بەگشتی، جوگرافیای مرۆیی ھەموو لایەنەکانی دیسیپلینی گەورەتری جوگرافیا جگە لە ئەوانەی ڕاستەوخۆ بە جوگرافیای سروشتی و لایەنە تەکنیکییەکانی وەک کارتۆگرافی پەیوەندیان ھەیە، لەخۆ دەگرێ.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
لە زۆربەی وڵاتان، جوگرافیا بە دوو بەشی سەرەکی دابەش کراوە: سروشتیی و مرۆڤی. ئەم دابەش بوونە لە کۆتایییەکانی سەدەی نۆزدە و ساڵانی یەکەمی سەدەی بیستەم ڕووی داوە. ئەوەی جێگای سەرنجە ئەمەیە کە دابەش بوونی ئەم ڕێژەیە زوو ڕووی دا؛ پاش ئەوەی ھەندێک لە ڕێبەران و پێشەنگانی جوگرافیا لە کۆتایییەکانی سەدەی نۆزدەھەم بەو باوەڕەی گەیشتبوون، ئەم دیسیپلینە واتە جوگرافیا دەتوانێ شوێنێک بۆ خۆی لە زانکۆکان بکاتەوە ئەگەر لە ناوەڕۆکی زانستیی بوونی واتە توێژینەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سروشت و چاند (کولتور)، داکۆکی بکرێ. ئەمڕۆکە ئەم پێگە ھزرییەیە دەگەڕێتەوە بۆ کارلێکی مرۆڤ-ژینگە.
جوگرافیای مرۆیی مەیدانێکی زۆر بەربڵاوە و بریتییە لە مەودایەکی جیاواز و جۆراوجۆر لە ژێربەش و دیسیپلینەکان. ئەم ژێربەشانەی جوگرافیا بریتین لە: جوگرافیای کشتوکاڵ، جوگرافیای ئاکاری، جوگرافیای چاندی، جوگرافیای ئابووری، جوگرافیای ھەڵبژاردن، جوگرافیای مێژوویی، جوگرافیای پیشەسازی، جوگرافیای سیاسی، جوگرافیای دانیشتووان، جوگرافیای گوند، جوگرافیای شار، جوگرافیای کۆمەڵایەتی و جوگرافیای گواستنەوە. لە نێو ھەمووی ئەم ژێربەشانە، سێ ڕوانگە بۆ توێژینەوە باوە و دەبیندرێن: (١). شیکردنەوەی فەزایی(Spatial Analysis)، (٢). پەیوەندی نێوان شوێنەکان؛ و (٣). سنەتێزی ھەرێمی (ناوچەیی- Regional) بە بیچم و فۆڕمی جۆراوجۆر.
بەشێوەیەکی بنچینەیی، جوگرافیناسانی مرۆڤی، پرسیارگەلی، "لەکوێ" و "بۆچی" سەبارەت بە چالاکییە مرۆڤییەکان دەپرسن. بۆ وێنە، ناوەندە سەرەکییەکانی پیشەسازی فڕۆکە لە کوێن و بۆچی لەوێ ھەڵکەوتوون؟، لە چ وڵاتانێکەوە ئەفریقی ئەمریکییەکان بۆ باشووری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئامریکا کۆچیان کردووە و بۆچی؟، ھەروەھا جوگرافیناسانی مرۆڤی ڕەنگە لە شێوازی جیھانی چڕی دانیشتووان، بکۆڵنەوە. چاوخشاندنێک بەسەر نەخشەی دانیشتووانی جیھان، سێ کۆگا و چڕبوونەوەی سەرەکی دانیشتووان لە جیھان دەنوێنێ: ڕۆژھەڵاتی ئاسیا، باشووری ئاسیا، و ئەورووپای کەناری تا دەگاتە ڕۆژھەڵات بۆ زنجیرەچیاکانی ئورال(Ural Mountains). ئەم سێ ناوەندەی دانیشتووان، نزیکەی نیوێک لە خەڵکی جیھان لەخۆ دەگرن. جوگرافیناسی مرۆڤی دەبێ بپرسێ ئەم چڕبوونەوە بۆچی ڕووی داوە و ئاکامی ئەمە چ دەبێ.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جوگرافیای مرۆیی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جوگرافیای مرۆیی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.