پاکژکردنەوەی سێکسی

پاکژکردنەوەی سێکسی نەریتێکی ئەفریقیە لە ناوچەکانی زامبیا، مەلاوی، ئۆگەندا، تەنزانیا، مۆزەبیق، ئەنگۆلا، کەناری ئیڤۆری و کۆنگۆ بەربڵاوە.

بەپێی دابونەریتەکە، چاوەرێ دەکرێت لە کچێک یان ژنێک ھەستێت بە ئەنجام دانی جووتبوون (سێکس کردن) لە دوای یەکەمین سوڕی مانگانەی، لە دوای بوون بە بێوەژن یان لە دوای لەباربردنی منداڵێک کە نەریتەکە وەک ئامرازێکی پاکبوونەوە بەکاردێت.

دەستپێکی نەریتی پاکژکردنەوەی کچان

ھەندێکجار کردەکە ئەنجام دەدرێت لەلایەن ھاوسەری ئافرەتەکەوە ئەگەر نا لەلایەن کەسێکی بەکرێگیراوەوە ئەنجام دەدرێت.

لە ھەندێک لە ناوچەکانی باشوری مەلاوی، پیاوێکی دیاریکراو ھەڵدەستێت بە ئەنجامدانی کردەکە بە ئامادەکردنی کچە گەنجەکان بۆ پێگەیشتوویی (باڵغی) لەڕێی جووتبوون لەگەڵیان دا و بڕێک پارە دەدرێت بەو پیاوانە بۆ جووتبوون لەگەڵ کچانی تەمەن ١٢ بۆ ١٧ ساڵی وەک بەشێک لە دابونەریتی گواستنەوە بۆ کۆمەڵە یان خێزانێکی تر بە ناوی کردەی (پاک کردنەوەی تەپ و تۆز). کردەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و پیاوی ئەنجامدەر بۆ ھەر جارێک ٤–٧ دۆلاری ئەمریکی وەردەگرێت لە بەرانبەر کردنی ئەم کارە. کردەکە بۆ ڕێگریگرتن لە نەخۆشی بەکاردێت و پیاوانی ئەنجامدەر ھەڵدەبژێردرێن لەسەر بنەمای کەسایەتی و ڕەوشت بەرزی و ئەو باوەڕەی ئەستەمە تووشی نەخۆشی ببن (وەک ئایدز)، ھەرچەندە بە دڵنیاییەوە زۆربەی ئەو پیاوانە خاوەنی نەخۆشییەکەن. ئەنجامدان و بەردەوامی لەسەر ئەم نەریتە دەکرێت کچە گەنجەکان بخاتە بەر مەترسی تووشبوون بە ئایدز چونکە پیاوانی ئەنجامدەر لەگەڵ ھەموو کچەکان دا جووتدەبن و بەپێی نەریتەکەش دەبێت ئاڵوگۆری شلە (ڕژاوی) سێکسی ڕووبدات بۆیە ئامرازی پاراستن (کۆندۆم – لاستیکی پاراستن) بەکارناھێنرێت و مەترسیی توشبوون بەردەوام بوونی دەبێت.

بەپێی توێژینەوەیەکی ئەنجامدراو لە وڵاتی مەلاوی لە ساڵی ٢٠٠٧ دا کە ھەڵدەستا بە کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی ڕەوشی تەندروستی زاوزێی (سێکسی) ھەرزەکاران و زانینی ھەڵسوکەوت و کردەکانیان. لە ٢٦٪ کچان و ٤٩٪ کوڕان لە نێوانی تەمەنی ١٥–١٩ ساڵی ھاوسەرگیریان نەکردووە و چالاکن لەڕووی سێکسییەوە. لە نێوان تەمەنی ٢٠–٢٤ ساڵی، ١٦٪ کچان و ٩٪ کوڕان جووتبوونی سێکسی بە کۆمەڵیان ئەنجام داوە لە تەمەنی ١٥ ساڵی بەدواوە و لە تەمەنی ٢٠ ساڵی دا لە ٧٩٪ کچان و ٧٤٪ کوڕان کردەی جووتبوون ئەنجام دەدەن.

پاکژکردنەوەی بێوەژن

لە ناوچەکانی کینیا، بێوەژنەکان وەک ناخاوێن و پیس تەماشا دەکرێن بۆیە ھەڵدەستن بە ئەنجامدانی نەریتی پاککردنەوە بۆ دەرکردنی خراپەکان ناو لەشیان لەڕێی جووتبوونەوە. زۆرجار کردەکە دەسەپێنرێت بەسەر ئافرەتەکەدا لەلایەن خێزانی مێردە کۆچکردووەکەوە و ئەوانەی کردەی پاککردنەوەکە ڕەت دەکەنەوە مەترسی ئازاردانی خۆیان و تەنانەت منداڵەکانیشیان دەکەوێتە سەر لەلایەن دانیشتووە پڕوپووچ پەرەستەکانی گووندەکەوە. لێکۆڵەران پێیان وایە ئەم دیاردەیە لەو باوەڕەوە سەریھەڵداوە کە ئەگەر مێردێک کۆچی دوای بکات ئەوا ئەگەری ھەیە ژنەکەی جادوی لەدژی ئەنجامدابێت و کردەی پاککردنەوەکە دەکرێت لەلایان برا یان خزمێکی مێردە کۆچکردووەکە یان پیاوێکی بەکرێگیراوەوە ئەنجام بدرێت. زۆرجار دوای جوتبوون، بێوەژنەکە پۆشاکەکانی دەسوتێنێت و پیاوەکە ھەڵدەستێت بە تاشینی قژی بێوەژنەکە لە دەرەوە بۆ ئەوەی ھەموو گووندەکە یان ناوچەکە ببنە گەواھیدەری کردەی پاکبوونەوەی بێوەژنەکە و لە کۆتایی مەراسیمەکەش دا مریشکێک دەکرێت بە قوربانی. مەراسیمی پاککردنەوەی بێوەژن لە وڵاتی کینیا لە ساڵی ٢٠١٥ دا قەدەغەکرا لەڕێی یاسای (تاوانی ناوخۆیی) یەوە.

لەکاتێکدا بابەتەکانی وەک خەتەنەکردنی کچان ناونیشانە سەرەکییەکانی گرتووە، بەڵام بە ڕادەیەکی زۆر کێشەی پاککردنەوەی بێوەژنەکان فەرامۆشکراوە و دەمارگریری و توندوتیژی دژی بێوەژنان چەندەھا شێواز و ڕێگای جیاوازی ھەیە لەسەر ئاستی جیھان. بۆ نموونە لە وڵاتی نیپاڵ، زۆرجار ژنان تاوانبار دەکرێن بە گیان لەدەستدانی مێردەکانیان و ڕێگەیان پێ نادرێت بەھیچ شێوەیەک تەماشای کەسانی تر بکەن چونکە پێیان وایە نیگای بێوەژنەکە دەبێتە ھێنانی بەدبەختی و چارەڕەشی بۆیان و بە نیگایەکی تەواو کوشندە تەماشا دەکرێت. لە لایەکی دیکەوە کۆمەڵگەکانی وڵاتی نەیجیریا فشار لە بێوەژنان دەکەن ئەو ئاوە بخۆنەوە کە مێردە کۆچکردووەکەی پێ شۆراوە یان لەلای گۆرەکەیەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بخەوێت.

دەرھاویشتە دوور مەوداکان

ئەم کردانە چەندین دەرئەنجامی نەرێنی و مەترسیداری ھەیە و دەبێتە ڕێگر لەبەردەم ژیانی منداڵیی و خوێندنی ئەو کچانە چونکە زۆربەیان ھاوسەرگیری دەکەن دوای ئەنجامدانی ئەم نەریتە. لەسەر ئاستی جیھان دا وڵاتی مەلاوی دەیەمە لە ڕیزبەندی تێکڕای بەرزترین ھاوسەرگیری منداڵان و لەگەڵ ناڵاندنی ئەو کچانە بە ڕادەیەکی یەکجار زۆر بەھۆی ئەو تاسان و ڕاچڵەکینە سێکسییەی لە سەرەتای ژیانیان دا تووشی دەبن و بوونی ئەگەرێکی بەرز بە سکپڕبوون و تووشبوون بە نەخۆشییە سێکسییە گواستراوەکان.

ھۆکاری سەرەکی گیان لەدەستدانی کچانی تەمەن ١٥–١٩ ساڵ لە وڵاتانی پەرەسێن دا دەگەرێتەوە بۆ کێشە ئاڵۆزەکانی سکپڕیی و منداڵبوون. بەپێی ئاماژەکانی (سندوقی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان - یونسێف - UNICEF) وڵاتی ملاوی خاوەنی بەرزترین ڕێژەی گیان لەدەستدانی دایکانە کە لە ٣٥٪ ی ئەو دایکانە لە تەمەنی ھەرزەکاریدان.

سەرچاوەکان

Tags:

پاکژکردنەوەی سێکسی دەستپێکی نەریتی پاکژکردنەوەی کچانپاکژکردنەوەی سێکسی پاکژکردنەوەی بێوەژنپاکژکردنەوەی سێکسی دەرھاویشتە دوور مەوداکانپاکژکردنەوەی سێکسی سەرچاوەکانپاکژکردنەوەی سێکسیئەفریقا

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

خانەچەنگیزخانگوڵمۆسیقامافی خوێندندارستانی ئەمازۆنمافی دەنگدانسیاسەتنزار قەبانیزەریای ھێمنھاوکێشەی کیمیاییجووئینسایکڵۆپیدیاڕیچارد نیکسۆنگرێبەستبلۆگکارڵ گۆستاف یۆنگپارێزگای دھۆکگەرمیانئۆتۆنۆمینەمساکارڵ مارکسسووتانگورچیلەمێژووی ھەولێرفیفتی-سیکس (ئارکانساس)مافەکانی مرۆڤکۆم بۆ دەمشەڕی ٢٠٢٣ی ئیسرائیل و حەماسبرادۆستنوێژی عەسرمەلا کرێکاردڵمیرنشینی سۆرانکونەڕەشفوراتزێڕنیشتماننالی٢٠٢٤ڕێبازە ئەدەبییەکانمۆرخۆکوشتنمادسۆفییایەتینیلبەرلینکتێبە پیرۆزەکان لە ئیسلامداسوریالیزمماسۆنیدەروونناسیی گەشەکردنیانەی تۆپی پێی بارسێلۆنامحەممەد ماملێھەولێرئەژدیھای کۆمۆدۆشەڕی کەنداوخەلیفان، ھەولێرسەددام حوسێنبەختیار عەلیھۆلاکۆ خانپانپانۆکێژان ژاک ڕوسۆنەوتکێری مرۆڤشێرزاد حەسەنمایکرۆسۆفتپێڕستی شارەکانی کوردستانزانیاری زیاتر و وردتر لەسەر ئایدزبەڕازیلڕیالیزمکۆمەڵگەتەمی سەر خەرەند🡆 More