تۆنی کرووس لەدایکبووی ٤ی کانوونی دووەمی ١٩٩٠ لە گرایفسوالد لە ئەڵمانیا.
کرووس یاریزانی تۆپی پێی ئەڵمانیاییە و یاری بۆ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا و یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی دەکات، کرووس ژمارە ٨ دەپۆشێت و لەھێڵی ناوەند یاریدەکات.
زانیاری کەسایەتی | |||
---|---|---|---|
ناوی تەواو | تۆنی کرووس | ||
ڕێکەوتی لەدایکبوون | ٤ی کانوونی دووەمی ١٩٩٠ | ||
شوێنی لەدایکبوون | گرایفسوالد،، ئەڵمانیا | ||
باڵا | ١٫٨٣ م | ||
جێگای یاریکردن | ناوەند | ||
زانیاریی یانە | |||
یانەی ئێستا | ڕیال مەدرید | ||
ژمارەی یانە | ٨ | ||
ئەزموونی گەنجی | |||
١٩٩٧-٢٠٠٢ | گرایفسوالد ئێس ڤی | ||
٢٠٠٢–٢٠٠٦ | ھانسا ڕۆکستار | ||
٢٠٠٦–٢٠٠٧ | یانەی بایەرن میوخ بۆ لاوان | ||
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ* | |||
ساڵەکان | یانەکان | یاری† | (گۆڵ)† |
٢٠٠٧–٢٠٠٨ | تیمی دووەمی بایەرن میونخ | ١٣ | (٤) |
٢٠٠٧–٢٠١٤ | بایەرن میونخ | ١٣٠ | (١٣) |
٢٠٠٩–٢٠١٠ | → بایەرن ٠٤ لیڤەرکۆزن (خواستن) | ٤٣ | (١٠) |
٢٠١٤– | ڕیال مەدرید | - | (١) |
هەڵبژاردەی نیشتمانی | |||
٢٠٠٥–٢٠٠٧ | ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا ژێر ١٧ ساڵ | ٣٤ | (١٧) |
٢٠٠٩ | ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا ژێر ١٩ ساڵ | ٥ | (٣) |
٢٠٠٨–٢٠٠٩ | ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا ژێر ٢١ ساڵ | ١٠ | (٢) |
٢٠١٠– | ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەڵمانیا | ٥٧ | (٩) |
|
سەرەتای پەیوەندیکردن بەتۆپی پێ دەگەڕێتەوە بۆ تەمەنی حەوت ساڵی واتا لەساڵی ١٩٩٧ ڕووی کردە یانەی [گرایفسوالد ئێس ڤی کە یانەی ئەو شوێنەیە کە لێوەی لەدایکبووە، کرووس لەو یانەیە بەردەوام بوو لە پێگەیشتن و تا ساڵی ٢٠٠٢ لەو یانەیەدا مایەوە. لەساڵی ٢٠٠٢ ڕوویکردە یانەی ھانسا ڕۆکستار لەپاشان لەساڵی ٢٠٠٦ ڕوویکردە تیپی لاوانی یانەی بایەرن میونخ.
لەساڵی ٢٠٠٧ بەشێوەی فەرمی بۆیانەی بایەرن میونخ کرد بەڵام لەبەر ئەوەی لە سەرەتاکان وەک لاوێک سەرکەوتوو نەبوو یانەی بایەرن میوخ بۆ وەرزی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٠ بەشێوەی خواستن فرۆشتییە یانەی بایەرن ٠٤ لیڤەرکۆزن کرووس لەو یانە شارەزاییەکی باشی وەرگرت ئەمەش وایکرد یانەی بایەرن میوخ کرووس وەربگرێتەوە و گەڕاندییەوە بۆ یانەکەی، کڕووس لەگەڵ بایەرن میونخ لەکۆی ١٣٠ یاریدا ١٣ گۆڵی تۆمارکردووە ھاوکات چەندەھا نازناوی گرنگی وەدەست خست لەوانە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٢–١٣ و جامی سووپەری ئەورووپا بۆ ٢٠١٣، بۆندسلیگا بۆ وەرزەکانی ٢٠٠٧–٠٨, ٢٠١٢–١٣, ٢٠١٣–١٤ و چەندان نازناوی دیکەش.
لە ١٧ی تەممووزی ٢٠١٤ پەیوەندی بەیانەی ڕیاڵمەدریدی ئیسپانی دەکات کە نرخی بۆندەکەی لەنێوان ٢٥ بۆ ٣٠ میلیۆن یۆڕۆیە، لەگەڵ ڕیاڵمەدرید بەردەوام بوو لەسەر ئاستە بەرزەکەی و لەگەڵ یانە نوێیەکەی لەیەکەم وەرزیدا توانی جامی سووپەری ئەورووپای ٢٠١٤ و جامی جیھانیی یانەکانی ٢٠١٤ وەربگرێت.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تۆنی کرووس تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تۆنی کرووس, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.