تیرۆرکردنی شینزۆ ئابێ

From Wikipedia, the free encyclopedia

لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٢، شینزۆ ئابێ، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆن، لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێکی ھەڵمەتی ھەڵبژاردن لە نزیک وێستگەی یاماتۆ-سایداجی لە پارێزگای نارا، نزیکەی کاتژمێر ١١:٣٠ بەیانی (بەکاتی جیھانی+٠٩:٠٠)تەقەی لێکرا و شینزۆ بە سەختی بریندار بوو، و ھیچ نیشانەیەکی ژیانی پێوە دیار نەبوو دڵی لە لێدانی وەستا. میدیاکانی وڵاتی ژاپۆن دوای نزیکەی ٥ کاتژمێر بڵاویان کردەوە کە ئابێ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.[١][٢]

تیرۆرکردنی شینزۆ ئابێ
The vicinity of Kintetsu Yamato-Saidaiji station northern entrance on 8th July 2022.jpg
وڵاتژاپۆن
دابەشکاریی کارگێڕینارا
جێYamato-Saidaiji Station
پۆتانی شوێن٣٤°٤١′٣٩″N ١٣٥°٤٧′٢″E
ناوچەی کاتیJapan Standard Time
له‌دوای ئه‌وState Funeral of Shinzo Abe
کاتی ڕوودان٨ی تەممووزی ٢٠٢٢
Has causegrudge
Armamentدەمانچە
Targetشینزۆ ئابێ
PerpetratorTetsuya Yamagami
Victimشینزۆ ئابێ
Medical evacuation toNara Medical University Hospital
Facet ofشینزۆ ئابێ

ڕووداوەکە

لە ٨ی تەممووزی ٢٠٢٢دا، ئابێ بەناوی ئەندامی ئەنجومەن کی ساتۆ، لە پارتی لیبراڵ دیموکرات کە کاندید بوو بۆ دووبارە ھەڵبژاردنەوە، وتارێکی پێشکەش دەکرد، پێش ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی ئەنجومەنی باڵا کە لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ بەڕێوە بچێت.[٣] لە نزیکەی کاتژمێر ١١:٣٠ بەیانی (بەکاتی جیھانی+٠٩:٠٠)، لەلایەن چەکدارێکەوە لە پشتەوە دووجار تەقەی لێکرا بە دەمانچەیەکی دەستی دروستکراو کە بەشێوەی دوو لوولە. گولەکان تا دڵی ڕۆیشتبوون.[٤][٥]

ئابێ سەرەتا دوای بەرکەوتنی گوولەکان ھۆشی ھەبوو دواتر بە کۆپتەرێکی فریاگوزاری گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی ناوخۆیی ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن پێش گەیشتە نەخۆشخانەی زانکۆی پزیشکی نارا لە کاشیھارا، ئابێ گیانی لەدەستدابوو کە ھۆکارەکەی بۆ وەستانی دڵی گەڕێندرایەوە.[٦][٧]کاتژمێر ٢:٤٥خولەکی پاشنیوەڕۆ، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەلایەن سەرۆکوەزیران فومیۆ کیشیدابەڕێوەچوو، ڕای گەیاند کە ئابێ باری تەندروستی ناجێگیرە و "پزیشکان ھەموو شتێک دەکەن بۆ ڕزگارکردنی.[٨]

ئابێ کاتژمێر ٥:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد، نزیکەی پێنج کاتژمێر و نیو دوای مردنی، دکتۆر ھیدەتادا فۆکوشیما، ڕوونیکردەوە کە ھۆکاری مردنەکە لەدەستدانی خوێنی زۆر بووە.[٩]ئابێ یەکەم سەرۆکوەزیرانی پێشووی ژاپۆنە کە لە دوای سایتۆ ماکۆتۆ و تاکاھاشی کۆریکیۆ تیرۆر کراوە، کاتێک لە ڕووداوی ٢٦ی شوباتی ساڵی ١٩٣٦دا کوژران[١٠]و ھەروەھا یەکەم کۆنگرێسمانی ژاپۆنییە کە دوای کوژرانی کۆکی ئیشی لەلایەن یاکوزایەکەوە لە تشرینی یەکەمی ٢٠٠٢ تیرۆرکراوە.

تاوانبار

بکوژەکە ناوی تێتسۆیا یاماگامی تەمەن ٤١ ساڵە، سەربازێکی پێشوو ئەو وڵاتە بووە و لە ساڵی ٢٠٠٢ تا ٢٠٠٥ لە ھێزی بەرگری دەریایی ژاپۆن کاری کردووە، دوای ئەنجامدانی تاوانەکە ھەر لە شوێنی ڕووداوەکە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکان دەستگیرکراوە و گواسترایەوە بۆ بنکەی پۆلیسی نارا ڕۆژاوا.[١١][١٢][١٣]دوای تیرۆرکردنەکە پۆلیس چەندین ئامێری تەقینەوەی دۆزییەوە لەکاتی گەڕان بە ماڵەکەی یاماگاتادا دوای ئەوەی دانی بە تەقەکردنەکەدا ناوە و دەمانچەیەکی دەستی بەکارھێناوە.

کاردانەوەکان

دوای بڵاوبوونەوەی ھەواڵی ڕووداوەکە سەرکردەی وڵاتەکان پەیامی سەرەحۆشی خۆیان بۆ وڵاتی ژاپۆن و بنەماڵەی شینزۆ نێردران، لەوانە سەرکردەکانی ئەرژەنتین، ئوسترالیا، ئوکراینا، بەنگلادیش، فەرەنسا، پورتوگال، کۆریای باشوور، مالیزیا ،سینگاپور، تایوان، و ئیندۆنیزیا، عێراق

سەرچاوەکان

  1. ^ Sugiyama, Satoshi; Kim, Chang-Ran (2022-07-08). "Shinzo Abe, Japan's former prime minister, assassinated at a campaign stop". Reuters. Retrieved 2022-07-08.
  2. ^ Sugiyama, Satoshi; Kim, Chang-Ran (2022-07-08). "Shinzo Abe, Japan's former prime minister, assassinated at a campaign stop". Reuters. Retrieved 2022-07-08.
  3. ^ Sugiyama, Satoshi; Kim, Chang-Ran (2022-07-08). "Shinzo Abe, Japan's former prime minister, assassinated at a campaign stop". Reuters. Retrieved 2022-07-08.
  4. ^ "Japan's ex-leader Shinzo Abe assassinated during a speech". AP NEWS. 2022-07-08. Retrieved 2022-07-08.
  5. ^ "Shinzo Abe shooting: former Japanese prime minister attacked during speech". the Guardian. 2022-07-08. Retrieved 2022-07-08.
  6. ^ "Former Japanese prime minister Shinzo Abe shot while giving speech". Sky News. Retrieved 2022-07-08.
  7. ^ "Ex-Japan Leader Abe Assassinated in Shooting at Campaign Rally". Bloomberg.com. 2022-07-08. Retrieved 2022-07-08.
  8. ^ "Shinzo Abe: police say multiple handmade guns found at suspect's house after former Japan prime minister shot and killed – latest". the Guardian. 2022-07-08. Retrieved 2022-07-08.
  9. ^ "Shinzo Abe: Man admits fatal shooting of former Japanese prime minister". Sky News. Retrieved 2022-07-08.
  10. ^ "Shinzo Abe Shooting Recalls Japan's Prewar History of Political Violence". WSJ. Retrieved 2022-07-08.
  11. ^ Takahara, Kanako; Otake, Tomoko; Martin, Alex K. T. (2022-07-08). "Former PM Shinzo Abe in 'serious condition' after being shot in Nara". The Japan Times. Retrieved 2022-07-08.
  12. ^ "【詳報】安倍元首相、銃撃され死亡 発生から2時間半後までの出来事:朝日新聞デジタル". 朝日新聞デジタル (بە ژاپۆنی). Retrieved 2022-07-08.
  13. ^ "Police: Suspect 'intended to kill' former PM Abe | NHK WORLD-JAPAN News". NHK WORLD. Retrieved 2022-07-08.

ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 3.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
This article uses material from the Wikipedia article تیرۆرکردنی شینزۆ ئابێ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply. (view authors).

🔥 Top trends keywords Soranî / کوردی Wiki:

دەستپێکتایبەت:گەڕاننەتەوە یەکگرتووەکانمافەکانی مرۆڤزانستھەرێمی کوردستانتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانسەلاحەدینی ئەییووبیزستانمێژووی کوردئەی ڕەقیبسلێمانینووسەرخولەکئاشتیبزوێنەری مووشەکمەواھیب لەدونییەھاوۆجینگبزاڤی کۆمەڵایەتیکوردستانڕۆژژمێری کوردیجەنگی جیھانیی یەکەممافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستانھەولێرجەلال تاڵەبانیکۆمەڵگای مەدەنیوەزارەتمافی دەنگدانحکوومەتدەسەڵاتعێراقھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ١٩٩٢کۆماری کوردستانئیمپراتۆریەتیی عوسمانیمەلاریامحەممەدقەڵای دمدمپیرەمێردجەنگی جیھانیی دووەمنالیزمانی ئینگلیزیجوگرافیای عێراقویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاسەروەریی یاساویکیپیدیای کوردیئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانقورئانویکیپیدیا:داواکاریی بارکردنی پەڕگە/بەشی داواکاریمێژووی سلێمانیشەڕی چاڵدێرانمەغۆلپەرلەمانی کوردستانڕووسیاپەردەی کچێنیزمانی کوردیڕێزمانی کوردیدەوڵەتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانڕەحمان (سوورەت)سەددام حوسێنعومەر کوڕی خەتتابپەندی پێشینانتاج مەحەلژینا ئەمینینەخۆشیی سەدەفدەزگای نەتەوە یەکگرتووەکانبانگنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤویکیپیدیا:سەبارەتشیزۆفرینیائێرانیارمەتی:ناوەرۆککلاسیزممافە بنچینەییەکانژن ژیان ئازادییوونێسکۆقازی محەممەدگۆڕەپان و مەیدانئاڵای کوردستانمیرنشینە کوردییەکانجوگرافیای باشووری کوردستان🡆 More