تێستۆستێرۆن (بە ئینگلیزی: Testosterone) ھۆڕمۆنێکی ستیڕۆیدییە، توخمە سیفەتەکانی نێرە و بەرھەمھێنانی تۆوەکان ڕێکدەخات.
لە نێرینە تێستۆستیرۆن ڕۆڵێکی گرنگ دەگێرێ لە گەشەسەندنی ئەندامی بەرھەمھێنەر وەکوو (گون ، پرۆستات) ھەروەھاش بۆ گەشەسەندنی تایبەتمەندی سێکسی دووەم وەکوو گەشەسەندنی ماسوولکە و ئێسک بە شێوەی نێرینە، و گەشەسەندنی قژ،جگە لەمەش تێستۆستیرۆن لە ھەردوو جێندەرەکە دەبینرێ و پێویستە بۆ تەندروستی (بۆ نمونە جگە لە پیاوان ئافرەتان کەمێک تێستۆستیرۆن لەلەشیان ھەیە) وە جگە لەمەش تێستۆستیرۆن بەرگری دەکات دژی پووکانەوەی ئێسک ناجێگیری تێستۆستیرۆن لە نێرینە لەوانەیە چەن بارودۆخێکی نائاسایی دروست بکات وەکوو لەدەستچوونی ئێسک و خورانی ئێسک تێستۆستیرۆن سترۆیدێکە لە جۆری ئەندرۆستەین تیابووی کیتۆن و ھایدرۆکسیل جگە لە رۆلەکەی لەلەشی مرۆڤ، تێستۆستیرۆن وەکوو دەرمان بەکاردێت بۆ چارەسەری ھایپۆگۆنادیسم لە پیاوان و شێرپەنجەی مەمک لە ئافرەتان، لەوکاتەوەی ڕێژەی تێستۆستیرۆن دادەبەزێ تا تەمەن بەرەو سەرەەوە بچێت، تێستۆستیرۆن ھەنێک جار وەک دەرمان دەستدەکەوێت بۆ ئەو پیاوانەی بەتەمەن داچوون و ڕێژەی تێستۆستیرۆنیان نزمە ھەروەھا وەک بەشێک لە چارەسەری ترانسجێندەر بەکارێت بۆ ترانسجێندەری کوڕ،
کە پەیوەستن بە گەشەکردنی سێکسی نێرینە ئەوانیش (تێستۆستێرۆن و دیھایدرۆتێسترۆن)
ھەروەھا تێستۆستیرۆن ڕۆلێکی گرنگی ھەیە بۆ دروستکردنی شەھووەت و چێژ و وروژاندن
کارەکانی تێستۆستێرۆن لەلاشەدا:
گەر بێت و لەتەمەنی ھەرزەکاری ھۆرمۆنەکە بە شێوەی ئاسایی گەشە بکات ئەوا:
کارەکانی دیھایدرۆتێستۆستێرۆن لەلاشەدا:
دی ھێچ تی (DHT) لە ڕێگەی تێستۆستیرینەوە دێتە بوون ئەگەر بێت لەلاشەدا نۆرماڵ بێت ئەوا:
ھەروەھا ھۆرمۆنی DHT پەیوەندی ھەڵوەرین و کەمبوونەوە و لاوازبوونی قژ ھەیە لە ھەردوو ڕەگەز کە ڕێژەکەی زیاتر لە نێرینە زیاترە
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تێستۆستێرۆن تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تێستۆستێرۆن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.