حافز

حافز (بە فارسی: حافظ) شاعیری ناسراوی فارس، ناوی کامڵی خواجە شەمسەددین حافزی شیرازییە.

حافز لە شیعری فارسی و بە تایبەت لە غەزەل نووسیندا دەستی باڵای ھەبووە. دیوانی حافز یەکێک لە ناسراوترین و خۆشەویستترین دیوانە شیعرییەکانە لە فارسیدا تا ڕادەیەک کە فاڵی پێ دەگرنەوە و نیازی لێ دەخوازن. غەزەلی حافز لەوپەڕی تەڕوبڕی و نەرمونیانیدان و، ھاوکات بیری فەلسەفی و کۆمەڵایەتی و ڕووناکبیرانەشی لەگەڵ لێک‌ داون. دیارترین شاعیرێک کە حافزی شیرازی کەڵکی لە شیعرەکانی وەرگرتووە و جێپەنجەی بە سەر شێعرەکانی حافزەوە ڕوون و ئاشکرایە «خاجووی کرمانی»یە. خاجوو شاعیرێکی ھاوچەرخ و بەتەمەنتر لە حافز بووە و، لێکۆلەران کۆڵێک لێکچوونیان لە نێواندا دۆزیونەتەوە. ھەڵبەت حافز بیرۆکەکانی لە خاجوو وەرگرتووە و بە سیحری قەڵەمی خۆی نەخشاندوونی و شیعری خاجووی خستووەتە پەراوێزەوە.

حافز
حافز
خواجه شمس‌الدین محمد حافظ شیرازی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوونبەن. ١٣٢٥ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شیراز (Muzaffarids of Iran) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٣٨٩ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (بە تەمەنی ھەڵە: Need valid year, month, day )
شیراز (Timurid Empire) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕTomb of Hafez لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەشاعیر، ھۆنراوەنووس، نووسەر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
کارەکانThe Divān of Hafez لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شێوازشیعری گۆرانی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

ژیان

حافز لە سەدەی ھەشتەمی کۆچی لە شیرازدا لە دایک بووە و زانیاری لە بارەی ژیانی زۆر کەمە. حافز زۆر سەفەری نەکردووە و لە شیرازدا ماوەتەوە و ھەر لەوێش کۆچی دواییی کردووە و گۆڕەکەشی ھەر لەو شارەدایە. مەزارەکەی یەکێک لە ڕازاوەترین مەزارەکانی شاعیرانی دنیایە و ڕۆژانە سەدان گەشتیار و وێژە و ئەدەبیاتدۆست سەردانی دەکەن و، ئێستا کەوتووەتە نێو شاری شیرازەوە.

کاریگەری لەسەر شاعیرانی کورد

حافز لەو شاعیرانەیە کە جێپەنجەی لەسەر زۆرێک لە شاعیرانی کورد داناوە و قەدر و حورمەتی زۆر بووە لەلایان. لەو شاعیرانە دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر ناری، مەحوی و مەلای جزیری کە لە شیعرەکانیاندا بە ڕاستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ ئاماژەیان بە شیعری حافز کردووە.

وەرگێڕان بە کوردی

ئەم بەرھەمانە لە حافز کراونەتە کوردی:

  • شەونم، وەرگێڕانی سەد غەزەلی حافز بە کوردی سۆرانی، عەباس حەقیقی، ورمێ: پەخشانەی سەلاحەدینی ئەییووبی.
  • تاڤگەی ئەوین، وەرگێڕانی کۆی غەزەلەکانی حافز بە کوردی سۆرانی، عومەر ساڵحی ساحێو، سنە: زانکۆی کوردستان.

سەرچاوەکان

  • خرّمشاھی، بھاءالدّین. ذھن و زبان حافظ، چاپ ھفتم، انتشارات ناھید، تھران، ١٣٨٠، ISBN 964-6205-18-6
  • دیوانی ناری، لێکۆڵینەوەی کاکەی فەلاح، سلێمانی، ١٩٨٦

Tags:

حافز ژیانحافز کاریگەری لەسەر شاعیرانی کوردحافز وەرگێڕان بە کوردیحافز سەرچاوەکانحافززمانی فارسیفارس

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ویکیپیدیابۆسنیا و ھەرزەگۆڤینائۆتیزمڕەمەزان (مانگ)بارانڕەوشتکریستیانۆ ڕۆناڵدۆحوسێن وەلیئۆغلوماددە١٥ی حوزەیرانڕۆژژمێری ئێرانیچاکەکاریسووریایەکێتیی سۆڤیەتڕیشھەولێرمەمالیکەکانسوقراتڕۆژھەڵاتی ناوینئایەتەلکورسیڕاپەڕینی ١٩٩١خەواریجتەزووی کارەباییفەیسبووکگۆردن کۆرمەرڕۆمانتیزمگورچیلەناوە پلازمە تۆڕعەبدوڵڵا گۆرانشەڕی کەنداوسەردەمی پێغەمبەرایەتیئێرانجێناوی خۆییتاجیکستانکەنەدالیۆناردۆ دا ڤینچیکیمیابارانی ھەڵەبجەھەرێمی کوردستانکوردی (شاعیر)ڕێبازە ئەدەبییەکانعەبدوڵڵا ئۆجەلانکۆمپیوتەرئاسیاکوردیی باکوورینزار قەبانیڕۆژژمێرشەرەفخانی بەدلیسیحەپسەخانی نەقیبئەفسانەزانیشەڕی کەرکووک (٢٠١٥)ئەبوو ھورەیرەنەورۆزی کوردەواریئەبووبەکری سدیقدەریای مردووئاڵای کوردستانتاوان و سزاویکیپیدیای کوردیئەنادۆڵگەنمناحیەی شۆڕشزۆدیاکی بکوژکارڵ مارکسزمانی کوردییانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدپرۆتینعێراقخالید کوڕی وەلیدشۆڕشی پیشەسازانەئەسیریکۆندۆمئازەربایجانھاوڕەگەزخوازیئیبن عەرەبی🡆 More