حەیدەر قوربانی: بەندکراوێکی سیاسیی کورد بوو

حەیدەر قوربانی (لەدایکبووی ٣١ی ئایاری ١٩٧٣ لە کامیاران – ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ لە سنە) بەندکراوی سیاسیی کورد بوو کە لەلایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لە سێدارە درا.

ئەو تۆمەتی دەستدرێژی بۆ سەر مافەکانی خەڵک، ھاوکاری لە کوشتنی سێ کەس لە ئەندامانی سپای پاسداران و، ھەروەھا ئەندامەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی لەسەر بوو. پارێزەری قوربانی ئەوی بە بێتاوان ناساند. ھەروەھا، چوار مانگ پێش لەسێدارەدانی، سەدان کەس لە دانیشتووانی کامیاران و ھەورامان لە نامەیەکدا بۆ ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایانگەیاند، حەیدەر بێ تاوان سزا دراوە و داوایان کرد بڕیاری لەسێدارانەکەی ھەڵبوەشێندرێتەوە.

حەیدەر قوربانی

لەدایکبوون (١٩٧٣-0٥-٣١) ٣١ی ئایاری ١٩٧٣
مەرگ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١(٢٠٢١-١٢-١٩) (٤٨ ساڵ ژیاوە)
شوێنی گۆڕسنە
نەتەوەکورد
پیشەدووکاندار
وەکیلمحەممەدساڵح نیکبەخت
بەرامبەر(ەکان)کۆماری ئیسلامیی ئێران
ئایینئیسلام (سوننە)
تۆمەتی تاوانباریدەستدرێژی بۆ سەر مافەکانی خەڵک، ھاوکاری لە کوشتنی سێ کەس لە ئەندامانی سپای پاسداران، ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سزای تاوانباریسێدارە
مناڵ(ەکان)٢
باوان
  • عەلی (باوک)
خێزانحەسەن (برا)

ژیاننامە

قوربانی لە ٣١ی ئایاری ١٩٧٣ لە دێی بزوەش، ناوچەی ناوەندیی شارستانی کامیاران لە دایک ببوو. باوکی بە ناوی عەلی قوربانی، پێشمەرگە بوو کە لە ساڵی ١٩٨٠ لە شەڕێک لەگەڵ ھێزەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لە دەست دا. ئەو پێش دەستبەسەرکردنی لە شاری کامیاران دووکاندار بووە.

گرتن

حەیدەر قوربانی کە ڕۆژی ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (٢٥ی ڕەزبەری ٢٧١٦) لەگەڵ ژنبرایەکی بە ناوی مەحموود سادقی لە ماڵەکەیدا دەستبەسەر کرابوون، چەندین مانگ لە ژووری تاکەکەسیدا و بە وتەی کەسە نزیکەکانیان لە ژێر توندترین ئەشکەنجەی جەستەیی و ڕۆحیدا بوون و لە ئاکامدا حەیدەر قوربانییان ناچار کرد کە لە کاناڵی ئینگلیزیی زمانی پرێس تیڤی بە زۆرەملی دان بە تۆمەتەکانیدا بنێت.

حەیدەر قوربانی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ (ڕێبەندانی ٢٧١٩) لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتیی دادوەر سەعیدی، بە تۆمەتی دەستدرێژی بۆ سەر مافەکانی خەڵک و ھاوکاری و ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سزای سێدارەی بە سەردا سەپا و ئەم سزایە ٢٨ی کانوونی دووەمی ھەمان ساڵ (٨ی ڕێبەندان) بە فەرمی بە ناوبراو لە بەندیخانەی سنە ڕاگەیەندرا.

سزای سێدارەی حەیدەر قوربانی، ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی ئابی ٢٠٢٠ (١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢٠)، لەلایەن لقی ٢٧ی دیوانی بەرزی وڵاتی ئێرانەوە پەسەند کرا و پارێزەرەکانی ئەو حوکمەیان بە بنەماڵەی ڕاگەیاندبوو.

مردن

حوکمی لەسێدارەدانی قوربانی سەرەنجام بەنھێنی جێبەجێ کرا. ناوبراو کاتژمێر ١١ی شەوی ١٨ی کانوونی یەکەم گوازرایەوە بۆ ژووری تاکەکەسی و لە کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لە سێدارە درا. ھەروەھا، تەرمەکەی لە شاری سنە بە خاک سپێردرا و ھێزە ئەمنییەکان ڕێگەیان بە بنەماڵەکەی نەدا بۆ ئاخرین جار تەرمەکەی ببینن.

سەرچاوەکان

Tags:

حەیدەر قوربانی ژیاننامەحەیدەر قوربانی گرتنحەیدەر قوربانی مردنحەیدەر قوربانی سەرچاوەکانحەیدەر قوربانیحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانسنەسپای پاسدارانشارستانی کامیاران

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

حوسێن کوڕی عەلیشەڕی بەدرئەلێکسی ناڤاڵنییاقووتی ڕۆمانمێکوتەقازترێئایزۆ ٣١٦٦-١مەککەسوقراتمەولەویشافعیپەرەسەندنی بەردەوامشاڵاوی ئەنفالمۆمیائارجون ماتوورکورد١٣ی شوباتجەنگی جیھانیی دووەممێزۆپۆتامیاحکوومەتی ھەرێمی کوردستانئەحمەد موفتیزادەکوردستانی سوورزێوەرپەخشانھێمنزەید کوڕی حاریسەقەزای کۆیەھەرێمی کوردستانگووگڵگۆردن کۆرمەرشەبەنگی کارۆموگناتیسیویکیمیدیا کۆمنزپیرانشارتیکابکوردی (شاعیر)بزووتنەوەی گۆڕان١٩٨٥گورچیلەکەلووی شێرزمانە ھیندی و ئەورووپییەکانحوزەیرانئایینی زەردەشتیزەویجوگرافیای عێراقپرۆتینتیرۆریزمیەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانکەعبەسلێمانیویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدسویسمانگڕێزمانی کوردیئیمپراتۆریەتیی ڕووسیڕۆژژمێری کوردیکەرتبوونی ناوکیسێکسپەردەکانی مێشکجگەرەیاساکانی حامۆرابیئەفلاتوونفۆلکلۆرنیلھەورامانعەبدولسەلام بارزانیعەلی سادقیگۆڕەپان و مەیدانبۆسنیا و ھەرزەگۆڤیناسوننەشانۆڕاپەڕینی ١٩٩١🡆 More