جەیمزی یەکەمی ئینگلستان یان جەیمزی شەشەمی سکۆتلەند (١٥٦٦–١٦٢٥؛ بە ئینگلیزی: James VI and I) پاشای سکۆتلەند و لە دوای ماوەیەک ئینگلستان و ئیرلەند بوو.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
جەیمزی شەشەم لە ١٩ی جولایی ١٥٦٧دا لە تەمەنی سی مانگیدا بوو بە پاشای سکۆتلەند، لە ئەو کاتەدا دایکی واتە ماری شاژنی سکۆتلەند لە لاکلێڤێندا ئەسیر بوو. جەیمز ھەشت مانگانە بوو کە باوکی، واتە لۆرد دارنلی، کوژرا و ھەروەھا دە مانگانە بوو کە بۆ دوایین جار دایکی چاو پێکەوت. لە سەرەتای پاشایەتیی ئەودا چوار وەزیر لە ژێر ناوی ئەودا بە سەر سکۆتلەنددا حکوومەتیان دەکرد، کە بریتی بوون لە مۆرای، لێناکس، مار و مۆرتۆن، ھەمووی ئەمانە بێجگە یەکێکیان کوژران.
ئەو لە دوای لە سێدارە درانی دایکی و مردنی ئێلیزابێتی یەکەمی ئینگلستان حکوومەتی ئینگلستانیشی گرت بە دەستەوە. لە دوای ئەوەی کە جەیمز خۆی بە شوێنکەوتووی ئایینی پرۆتێستان زانی، ڕێبەرەکانی شۆرای پاشایەتیی ئێلیزابێت، لە ڕێگەی مارییەوە، ئەویان بە واریسی پاشایەتیی ئینگلستان دانا. چوار ڕۆژ لە دوای مردنی ئێلیزابێت، جەیمز سەفەرێکی شادی لە ئێدینبورگەوە بەرەو لەندەن دەست پێکرد و لە ڕێگەدا چاوی بە ئەشرافی ئینگلستان کەوت. بەو جۆرە گەشتە لەندەن و لە تەمەنی سی و حەوت ساڵیدا بوو بە پاشای سکۆتلەند، ئیرلەند و ئینگلستان.
Will and Ariel Durant, The Story of Civilization, Volume 7, Age of Reason, Pages 160-174.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جەیمزی یەکەمی ئینگلتەرا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جەیمزی یەکەمی ئینگلتەرا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.