تۆر پرۆگرامێکی سەرچاوە کراوەی خۆڕایییە بۆ دابینکردنی گەیاندنی نەناسراو بەناو تۆڕێکی گەیاندنی جیھانی، خۆڕایی و لەلایەن خۆبەخشانەوە بەڕێوە ئەبرێت بە زیاترە لە حەوت ھەزار بازدان بۆ ئەوەی ناونیشانی بەکارھێنەر بشاردرێتەوە، دژی ھەر کەسێک بییەوێت بە شیکاری ھاتوچۆ یان چاودێریکردنی تۆڕێک بەکارھێنەر بدۆزێتەوە.
بەکارھێنانی تۆر وا دەکات کەوا سەختتر بێ بتوانرێ شوێنپێی کەسی بەکارھێنەر ھەڵبگیرێت بۆ نموونە کێ سەردانی سایتێکی کردوە، بابەتی سەرھێڵ، نامەی خێرا یان ھەر جۆرێکی تر لە پەیوەندیکردن.
تەواوی سیستمەکە بە شێوازی چینەکانی پیازێک کار دەکات. نێرەر پێویستی بەوە نییە کە ناونیشانی خۆی بدات بە تەواوی تۆڕێک تا بتوانێ لەگەڵ مەکینەی مەبەست پەیوەندی دروست بکات. بەڵکوو وەک چینەکانی پیازێک، یەک یەک مەکینەکانی نێوان سەرچاوە و مەبەست، چین چین ناونیشانی مەکییەنەی دواتر تەماشا دەکەن بێ ئەوەی بزانن ناوەوە چی تێدایە. ئەمەش تەنھا بە پرۆتۆکۆلێکی تایبەتی شیفرەکردن ئەکرێ ئەنجام بدرێت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تۆر (تۆڕی نەناسراو) تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article تۆر (تۆڕی نەناسراو), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.