تلکێف

تلکێف، تلکێپێ (بە عەرەبی: تل کیف، سوریانی: ܬܸܠ ܟܹܐܦܹܐ) شارۆچکەیەکە لە قەزای تلکێف لە پارێزگای نەینەوا لە باکووری عێراق.

تلکێف دەکەوێتە باکووری باشووری کوردستان، ١٣کم لە شاری مووسڵەوە دوورە و دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتییەوە. ھەروەھا دەکەوێتە ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق. ژمارەی دانیشتووانەکەی لە ساڵی ٢٠١٠ بە ٤٠٫٠٠٠ کەس مەزەندە کراوە، و زۆرینەیان مەسیحین.

تلکێف
ܬܸܠ ܟܹܐܦܹܐ - Tel Keppe - تل کیف
تلکێف
کاسۆلیکەکانی کلدان شارۆچکەی تلکێف
وڵاتتلکێف کوردستان
تلکێف عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
پارێزگانەینەوا
قەزاتلکێف
دەسەڵات
 • قایمقامباسم بیلۆ
بەرزایی
٢٧٩ مەتر (٩١٥ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٤٠٫٠٠٠
سەرناوی دانیشتووشنگالی
زمان و ئایین
 • زمانکوردی(کورمانجیعەرەبی و سوریانی
 • ئایینئیسلام (سوننەئێزیدی و مەسیحی
ناوچەی کاتیUTC+3:30 (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+4:30 (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

مێژوو

یەکەم ئاماژەی باوەڕپێکراو بۆ شارۆچکەکە لە کتێبی ”مێژووی مووسڵ”دا نووسراوە، لە نووسینی ئەبو زەکەریا عەزیدی. کتێبەکە لە ساڵی ٩٤٥ز بڵاوکراوەتەوە و لەسەر مێژووی موسڵ نووسیویەتی، کە تێیدا ئاماژەی بە شارۆچکەی تلکێف کردووە. ھەروەھا زەکەریا باسی نووسەرێکی جیاوازی ساڵی ٧٤٩ی زایینی کردووە. کە ھەروەھا باسی گوندی تلکێف دەکات وەک یەکێک لە گوندە قەرەباڵەغەکانی قەراخی مووسڵ.

لە ساڵی ١٥٠٨ تلکێف لەلایەن مەغۆلەکانەوە داگیرکراوە. لە ساڵی ١٧٤٣دا تلکێف لەلایەن سوپاکانی ڕێبەری فارس نادر شا تاڵان کرا و سووتێندرا. ئەم ڕووداوە لە چوارچێوەی گەمارۆدانی مووسڵدا ڕوویدا، کە تێیدا سوپای فارس زیانێکی زۆری بەرکەوت و پەنایان بردە بەر تاڵانکردنی شارۆچکەکانی دەوروبەری بۆ ئەوەی ھەندێک ڕواڵەتی سەرکەوتنیان ھەبێت. لە ساڵی ١٨٣٣ جارێکی دیکە شارۆچکەکە داگیرکرا، ئەمجارەیان لەلایەن میرنشینی سۆران کە شارۆچکەکەی ئەلکوشکێشی داگیرکرد.

سەبارەت بە دوای ئەم بەروارە، ناوی “تلکێف” زۆر دێتە پێشەوە، بە تایبەت لە دەیان دەستنووسی کلدانیدا، بەڵام دوای ئەم بەروارە، ناوی “تلکێف” بە شێوەیەکی تایبەت لە دەیان دەستنووسی کلدانیدا دێتە ئاراوە - کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دواتر و کە لە چەند کابینەیەکدا بڵاوبوونەتەوە و ئاماژە بەوە دەکەن کە لە تەلکەیفدا نووسراون یان نووسەرەکەی یەکێکە لە دانیشتووانەکەی: "ئەم دەستنووسانە لە نێوان سەدەی حەڤدەھەم و سەرەتای سەدەی بیستەمدا کۆپی کراون" کۆنترینیان مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٦٤٨ی زایینی. لە ساڵی ١٨٢٢ی زایینیدا، سەرچاوەی ئەلبەغدادی سەبارەت بە تلکێف فەرمووی: “یەکێکە لە گوندەکانی مووسڵ، سێ ھەزار ماڵی مەسیحییەکانی کلدانی تێدایە”.

داگیرکاری لەلایەن داعشەوە

لە ٦ی ئابی ٢٠١٤ شارۆچکەکە لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)ەوە دەستی بەسەردا گیرا، لەگەڵ شارۆچکە ئاشوورییەکانی نزیک لە بەخدیدە و بەرتەلا و کەرەملێش. داعش لەگەڵ چوونە ناو شارۆچکەکە، ماڵەکانی تاڵان کرد و خاچ و کەلوپەلی دیکەی ئایینی لە کڵێساکان دەرھێنا. ھەروەھا دواتر گۆڕستانی مەسیحییەکانی ئەو شارۆچکەیە وێران کرا.

ھەر زوو دوای دەستپێکردنی شەڕی مووسڵ، سەربازانی عێراق پێشڕەوییان کرد بۆ سەر تلکێف، بەڵام شەڕەکە تا ساڵی ٢٠١٧ بەردەوام بوو. ھێزە عێراقییەکان لە ١٩ی ١ی ٢٠١٧ شارۆچکەکەیان لە دەستی داعش کۆنترۆڵکردەوە.

لە ساڵی ٢٠١٧دا سەلمان ئیسۆ حەبا لە میلیشیای "کۆکردنەوەی مەسیحی" - کە بەشێکە لە ھێزەکانی کۆکردنەوەی حەشدی - عەرەبەکان ئاگادار دەکاتەوە کە بڕۆن، ئیدیعای ئەوە دەکات کە ماڵەکانی تلکێف تەنھا ھی مەسیحییەکانی شارۆچکەکەن، ھەروەھا ئاماژەی بەوەشکردووە، ناتوانرێت ماڵ و مافی مەسیحییەکان لێ بسەندرێتەوە.

دوای ٥ ساڵ لە ئازادکردنی تەلکێف و زۆربەی دانیشتووانی ڕەسەنی ئاشوورییەکان ھێشتا نەگەڕاونەتەوە، زیاتر بەھۆی بوونی میلیشیای لیواکانی بابل کە ناوخۆی نین. زۆربەی دانیشتوانی شارۆچکەکان یان ھەڵاتن بۆ شارە گەورەکان، یان بە گشتی لە عێراق ھەڵھاتن. زۆر کەم ئاشوری گەڕاونەتەوە یان پلانی گەڕانەوەیان ھەبووە.

بەعەرەبکردن

تەلکیف لە کۆتاییەکانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە لە ژێر دەسەڵاتی سەددام حسێن ڕووبەڕووی عەرەباندن بووەتەوە. عەرەبەکان دەستیان کرد بە گواستنەوە بۆ تەلکێف، ئاشوورییەکان دەستیان کرد بە گواستنەوە بۆ شارە گەورەکانی عێراق، کە زیاتر بەغدا و بەسرە و مووسڵ بوون. ھێرشی باکووری عێراق لەلایەن داعشەوە دۆخەکەی بۆ ئاشوورییەکان خراپتر کرد. دوای رزگارکردنی تلکێف، زۆربەی ئاشوورییەکان روویان لە بەغدا و ھەرێمی کوردستان کرد یاخود بە تەواوی لە عێراق ھەڵھاتن، بووە ھۆی ئەوەی عەرەبی زیاتر لە شارۆچکەکەدا نیشتەجێ بن. ئاسایشی کێبڕکێی لەسەر کراوە و بوونی میلیشیاکانی سەر بە عەرەب لە دەشتەکانی نەینەوا ڕێگری کردووە لە گەڕانەوەی ھەزاران دانیشتووی تەلکێف. تەلکێف تا ساڵی ٢٠٢١ زۆرینەی دانیشتوانی موسڵمانی عەرەبی بوو.

ئاوھەوا

تلکێف کەشوھەوای نیمچە وشکی ھەیە (BSh) لەگەڵ ھاوینەکانی زۆر گەرم و زستانی فێنک و شێدار، کە تایبەتە بە دەشتی نەینەوا.

زانیاریی کەشوھەوا بۆ «Tel Keppe»
مانگی زایینی ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ ١٠ ١١ ١٢ ساڵ
نێونجی بەرزترین پلە ١٢
(٥٤)
١٤
(٥٧)
٢٠
(٦٨)
٢٦
(٧٩)
٣٤
(٩٣)
٣٨
(١٠٠)
٤٣
(١٠٩)
٤٠
(١٠٤)
٣٨
(١٠٠)
٣٠
(٨٦)
٢٠
(٦٨)
١٤
(٥٧)
٢٧٫٤
(٨١٫٣)
نێونجی کەمترین پلە ٢
(٣٦)
٤
(٣٩)
٨
(٤٦)
١١
(٥٢)
١٦
(٦١)
٢١
(٧٠)
٢٥
(٧٧)
٢٤
(٧٥)
٢٠
(٦٨)
١٤
(٥٧)
٦
(٤٣)
٤
(٣٩)
١٢٫٩
(٥٥٫٣)
نێونجی بارین میلیمەتر ٣٩
(١٫٥٤)
٦٩
(٢٫٧٢)
٥١
(٢٫٠١)
٩
(٠٫٣٥)
٠
(٠)
٠
(٠)
٠
(٠)
٠
(٠)
٠
(٠)
٦
(٠٫٢٤)
٣٦
(١٫٤٢)
٦٠
(٢٫٣٦)
٢٧٠
(١٠٫٦٤)
نێونجی ژمارەی ڕۆژەکانی بارین ١٠ ١٠ ١١ ٩ ٠ ٠ ٠ ٠ ٠ ٥ ٨ ١٢ ٦٥
سەرچاوە: World Weather Online (2000–2012)

دیمۆگرافی

لە ساڵی ١٧٦٨ ژمارەی دانیشتوانی شارۆچکەکە ٢٥٠٠ کەس بووە. بەھۆی تاعون و کارەساتەکانی دیکەوە، ژمارەی دانیشتووان لە ساڵی ١٨٨٢دا نزیکەی ١٥٠٠ کەس بووە، تا ساڵی ١٨٩١ جارێکی دیکە بۆ ٢٥٠٠ کەس بەرزبووەوە. لە ساڵی ١٩٢٣ ژمارەی دانیشتووانەکەی بە ١٤ ھەزار کەس تۆمارکراوە. لە ساڵی ١٩٣٣ ژمارەی دانیشتووانەکەی نزیکەی ١٠ ھەزار کەس بووە. لە ئەنجامی کۆچکردن لە شارۆچکەکەوە بۆ بەغدا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ژمارەی دانیشتووان تا ساڵی ١٩٦٨ بۆ ٧١٠٨ کەس کەمبووەوە.

قەزای تلکێف لە ناوەڕاستی ساڵانی ١٩٠٠دا نزیکەی ٥٠٪ مەسیحی بووە، شارۆچکەی تلکێف نزیکەی تەنیا مەسیحی ماوەتەوە و ژمارەی دانیشتووانەکەی ٦٦٠٠ کەس بووە. بە درێژایی کۆتایی سەدەی بیستەم، شارۆچکەکە گەشەی دانیشتوانی غەیرە ڕەسەنی لە ھاتنی عەرەبەکانەوە بەخۆیەوە بینی، کە لە سەرانسەری شارۆچکەکەدا شوێنی نیشتەجێبوونیان دامەزراند و دوای داعش بوونە زۆرینە. تا وەرچەرخانی سەدە ژمارەی دانیشتووانەکەی بۆ نزیکەی ٣٠ ھەزار کەس زیادی کردبوو.

ھەندێک لەو خێزانانەی لە تلکێف نیشتەجێ بوون بریتین لە:

تلکێفی ئەمڕۆ

لە ھەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە دەست پێدەکات و بە تایبەتی دوای جەنگی کەنداو لە ساڵی ١٩٩١ و لەشکرکێشی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣، زۆرێک لە کاسۆلیکەکانی کلدان لە تلکێفەوە بەرەو وڵاتانی دیکە ھەڵھاتن، بە پلەی یەکەم بۆ ئەمریکا. ئەوان لەوێ ژیانی خۆیان بە کڵێسای نوێ و کاروباری نوێ بۆ خێزانەکانیان دامەزراند. تا ساڵی ٢٠٠١ زۆرێک لە تلکێفیەکان ڕوویان لە شارە گەورەکانی عێراق کردبوو وەک بەغدا یان مووسڵ.

ڕەوەندی ئاشووری لە ئەمریکا

زۆرێک لە ئاشوورییە کاسۆلیکەکانی کلدان لە ناوچەی میترۆ دیترۆیت شوێنەواری خۆیان لە تلکێف دەگەڕێننەوە. بەپێی خەمڵاندنی قەشەیەکی کەنیسەی کاسۆلیکی ڕێوڕەسمی کلدانی دڵی پیرۆزی تلکێف، لە کۆتاییەکانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا ١٠ ھەزار نوێژخوێن ھەبوون، کە دواتر لە دەوروبەری ساڵی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٠ کەس کەمیکرد.

کەلتوور

تلکێف 
مەراسیمی کاسۆلیکی کلدان لە تلکێف

تلکێف لە مێژوودا ناوەندی کۆمەڵگەی کاسۆلیکی کلدان بوو لە عێراق. ھەر خێزانێک کە لە تلکێف نیشتەجێ بوو، یەک یان چەند پارچە زەوی کشتوکاڵییان ھەبوو. زەوییەکە جۆ و گەنمی بەرھەم دەھێنا و ئەو ئاژەڵانەی لەوێ بەخێو دەکران بریتی بوون لە بزن و مەڕ. ناتالی جیل سمیس، نووسەری کتێبی "نەژاد، بەرامبەر، ناوبانگ و سزا: لێکۆڵینەوەیەکی ئێتنۆئەزموونی لە ھاوکاری لە نێوان کلدانییەکان و ھمۆنگەکانی دیترۆیت (میشیگان)"، نووسیویەتی کە لە ڕاپۆرتەکانی گوندەکەدا "ھەموو کەس خزمایەتی ھەبووە"، و کە ھاوسەرگیری لە نێوان دوو کەسی یەک گونددا ڕووبدات.

ئەمانەش ببینە

سەرچاوە

Tags:

تلکێف مێژووتلکێف بەعەرەبکردنتلکێف ئاوھەواتلکێف دیمۆگرافیتلکێف ی ئەمڕۆتلکێف کەلتوورتلکێف ئەمانەش ببینەتلکێف سەرچاوەتلکێفباشووری کوردستانزمانی سوریانیزمانی عەرەبیعێراققەزای تلکێفمووسڵمەسیحیناوچە جێناکۆکەکانی عێراقپارێزگای نەینەوا

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

وزەی میکانیکی.agسافیی ھیرانیفۆنیممیلانئایزک نیوتنمەغۆلپرۆتۆکۆل (دیپلۆماسی)فەقێ تەیرانقاجاڕەکانئاوێتەی کیمیاییقسەی نەستەقپێرستی مانگە کوردییەکان بەرامبەر بە مانگە سریانییەکانقەزای مێرگەسۆردڵزارمەلا مستەفا بارزانیڕێکەوتنامەی سایکس–پیکۆچەنگیزخانپێشێلکردنی مافی لەبەرگرتنەوەئێل کلاسیکۆچاندی کوردیئاسیاخۆشناوەتیجێنتەڵمان جاکزانکۆی سلێمانیکیشوەرمزگەوتی گەورە (ئاکرێ)ژان ژاک ڕوسۆناڵەی جوداییمیرنشینی بۆتاندیواری چینبەڕازیلژن، ژیان، ئازادیدایک و باوکشەڕی نێوخۆییی ئەمریکائاڵای کوردستانڤاکسینترشی ئەمینیفڕۆکەیەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانمافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستانئەدۆڵف ھیتلەرڕەمەزانزمانی ئینگلیزیجوومانگی دەستکردقۆپی قەرەداغکاربۆنشێخ ئادی کوڕی موسافیری ئومەویئەندەلوسسامانی سروشتیپارێزگای سلێمانیمەلا عەبدولکەریم مودەریسعەبدوڵڵا گۆرانزانیاری زیاتر و وردتر لەسەر ئایدزنامەی داواکاریدەریای مردووقەڵای دمدمھونەرددانئەستەمبوڵتایکواندۆفیفتی-سیکس (ئارکانساس)شەڕی جەمەلکوردستانقەزوانئەشکەوتی شانەدەرشێخ سەعیدئاوقوزپێڕستی گوندەکانی شارباژێڕ🡆 More