ھەزارە

ھەزارە (ھەزارەگی: ئازرە) یەکێکن لە نەتەوەکانی ئەفغانستان و بە ھەزارەگی دەدوێن کە شێوەزارێکی زمانی دەری/فارسییە.

ھەزارەکان یەکێکن لە گەورەترین نەتەوەکانی ئەفغانستان و زیاتر لە ناوچەکانی «ھەزارەجات»یان «ھەزارستان» دەژین لە ناوەندی ئەفغانستان. تێکڕای ژمارەی ھەزارەکان نزیکەی ھەشت ملیۆنە لە جیھاندا کە زیاتر لە چوار ملیۆنیان لە ئەفغانستانن و ملیۆن و نیوێکیان لە پاکستانن ھەروەھا پێنج سەد ھەزار لە خەڵکی ھەزارە لە دەوڵەتی ئێراندا ھەن بەھۆی کارکردن و بەشێکیان بەھۆی ئەوەی سەربازی ئێرانن لە شەڕی ناوخۆی سووریا بەشداری دەکەن.

ھەزارە

ناو

وشەی «ھەزارە» بۆچوونی جیاواز ھەن لەسەری.

  • بەشێک پێیان وایە وشەی «ھەزارە» لە ژمارەی «ھەزار»ەوە ھاتووە. ڕەنگە ئەمە وەرگێڕانی وشەی «مینگان»ی مۆنگۆلی بێت؛ کە یەکەیەکی سەربازی بوو و لە ١٠٠٠ سەربازی مۆنگۆل پێک دەھاتن لەژێر فەرماندەیی جەنگیز خان. لەکاتێکدا کە خەڵکی ھەزارە خۆیان بە «ئازرە»یان «ئەزرە» بانگ دەکەن.
  • ھێنری ھاوڵ ھاورس کە سیاسەتمەدار و مێژووناس و جوگرافیاناسێکی بەڕیتانییە (١٨٤٢–١٩٢٣)، ھەزارەکان بە نەوەی تورکانی خەزەر دەزانێت و پێیوایە ھەزارەکان لە بنەچەدا لە تورکانی دەوروبەری دەریای کاسپییەنن.
  • بەپێی دابونەریتی ھەزارەکان؛ "ھەزارە" لە "ھەزار قەوم" و "ھەزار ڕێ" ھاتووە

زمان

ھەزارەکان بە ھەزارەگی قسە دەکەن کە شێوەزارێکی زمانی دەری/فارسییە. دایەلێکتی ھەزارەگی کەمێک وشەی تورکی-مۆنگۆلی تێدایە.

ئایین

زۆرینەی ھەزارەکان شیعەن و بەشێکیان سوننین و بەشێکی کەمیان ئیسماعیلین.

کۆمەڵکوژی

لە سەردەمی ئەمیر عەبدول ڕەحمان خان - ئەمیری ئەفغانستان (١٨٨٠–١٩٠١ز) تا ئەمڕۆ ستەم و کۆمەڵکوژی لەسەر ھەزارەکان بەردەوامە. ئەو دەستووری کۆمەڵکوژکردنی ھەزارەکانی دەرکرد. ئەو نزیکەی ٤٧٪ی ھەزارەکانی کوشت لە نێوان ساڵەکانی ١٨٩٣ تا ١٩٠٠. تا ئەمڕۆ بەھۆی جیاوازیی ڕەگەزی و ئایینی ستەمکردن لە خەڵکی ھەزارە بەردەوامە.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

ھەزارە ناوھەزارە زمانھەزارە ئایینھەزارە کۆمەڵکوژیھەزارە سەرچاوەکانھەزارە بەستەرە دەرەکییەکانھەزارەئەفغانستانپاکستان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

سەرواپاراسایکۆلۆژیبۆرسەژمێریاریگلووکۆزچاندی کوردیڕۆژژمێری کوردیمەلەوانیبارگەی کارەباییدەوڵەتی ئەییووبیمیرنشینی ھەکاریحەپسەخانی نەقیبمێژووی ئیسلامکارەباجینۆسایدمشەخۆریقەڵای شێروانەفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکیمەلای جزیریمافی مناڵانباکووری کوردستانچەنگیزخانمیرنشینی بادینانبەڕێوەبەریبانکخۆڵدادگاکار (ڕێزمان)مەم و زینئێکزیمائینگلتەراعێراقمستەفا بێسارانیڕەعد کوردیشەرەفنامەئیبن عەرەبیھونەرئیڤان پاڤلۆڤشێرپەنجەی خوێنڤاکسینھەڵۆی سوور (زنجیرە دراما)دیجلەگۆڕەپان و مەیدانعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبزانستئاوێنەگۆویلیام شێکسپیرمادفۆنیمناسیۆنالیزمکرێدت کاردسێکسقەزوانئایین لە کوردستانئاکارفڕۆکەی بێ فڕۆکەوانھەقدەستڕاسیۆنالیزمئەبووبەکری سدیقفێمینیزمیاسای کیمیاییمەسیحییەتمرۆڤسویسمەسروور بارزانیدڵشاد مەریوانیزمانی ئینگلیزیجەزائیرکۆریای باشوورحیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستاندەربەندیخان🡆 More