ترخێنە، شەلەمین یان شەلەم خواردنێکی فۆلکلۆری کوردییە و پێکھاتووە لە لێنانی تێکەڵێک لە دانەوێڵە وەک گەنم، نۆک، نیسک و گیای شێلم کۆمەڵێک پێکھاتەی تر.
شەلەم و دۆینە ھەردوو لە ھاویندا دروست دەکرێن و گەنمی دەساڕکراویان تێدایە. لە دوای دروستکردن، وشک دەکرێنەوە بۆ زستان و لە سەرمای زستاندا دەخورێن.
ناوی ترخێنە لە زۆرێک زمان و فەرھەنگی تردا ھەیە. لە کوردیدا لە بڕێک ناوچە بە چێشتی شەلەم یان شەلەمین دەوترێت. بۆ نموونە فەرھەنگی ھەنبانە بۆرینە و خاڵ بە چێشتی شەلەمیان داناوە. بەڵام لە بڕێک شێوەزاری کوردیی خواریندا بە چێشتی دۆینە دەوترێت تەرخێنە.
ئەم خۆراک وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ترخێنە تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ترخێنە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.