تەمی سەر خەرەند ڕۆمانێکە لە نووسینی شێرزاد حەسەن کە پاییز و زستانی ٢٠٠٢ نووسیویەتی و ساڵی ٢٠٠٣یش لە ھەولێر بڵاوی کردووەتەوە.
تەمی سەر خەرەند یەکێک لە باشترین ڕۆمانە کوردییەکانە.
نووسەر | شێرزاد حەسەن |
---|---|
وڵات | کوردستان |
زمان | کوردی |
بابەت | ڕۆمان |
جۆری کتێب | چاپ ئەلکترۆنی دەنگی |
فەرھاد، دوای چەند ساڵان لە ھەندەرانەوە دەگەڕێتەوە کوردستان و دەچێتەوە گوندی خۆیان. لەوێ، لەگەڵ ئەوەی بە ھەموو شوێنێک نامۆیە و ھیچ ناسیاوێکیش نابینێت، بە بیرەوەرییەکانی سەردەمی منداڵیی خۆیدا دێتەوە.
بڕیار وابوو ساڵی ٢٠٠٥ لەسەر بنەمای ئەم ڕۆمانە فیلمێک لە خەرەندی ڕەواندز ساز بکرێت. تەنانەت لە نێوان وەزارەتی ڕۆشنبیری و دەرھێنەرەکەی، بەڵێننامەیەک واژوو کرا، بەڵام پرۆژەکە لە کۆتاییدا ڕووبەڕووی ھەندێک کێشەی دارایی و یاسایی بۆوە.
سەگباب تۆ شوانی چەند مەڕ و بزنانی؟ بەدەم ھەنسکەوە وتم: شەست.. پەنجا.. سی.. نە، بوەستە مامۆستا، بە بزنە شێتەکەوە چل و چوار.. یان چل و پێنج. شێتانەتر پرسی: چل و چوار.. یان چل و پێنج؟ شپرزەتر و داماوتر وتم: چل و ھین.. چل ھین.. ! تفێکی لێ کردم، ویستم بیسڕمەوە.. چل و گۆڕی باوکت.. نەکەی.. ئەو تفە نەسڕیتەوە.. حەیوان.. ئەو بزنە شێتە بۆ جیا دەکەیتەوە؟ شەپازللەیەکی لەناکاوی سرەواندە ناو دەمم و بۆکسێکی خێواندە پشتی سەرم کە وەھا توند بوو، پۆلەکەی لەبەر چاو تاریک کردم.. لە ترسانا.. بەپەلە و بە درۆ وتم: چل و پێنج.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تەمی سەر خەرەند, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.