زەویناسی تۆماری زەوی

تۆماری زەویناسی بە واتای زانستی (چینەکان، بە بەردبووەکان و زانستە سروشتییەکانی دیکە) دێت کە لە چینەکانی بەرد و زەوی دەکۆڵێتەوە ھەروەھا لەگەڵ ئەو نیشتووانەی لە کرداری گڕکان بوون یان نیشتنی نیشتووەکانەوە دروست بوون لە ئەنجامی شیبوونەوەی (بەرد، لم و خۆڵ).

ئەم نیشتن و کۆمەڵ بوونە لەسەر یەک پێکھاتەی بە بەردبوو و زانیاری دەربارەی مێژووی زەوی لەخۆدەگرێت، وەک ئاوھەوای پێشووتر، جوگرافی، زەویناسی (جیۆلۆجی) و شێوازی پەرەسەندنی ژیان لەسەر ڕووی زەوی. بە پێی یاسای کەڵەکەبوون نیشتووەکان و بەردە گڕکانییەکان لەسەر یەک شیدەبنەوە و کەڵەکەدەبن دواتر بەپێی کات پێکاتەکەیان رەق دەبێت بۆ پێکھێنانی ستوونێکی بەردیی ڕەقبوو کە دەکرێت بەھۆی ڕووداو و دیاردەکانی جوڵانی چینەکانی زەوییەوە بشوێنرێت.

تۆمارە بەردییەکان

لە ناوچەیەکی دیاریکراوی سەر ڕووی زەوی دا، ستوونی بەردیی زانیاری دەبەخشێت دەربارەی مێژووی سروشتی ئەو ناوچە دیاریکراوە لەو ماوە کاتییەی تەمەنی بەردەکە بوونی ھەبووە و ھەندێک جار ئەم زانیارییە ناودەبرێت بە (مێژووی بەردیی) و کارئاسانیی دەکات لە بەخشینی وێنەیەک لەسەر مێژووی سروشتی ناوچەکە کە دەکرێت چەندین مەودای زەویناسی (وەک سەردەم و چاخ) پیشانبدات و لەھەندێک باردا کۆمەڵە مەودایەکی زەویناسی زۆر دووردرێژیش لەخۆبگرێت.

تۆماری زەویناسی یەک ناوچە (ناوچەیەکی دیاریکراو) ھەرگیز چوونیەک و تەواو بەردەست نییە کە دەکرێت ھێزە زەویناسییەکانی سەردەمێک خاوەنی نیشتووەکان بن لە چینێکی نزم دا بەڵام تۆماری ناوچەی تەنیشتی خاوەن نیشتووی چین بەرز بێت و گۆرابێت یان شیبووبێتەوە بەھۆی کارلێکەرەکانی کیمیا، ڕەشەبا، پلەی گەرمی و ڕێژەی ئاو. ھەندێک جار لە ناوچەیەکی دیاریکراو دەکرێت تۆمارە زەویناسییەکە شێوابێت بەھۆی گۆرانی ژینگەی دێرینی تایبەتیی ناوچەکەوە بۆ شێوەخاک و خەسڵەتێکی نوێ لەڕێی ھێزە زەویناسییەکانەوە. ھەروەھا لەڕێی بەکارھێنانی چینە نیشتووە زۆر دووبارەبۆوەکان کە بوونیان ھەیە لە ئەستوونی بەردی شوێن جیاوازەکان دا، زانایانی زەویناسی توانیان سیستەمێکی یەکەیی (پێوەر) دروستبکەن کە ڕێکە لەگەڵ زۆربەری مەودای کاتی زەویناسی.

دژبەیەکیی نموونەی چینەکان

ڕاستکردنەوەی دژبەیەکییەکان دەکرێت بەچند ڕێگەیەک ئەنجامبدرێت لەڕێی بەکارھێنانی کۆمەڵێک تەکنەلۆژیا یان ئەنجامی لێکۆڵینەوەی تاقیگەیی بوارە زانستەییەکانی دی.

لەم نموونەیەدا، لێکۆڵینەوەی چینە بەردەکان و بە بەردبووەکانی ناوی پێی دەوترێت (زانستی چینە زیندەییەکان) و زانیارییە زیندە بەردینەکان بەکاردەھێنێت. پێکھتە و پاشماوە بە بەردبووەکان بەکاردێت بۆ ناسینەوەی و پێناسەکردنی چینە بەردینەکانی ھەمان سەردەمی زەویناسی یان سەردەمی زەویناسی جیاواز بەم ھۆیەشەوە گەیشتن بە ڕێکخستن و دیاریکردنی قۆناغە زەویناسییە ناوچەییەکان لە کاتە زەویناسییە گشتییەکەدا.

لە ویلایەتی کارۆلاینای باشوری سەر بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، لە سێ جۆری دەستنیشانکەری بە بەردبووی قەوزە دۆزرانەوە لە ناوجەرگەی چینە بەردەکان دا لە کاتێک دا لە ویلایەتی ڤێرجینیا تەنھا دوو دانە لەو سێ جۆرە دۆزرانەوە چینە بەردەکانی سەردەمی زەویناسی (ئیۆسین) دا.

لەڕێی بەراوردکردنی زانیارییەکان لەسەر بوونی دژبەیەکیی تۆمارەکان لەگەڵ تەواوی ستوونە بەردینەکان دا، ڕوونەدانی جۆرە ونەکان دەبینرێت لەگەڵ دیارنەبوونی بەشێکی تۆماری بەردیی ناوچەکە لە دەگەرێتەوە بۆ ناوەڕاستی سەردەمی زەویناسی (ئیۆسین). ئەم یەکێکە لە شێوەکانی دژبەیەکی لە تۆمارەکان دا کە زانایانی زەویناسی بەکاریدەھێنن بۆ ڕوونکردنەوەی بوونی جیاوازییە ناوچەییەکان لە تۆمارەی بەردییەکان دا.

لە ئەنجام دا، کە شێوەی گشتی تۆماری بەردیی دەرکەوت و ئاشکرابوو وە پچڕان (نا بەردەوامییەکان) و ھاوشێوەییەکانی یەک ناوچە بەراورد کران بە ھی ناوچەکان دی کردەیەکی بەسوود بوو دابەشکردنی تۆمارە زەویناسییەکان بۆ چەند بەشێکی بچووک و لاوەکی کە چەند پێناسەی چەند کۆمەڵەیەکەی قەبارە جیاوازیان دەکرد لە مەودا کاتییە زەویناسییەکان دا (لە کەمترین و کورترین قۆناغی کاتییەوە بۆ زۆرترین و درێژترین سەردەم).

کار و بەرھەمەکان لە بوارەکانی دیکەی زانستی سروشتی دا پێویستیان بە پێناسەکردنی مەودایەکی کاتیی بەردەوام ھەیە و زانایانی زەویناس بڕیاریاندا بەوەی (سیستەمی چینە بەردەکان و پێوەرەکانی ناساندنیان) پەیوەستبکەن بە پێوەری کاتی زەویناسییەوە.

سەرچاوەکان

Tags:

جوگرافیا

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

مەلەوانیترۆزیسەروەریی یاسادەفئۆپرا وینفریزانستکۆنگرەی نەتەوەییی کوردستاننۆیەمین کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان٢٠ی ئازارڕای گشتیقەتەرئادەمڕەزا شابڕبڕەئازادیی ڕۆژنامەوانیدوبەیوزەچاوگ (ڕێزمان)مەم و زینئیڤان پاڤلۆڤپێوانەکردنیاسای کیمیاییبەنداوی دەربەندیخاننامەی داواکاریماکوان کەریممیرنشینە کوردییەکانپایەکانی باوەڕ لە ئیسلامداخولی نایابی کوردستانیاریگای سانتیاگۆ بەرنابیۆبنەماڵەی بارزانیمیکانیکی کوانتۆمکاتپۆستەرزانکۆی سلێمانیتارانئەڵمانیاڕێکەوتنامەی سایکس–پیکۆوەرزشمێژووی ڕۆژنامەوانیزمانی کوردیپیرەمێرددامەزراوەی ویکیمیدیادەروونناسیی کۆمەڵایەتیئەحمەد موختار جافجەنگی جیھانیی دووەمدەشتیبەڕێوەبەریی پرۆژەگرێبەستشیعری نوێی کوردیمانگە کوردییەکانتێنسمافزمانی ئینگلیزیئامەدسیستمی بەڕێوەبردنی بەڵگەنامەپەڕەسێلکەپێکەنینویکیپیدیاخورماڵمێژووی فەلەستینپارێزگائاشتیکیشوەرمێشکنەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێنکوردیی باشووریپێکدادانی شارستانیەتەکانسیکس ناینکۆئەندامی ھەناسەھەڵسەنگاندندیموکراسییەتی نوێنەرایەتیسێکسئایارپلاندانانی شاریپانپانۆکێ🡆 More