تیپی مۆسیقای ھونەری ھەولێر گرووپێکی مۆسیقیی کوردی بوو کە ساڵی ١٩٧٠–١٩٧١ بە فەرمی لە ھەولێر دەستی بەکار کرد.
ئەم تیپە لە پەرە پێدانی تیپی مۆسیقای دەرسیم دروست کرابوو کە بە بێ مۆڵەت چالاک بوو. گرووپەکە زۆر بەرھەمی کۆنی زیندوو کردەوە و گەلێک بەرھەمی تازەشی پێشکەش کرد. تیپی ھونەری ھەولێر بەشەکانی شانۆ و شێوەکاریشی لەخۆ دەگرت و بە یەکەمین تیپ پێناسە دەکرێ کە ھەموو ھونەرمەندانی ناوچەی لە دەور یەک کۆ کربۆوە. تا ساڵی ٨٧ ھەموو بەرھەمەکانی تیپ تەنیا دەنگ بوون و لەوساوە تەلەڤیزیۆنی ڕەنگی داندار و ٢١ بەرھەمیان بە شێوەی دەنگ و ڕەنگ تۆمار کرد. تیپ دوای چەن ساڵێک بەھۆی ناکۆکی ئەندامان و شەڕی ئێران و عێراق و جیا بوونەوەی ھەندێک لە ئەندامان بەھۆی پێوەست بوون بە شۆڕش، ئەسیر بوون یان چوون بۆ ھەندەران لێک ھەڵوەشاوە.
دەستەی دامەزرێنەرانی تیپی مۆسیقای ھونەری کوردی:
ئەندامانی تیپ:
بەشێک لە گۆرانیبێژەکان:
بەشێک لە بەرھەمەکانی تیپ:
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تیپی مۆسیقای ھونەری ھەولێر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.