تەجوید

تەجوید یان زانستی تەجوید (بە عەرەبی: علم التجوید‎) ، یەکێکە لە زانستە ئیسلامیەکان، کە بریتیە لە چۆنیەتی خوێندنەوە و دەربڕینی وشەکانی قورئان بەچاکی و بەو شێوەیەی کە موحەممەد پێغەمبەری ئیسلام (درودی خوای لەسەربێ) دەری بڕیوە.

تەجوید
بابەتی لاوەکیQuran reading
ناو بە زمانی فەرمیتَجْوِيد‏

ئەم زانستە سەری ھەڵدا لە سەدەی سێیەمی کۆچی دوای ئەوەی کە سنووری دەوڵەتی ئیسلامی فراوان بوو تا چەندین ناوچەی نا عەرەبی بگرێتەوە، جا ھەڵەکردن لە خوێندنەوە زۆر بوو بەھۆی موسڵمان بوونی چەند گەلانێکی جیاواز، جا زانایان ھەستان بە دانانی حوکم و یاسا و ڕێزمانی تەجوید.

پێناسە

  • لە زماندا، تەجوید وشەیەکی عەرەبیە واتە (تحسین)، بریتیە لە ھێنانی شتێک بە چاکی.
  • لە زاراوەدا: زانستێکە بریتیە لە پێدانی ھەموو پیتێک ئەوەی ماف و شیاویەتی لە سیفەت و درێژکردنەوە و بە سووک و قوڕس خوێندنەوە و جگە لەمانەش. کە ئەمەش چۆنیەتی دەربڕین و خوێندنەوەیە ھەروەک چۆن پێغەمبەری ئیسلام دەری بڕیوە.

حوکمی فێربوونی تەجوید لە ئیسلامدا

زانایان ڕاجیاوازییان ھەیە لەسەر ئەمە، ھەندێک لە زانایان وەک ئیبن جەزەری پێیان وایە کە واجبە. ھەروەک ئیبن جەزەری لە پێشەکییەکەی دەڵێت:

والأخذ بالتجويد حتمٌ لازمُمن لم يصحح القرآن آثمُ
لأنّهُ به الإله أنزلاوهكذا منه إلينا وصلا

بێگوومان کۆمەڵێک لە زانایانیش پێیان وایە کە سوننەت و موستەحەببە و واجب نییە بەڵام جائیز نییە ھەڵە لە خوێندنەوەی پیتەکان و حەرەکاتەکان (فەتحە و کەسڕە و..) و ھەندێ لە ئەحکامەکان بکات چونکە ئەمانە مانا دەگۆڕێت؛ کە ئەمەش لە زانستی تەجوید پێی دەڵێن ھەڵەی ئاشکرا (لحن جلي) بەڵام جێبەجێ نەکردنی ئەحکامەکانی وەکو مەددەکان و ئەحکامی نوون تەنوینی ساکن و قەلقەلە و ئەمانە واجب نین دەچنە قاڵبی سوننەت و تەواوییەوە، ئەمەش ڕای ھەندێک لەزانایان و زانایانی سەردەمیش وەک ئیبن عوسەیمین و ساڵح فەوزان و چەند زانایەکی تریشە.، بەڵام فێربوون و زانینی بنەما و یاساکانی تەجوید (نەزەری) فەڕزی کیفایەیە.

لە قورئانیش دا ھاتووە:

تەجوید أَوْ زِدْ عَلَيْهِ وَرَتِّلِ الْقُرْآَنَ تَرْتِيلًا تەجوید تەجوید (موزەمل:٤) واتە: یاخود زیاتری بکەو دەوری قورئان بکەرەوە بە وردی و لەسەرخۆ.

تەجوید الَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَتْلُونَهُ حَقَّ تِلاَوَتِهِ أُوْلَـئِكَ يُؤْمِنُونَ بِهِ وَمن يَكْفُرْ بِهِ فَأُوْلَـئِكَ هُمُ الْخَاسِرُونَ تەجوید تەجوید (بەقەرە:١٢١) واتە: دەستەیەک لەوانەی کتێبمان پێبەخشیون (قورئان) بەچاکی و بەوردی دەوری دەکەنەوە، ئەوانە باوەڕیان پێی ھەیەو باوەڕی پێ دەھێنن بەڵام ئەوەی بڕوای پێی نەبێت، ئا ئەو جۆرە کەسانە لە خەسارەتمەندو زەرەرمەندەکانن.

ئامانج لە فێربوونی تەجوید

پاراستنی زمان لە ھەڵە لە خوێندنەوە قورئان و خوێندنەوە وەکو پێغەمبەر (وەک چۆن دابەزیوە).

ھەڵەش لە خوێندنەوەی قورئان دوو جۆرە ھەڵەن:

ھەڵەی ئاشکرا (لحن جلي): ئەو ھەڵەیەیە کە کار لە لەفزەکان دەکات و مانایەکە دەگۆڕێت وەک گۆڕینی حەڕەکە یان گۆڕینی پیتێک بە پیتێکی تر وەکو گۆڕینی پیتی "ص" بە "س" و بێجگە لەمەش؛ ئەم ھەڵەیەش حەڕامە بە یەکدەنگی زانایان.

ھەڵەی شاراوە(لحن خفي): ئەمەش ئەو ھەڵەیەیە کە ماناکە ناگۆڕێت بەڵام موخالەفەی یاساکانی تەجیود دەکات وەک کورتکردنەوەی مەدد و وازھێنان لە ئیقلاب و ئیخفا و ..ھتد، ئەم ھەڵەیەش حوکمەکەی مەکڕوھە (واتا ئەوەی وازی لێبێنێت لە پێناوە خوا ئەوا پاداشت دەکرێت لەسەری و ئەوەشی ئەنجامی بدات سزا نادرێت لەسەر نەکردنی).

یاساکانی تەجوید

  • بەسمەلە
  • ئیستعازە
  • مینگە
  • دەرچەی پیتەکانی عەرەبی
  • سیفاتی پیتەکانی عەرەبی
  • یاساکانی درێژکردنەوەکان (مەددەکان)
  • یاساکانی میمی زەنەدار
  • یاساکانی نوونی زەنەدار و تەنوین
  • یاساکانی نوون و میمی شەددەدار
  • قەڵەوکردن و لاوازکردن (تەفخیم تەڕقیق)
  • یاساکانی ڕاء
  • یاساکانی لامی گۆی خودا
  • سەکت

پەراوێزەکان

Tags:

تەجوید پێناسەتەجوید حوکمی فێربوونی لە ئیسلامداتەجوید ئامانج لە فێربوونی تەجوید یاساکانی تەجوید پەراوێزەکانتەجویدزمانی عەرەبیقورئانمحەممەد

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

فاشیزمکارڵ گۆستاف یۆنگھەرێمی کوردستانڕەوشتنوێژ لە ئیسلامدیجلەلیۆ تۆڵستۆیخوێنئەلسەفاحلەیلا و مەجنوونگڕکانناسر سوبحانیحیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانخانەڕۆژی دوایی لە ئیسلامداکوردیی ناوەندیئینسایکڵۆپیدیاپلەی سەربازیکوللەدەنگناسی (زمانەوانی)خەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوسکریستیانۆ ڕۆناڵدۆمارکسیزمموراد قەرەیلانڕاپەڕینی ١٩٩١جابانی کوردیسیستمی بەکارخەریڕەگەزپەرستیبانکپارتی دیموکراتی کوردستانجامی کیشوەرەکانی فیفاپارەمۆرکانزاکینە ئەم؟لیبیاڕێبازە ئەدەبییەکانعومەر کوڕی عەبدولعەزیزسمکۆزەکەریا عەبدوڵڵائیبراھیم ئەمین باڵدارھیندستانپارتی کرێکارانی کوردستانمەلای باتەییخەواریجفیزیکچیرۆکئاسیابارزانئوسترالیاتەکنۆلۆژیای پەروەردەییچێ گیڤاراھۆلاکۆ خانگۆرانیکۆیەیانەی وەرزشی سێمێلدەرگای گەڕەک (دراما)بنەماڵەی بارزانیپاڵنگانکۆلۆنیالیزمغەزالیوزەی ئاوکلاسیزمعەبدوڵڵا ئۆجەلانمارئیمپراتۆریەتیی عوسمانیمنارەی چۆلیبەڕێوەبەریچڕیکفریشەڕی جەمەلمانگ🡆 More