جنۆکە یان جن (بە عەرەبی: الجِنّ، بە واتە فراوانەکەی بریتییە لە ڕۆحەکان یان دیوەکان) بەپێی ئاین و ئەفسانە کۆنەکانی عەرەب، جنۆکە بوونەوەریکی سەروسروشتییە کە لە ھەمان ھەسارەی ئێمە دەژیت کە مێشک و تێگەیشتنیان ھەیە بەڵام ناتوانرێت ببینرێت، ھەروەھا ئەتوانێن ھەستیان پێبکەین و ھەستەکانمان لێی بەئاگابن، ھەر بۆیە پێی دەگوترێت جنۆکە چونکە خۆی دەشارێتەوە و نابینرێت، زۆر کەس پێیانوایە کە بوونی ھەیە و لە شێوەدا جیاوازیان ھەیە، ھەروەھا توانایان ھەیە بۆ ئەنجامدانی کاری قورسەکان
ھەموو موسڵمانانی جیھان لەسەر ئەوە ھاوتان کە جنۆکە بوونی ھەیە و لە قورئاندا باسکراوە: وَخَلَقَ الْجَانَّ مِنْ مَارِجٍ مِنْ نَارٍ (ڕەحمان:١٥) و لە قورئاندا سوورەتێکی تەواو ھەیە لەسەر جنۆکە بەناوی سوورەتی جن. موسڵمانانەکان باوەڕیان وایە کە جنۆکە توانای جەستەیی نائاسایی ھەیە، کە دەتوانی خەڵک ببینێت ھەروەھا دەتوانێ شێوەیەی خۆیان بگۆڕن بەو جۆری کە دەیانەوێت، و ھەندێک لە پسپۆڕانی قورئان، قورئان لەسەر ئەو کەسانە دەخوێننەوە کە جنۆکە دەستیان لێداوە یان چووتە لاشیان بۆ ئەوەی دەریان بکەن و ھەندێکی تریش دەتوانن لەگەڵ جنۆکەکان قسە دەکەن و مشتومڕیان لەگەڵ بکەن لە ڕوانگەی ئەوان، ھەروەھا لە قورئاندا ٢٩ جار باسی جنۆکە کراوە. کە لە ڕوانگەی قورئاندا محەممەد وەک پێغەمبەرێک بۆ ھەردوو کۆمەڵگای مرۆڤ و جنۆکە نێردراوە
شێوەکانی جنۆکە دەکرێت دابەشبکرێت بۆ سێ پۆلی سەرەکی
جنۆکە دەتوانێت لە شێوەی ئاژەڵی جیاواز دەربکەوێت وەک دووپشک یان پشیلە یان کوندەپەپوو یان کەر، ھەروەھا سەگەکان ئاژەڵێکی ترن کە زۆرجار لەگەڵ جنۆکە ھەژمار دەکرێت، بەتایبەتی سەگی ڕەش و ھەروەھا شێوەی مارەکان پەیوەندارترین ئاژەڵن بۆ جنۆکەکان لە ڕوانگەی ئیسلامدا. کەچی بە پێچەوانی ئاژەلاکانی تر جنۆکە ناتوانێت لە شێوەی گورگدا دەربکەوێت، کە وا بڕوادەکرێت گورگەکە جنۆکەکان ڕاودەکەن
ھەروەھا جنۆکەکان بە تەم و زریانی پەیوەستکراوە کە لەوانەیە لە تەم یان زریانی لماویدا دەربکەوێت.
زۆرجاران جنۆکە لەسەر شێوەی مرۆڤ دەردەکەون.
ھەردوو لێکۆڵینەوەی ئیسلامی و نائیسلامی بەگشتی جیاوازی لەنێوان فریشتە و جنۆکە و شەیتان دەکەن وەکوو سێ جۆری جیاوازی قەوارەی ڕۆحی لە ڕوانگەی ئیسلامیدا، زۆرجاران جیاوازەکانی نێوان جنۆکە و شەیتان ڕوون نییە، جنۆکەکان چەندین تایبەتمەندییان ھەیە کە لەگەڵ شەیتانەکان ھاوبەشیدەکەن، کە ھەردووکیان بەرپرسن لە نەخۆشییە دەروونییەکان و خاوەندارێتیکردنی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم تایبەتمەندییانە لە فەرموودەی قورئان و پێغەمبەردا دەرناکەون. کە قورئان جەخت لەسەر بەراوردکاری نێوان مرۆڤ و جنۆکە دەکاتەوە کە وەکوو بەرپرس و ئازادن لە کردەوەکانیان، جنۆکە چەندین تایبەتمەندی لەگەڵ مرۆڤ ھاوبەشدەکات، کە شەیتانەکان نیانە.
ھیچ بەڵگەیەکی زانستی نییە لەسەر بوونی جنۆکە لە زانستی ھاوچەرخدا، کە چەندین لێکۆڵینەوەی لەسەرکراوە، کە لێکۆڵینەو و توێژینەوەکان نەگەشتونەتە ئەنجامی ئەرێنی، ھەروەھا ھێچ بەڵگەنامە یان وێنەیەکی دانپێدراو لە گۆڤارە زانستییەکاندا بڵاونەکراونەتەوە، ھەروەھا لە بواری پزیشکی پشتڕاست نەکرایەوە، و ھۆکارەکانی نەخۆشی بۆ نەخۆشیاکانی شیزۆفرینیا یان شیزۆفرینیایە دەگەڕێننەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جنۆکە تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جنۆکە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.