیداس
وەرزشتۆپی پێ
بەکارھێنانی دەستچەپلەر
ژمارەی یاریزان55
بەشداربووە لەجامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤، جامی جیهانیی فیفای ٢٠١٨، کۆپا ئەمەریکای ٢٠١٩
خولبۆندسلیگا
خەڵاتەکانLPFP Awards، Portuguese Golden Ball، World Cup Golden Boot، خەڵاتی فیفا پوشکاش

خەیمز لە ئەورووپادا بەناوبانگ بوو لەو کاتانەی یاری بۆ پۆرتۆ دەکرد، چەند جامێکی بردەوە و چەند خەڵاتێکی وەرگرت لە ماوەی ئەو سێ ساڵە لەو یانەیەدا. لە ٢٠١٤دا، خەیمز لە مۆناکۆوە ڕۆیشت بۆ ڕیاڵ مەدرید بە کرێی ٦٣ میلیۆن پاوەن، کە پلەی پێوانەیی ڕادامێڵ فالکاوی شکاند و بە گرانترین یاریزانی کۆڵۆمبی و یەکێک لە گرنترین یاریزانەکانی تۆپی پێ دانرا. ئەو دەستیکرد بە یاریکردن بۆ یانەی نێودەوڵەتی لەگەڵ یانەی کۆڵۆمبیای خوار ٢٠ ساڵان، کە خولی تولۆنی ٢٠١١ی بردەوە. ئەو بوو بە کاپتنی یانەکە لە جامی جیھانی خوار تەمەن ٢٠ ساڵانی فیفا. بەھۆی دەرکەوتنەکەی لە خولەکەدا، بانگکرا بۆ یانەی پلە بەرزتر لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا. ئەو یاریکردووە لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٤ و ٢٠١٨، پێڵاوی زێڕینی بردووەتەوە وەک زۆرترین گۆڵکەر لە خولەکەی پێشوودا وە لە کەپس ئۆڵ ستار تیمدا بەشداربوو. ھەروەھا ئەو نەتەوەکەی پەخشکرد لە جامی ئەمریکای ٢٠١٥ و جامی یادی سەد ساڵەی ئەمریکا لە ٢٠١٦دا، و میدالیای پلەی سێیەمی بردەوە لە خولەکەدا.

ژیانی سەرەتایی

لە کوکوتا، نۆتی دێ سانتاندەر لەدایکبووە، خەیمز تەمەنی منداڵی لە شاری ئیباگوێ لە تۆلیما بردووەتە سەر. باوکی ویڵسن خەیمز ڕۆدریگێز بێدۆیا و دایکیشی ماریا دێل پیلار ڕوبیۆیە. خامێز دووەم بچووکترین یاریزانی کۆڵۆمبییە کە بەشێوەی پیشگەرانە دەستی بەیاریکردن کردبێت، ناوبراو لە ٢١ی ئایاری ٢٠٠٦ کە تەمەنی ١٤ ساڵان بوو دەستی بە یاریکردن کرد.

لەگەڵ یانەکان

ئینڤیگادۆ

خەیمز دەستیکرد بە یاریکردنی تۆپی پێی لێھاتوویی لە ٢٠٠٦دا لەگەڵ یانەی بەشی دووەمی کۆڵۆمبی ئینڤیگادۆ، کە گەیشتە بەشی یەکەم لە پلەبەزکردنەوەکەی ساڵی ٢٠٠٧دا.

بانفیێڵد

٢٠٠٨

لە ٢٠٠٨دا، ئەو واژووکرا لەلایەن یانەی ئەرجەنتینی بانفیێڵدەوە. یەکەم دەرکەوتنی لەو یانەیەدا دەگەڕێتەوە بۆ ٧ی شوباتی ٢٠٠٩ و یەکەم گۆڵ کە لە یانەکەدا تۆماری کرد دەگەڕێتەوە بۆ ٢٧ی شوباتی ھەمان ساڵدا کە بە ٣–١ سەرکەوتن بەسەر ڕۆساریۆ سەنتراڵ. یەکەم وەرزی تەواوکرد بە گۆڵێک لە ١١ یاریدا.

٢٠٠٩

لە ٢٠٠٩دا، بووە یەکەم یاریزانی ڕێکوپێک لە ھەموو یارییەکانی ئاپێرتونای ٢٠٠٩. تەنھا لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا، بووە گەنجترین بێگانە کە گۆڵێک تۆماربکات لە ئەرجەنتیندا. دووەم گۆڵی بۆ بانفیێڵد لە ٢٦ی ئەیلوولدا بوو کە گۆڵەکەی تۆمارکرد بە شووتێک بۆناو سووچ (کۆڕنە) ی سەرەوە لە دەرەوەی ناوچەی یاریکردنە کەدا و سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستھێنا بە ٢–١ دژی نیوێڵس ئۆڵد بۆیس، ئەو سەرکەوتنە یارمەتیی بانفیێڵدی دا بۆ بردنەوەی پاڵەوانێتی ئەرجەنتینی بۆ یەکەمجار لە مێژووی یانەکەدا.

لە کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩دا، یانەی ئیتاڵی ئودینیس ویستیان خەیمز بانگ بکەن بەکرێی ٥ میلیۆن یۆرۆ لەدوای جامی لیبەرتادۆرسی ٢٠١٠. ھەرچۆنێک بێت، بانفیێڵد بانگھێشت ئەکەین ڕەتکردەوە بە «بەشنەکردوو» ناویان نا.

بۆ کلاوسورای ٢٠١٠، لە ١٣ی شوباتی ٢٠١٠، خەیمز "گۆلازۆ"یەکی تۆمارکرد لە یارییەک دژی یانەی لانوس بە شووتێکی بەھێزی چەپە و توانی ئەنجامی یارییەکە بکات بە ٢–٠ لە کۆتا خولەکەکاندا. دوای یارییەکە، وێبسایتی ڕۆژانەی وەرزشیی دیاریۆ ئۆلێ شێوازی یاریکردن و جۆری کەسایەتییەکەی بەراوردکرد بە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ وە نازناوی" جەیمس بۆندی بانفیێڵد"ی لێنا.

٢٠١٠

لە ١٠ی شوباتی ٢٠١دا، خەیمز یەکەم گۆڵی لە جامی لیبەرتادۆرس تۆمارکرد لە سەرکەوتنێکی خێزانیی ٢–١ بەسەر یانەی مەکسیکی مۆنارکاس مۆرێلیا. خەیمز بۆ ناوبانگە بریقەدارەکەی ھەفتەیەکی دیکەی دانا بە گۆڵێک بە سەرکەوتنێک بەسەر دیپۆرتیڤۆ کوێنسا لە جامی کۆپا لیبەرتادۆرس دوور لە نیشتمانەکەی، تۆمارکردنی چوارەم گۆڵی یارییەکە بە کۆتایییەکی جوان بە قاچی چەپی. بانفیێڵد لە تیمەکەی بردەوە بە ٤–١. ئەو وەرزە سەرنجڕاکێشەی گۆڵ تۆمارکردن بەردەوامی سەند بە یارییەکی پاڵپشت دژی چەند گروپێک لە جامی کۆپا لیبەرتادۆرس لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٠. لە یارییەک دژی یانەی ئۆرۆگوایی بەناوی ناسیۆنال، خەیمز یەکەم گۆڵی تۆمارکرد بە کەللەیەکی بەرز بە خۆھەڵدان و دواتر لە ناوچەی پەنارتییەوە بە قاچی ڕاستی. یارییەکە بە یەکسانی کۆتایی ھات بە ٢–٢. خامیز گۆڵێکی دیکەشی لەدژی یانە ئینتەرناسیۆنالی بەڕازیلی تۆمارکرد لە ٢٩ی نیسانی ٢٠١٠، لەکاتی یارییەکانی جامی لیپەرتادۆسی ٢٠١٠ لە گەڕی ١٦، تیمەکەی خامێز بوونە براوەی یارییەکە بە ئەنجامی ٣–١. ئەم گۆڵە پێنج گۆڵی دیکەی بەدوادا ھات لە حەوت یاریدا. ھەرچۆنێک بێت، وەرزی نێودەوڵەتیی خەیمز کۆتایی ھات بە دۆڕانێک بە ٠–٢ کە پۆرتۆ ئالێگرێ لێیدا بە قاچی دووەم، کە خەیمز کارتی سووری درابوویێ بەبۆنەی دوو سەرپێچییەوە.

دﻩستکﻪوتﻪکان

ئینڤیگادۆ

  • جامی پرایمەر (B)ی کۆڵۆمبیا (٢٠٠٧‏)

بێنفێڵد

  • جامی پڕایمەر دیڤیشن - ئارژەنتین (٢٠٠٩)

پۆرتۆ

  • پرایمﻪر لیگ دێ پۆرتێگێس (٣ جار) ١١–٢٠١٠، ١١، ١٣–١٢
  • تاچا دێ پۆرتوگال (٢٠١١)
  • سوپەر تاچا دێ ئۆلیڤێرا (٢٠١٠، ٢٠١١، ٢٠١٢‏)
  • یۆڕۆ لیگ (١١–٢٠١٠)

ڕیاڵ مەدرید

  • دووجار خوولی ئیسپانی (لالیگا) بۆ وەرزی ٢٠١٦–٢٠١٧، ٢٠١٩–٢٠٢٠
  • یەکجار جامی سووپەر ئیسپانیا ٢٠١٩–٢٠٢٠
  • دووجار چامپیۆنز لیگ وەرزەکانی ٢٠١٥–٢٠١٦ وە ٢٠١٦–٢٠١٧
  • دووجار سووپەری ئەورووپا ٢٠١٤ وە ٢٠١٦
  • دووجار جامی جیھانیی یانەکان ٢٠١٤ وە ٢٠١٦

بایەرن میونشن

  • خوولی ئەڵمانیا (بۆندز لیگا) وەرزی ٢٠١٧–٢٠١٨
  • جامی سووپەری ئەڵمانیا ٢٠١٨

ھەڵبژاردەی کۆڵۆمبیا

  • پلەی سێیەم لە جامی کۆپا ئەمریکا، ٢٠١٦

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

خامێس ڕۆدریگێز ژیانی سەرەتاییخامێس ڕۆدریگێز لەگەڵ یانەکانخامێس ڕۆدریگێز دﻩستکﻪوتﻪکانخامێس ڕۆدریگێز سەرچاوەکانخامێس ڕۆدریگێز بەستەرە دەرەکییەکانخامێس ڕۆدریگێزتۆپی پێیانەی تۆپی پێی بایەرن میونشنیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

مەسروور بارزانیسەرمایەداریجێناوی خۆییکینیاعێراقئەفلاتوونپانپانۆکێکفریتارانژمارەی ڕێژەییگورجستانمافی خوێندنئەرجەنتینپزیشکحەسەن زیرەکفەرھاد پیرباڵمادمێژووی مرۆڤایەتیجێژنی ڕەمەزانسەبری بۆتانیئیبراھیم ئەحمەدئانتارکتیکائۆکسجینجەیران (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)ڕەباتویکیمیدیا کۆمنزنەوتتیک تۆکڕۆژژمێری کوردیپەرەسەندنی بەردەوامحافزڕۆژوو لە ئیسلامداخاکەلێوەزۆمبیئایینی زەردەشتیشێخ ڕەزای تاڵەبانیمایکرۆسۆفتخەمۆکی٢ی نیساننێچیرڤان بارزانیئەفسانەزانیحەسەن کوڕی عەلیعەرەبستانی سعوودیوەرزشجەعفەر کوڕی ئەبووتاڵیبڕەگەزپەرستیپاراسایکۆلۆژیحامید بێھداددەوڵەتی سەلجووقیجینۆسایدمۆسیقادھۆکمایەسیریمێزۆپۆتامیائەڵمانیاڕەوشەن بەدرخانڕێژەفەرموودەناسیئھ‌رخھ‌میدسفلیپینجگەرخوێنقازکۆڵۆمبیاجنۆکەشێخ سەعیدتایکواندۆڕاپەڕینی ١٩٩١🡆 More