ژاپۆن یان یابان یەکێکە لە وڵاتەکانی کیشوەری ئاسیا کە دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ئاسیاوە.
لە کۆمەڵیک زنجیرە دورگە پێک ھاتووە کە ژمارەیان ٦٬٨٥٢ دوورگەیە. لە چوار دوورگەی سەرەکی پێک ھاتووە کە بریتین لە ھۆنشوو، ھۆکایدۆ، کیووشو و شیکۆکو. ھەروەھا ژاپۆن وڵاتێکی داخراو بوو بۆ ماوەی ٣٥٠ ساڵ کە دانیشتوانی نەدەکرا بچنە دەرەوەی وڵاتەکە، تا ساڵی ١٨٦٨ کە ژاپۆن بە ڕووی جیھاندا کرایەوە. سنوری وشکانی لەگەڵ ھیچ دەوڵەتیکدا نییە تەنھا سنوری ئاوی ھەیە ڕووبەرەکەی ٣٧٧٫٩٤٤ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و تۆکیۆ پایتەختەکەیەتی. ناوەڕاستی ژاپۆنیش لە زنجیرە چیا پێک دێت. گەرووی تسوگارو لە باکووری ژاپۆن کە دەکەوێتە نێوان ھۆنشوو و ھۆکایدۆوە، کە دەریای ژاپۆن و زەریای ھێمن بەیەکەوە گرێ دەدات
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جوگرافیای ژاپۆن تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جوگرافیای ژاپۆن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.