محەممەد تاھیر عەبدولقادر کوردی (لەدایکبووی ١٩٠٠ – مردووی ١٩٨٠) مێژووناس و وێنەکێش و خۆشنووسێکی کوردی ئیسلامییە.
محەممەد تاھیر لە ١٩٠٠ لە شاری مەککەی عەرەبستانی سعودی لەدایک بووە، باوک و دایکی کوردن و بەمەبەستی حەج شاری ھەولێریان جێھێشتووە بۆ مەککە بەڵام ئیتر لەوێ نەگەڕاونەتەوە، محەممەد تاھیر خوێندنی فەرمی لە قوتابخانەی فەلاحی میری تەواوکردووە. لە ساڵی ١٩٢١ باوکی دەینێرێتە زانکۆی ئەزھەر لە میسر بەڵام بەھۆی ئارەزووی لە خۆشنووسی و وێنەکێشان خوێندنەکەی دەگۆڕێت بۆ زانستەکانی خۆشنووسی و ڕێنووسەکانی عەرەبی دواتر لە ساڵی ١٩٤٥ دەگەڕێتەوە ھەولێر و گرنگی بە ھونەری خۆشنووسی و زەخرەفەی مزگەوتەکان دەدات بۆ ئەم مەبەستە چەندین خولی ڕاھێنانی کردۆتەوە لەشارەکانی ھەولێر و بەغدا لە بەناوبانگترین قوتابییەکانی حوسێن ئەعزەمییە، لەگەڵ ھاتنی حوکمی بەعسییەکان ١٩٧٩ ناچار دەبێت عێراق و کوردستان جێ بھێڵێت و بەرەو سعودییە بگەڕێتەوە یەک ساڵ دوای گەڕاندنەوەی لەشاری مەککە کۆچی دوایی دەکات و لە گۆڕستانی مەعلات بەخاک دەسپێردرێت، لە گرنگترین کارەکانی نووسینەوەی تەواوی قورئانی پیرۆز و وێنەکێشان و ئەندازەکردنی بەردە ڕەشەکەی کەعبەیە ھەروەھا چەندین پەرتوک و نامیلکەی لەبارەی خۆشنووسی لە دوای خۆی جێیھێشتووە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article محەممەد تاھیر کوردی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.