فەرھەنگ یان قامووس (بە ئینگلیزی: Dictionary، بە عەرەبی: قاموس) بە کۆمەڵێک وشەی زمانێک یان چەند زمان دەگوترێت کە بە ڕیزی پیتەکانی ئەلفوبێ لە دوای یەک ھاتوون و بە مەیەستی گەیاندنی زانیاری، واتا، شێوازی خوێندنەوە، وەرگێڕان و ھتد بە کاردێت.
کۆنترین فەرھەنگێک کە تا ئێستا دۆزراوەتەوە لەسەر بەردێکدا نووسراوە و ھی ٢٣٠٠ ساڵ پێش زایینە کە فەرھەنگێکی ئەکەدی-سوومەرییە.
یەکەم فەرھەنگی کوردی فەرھەنگی نووبھارە کە لە ساڵی ١٦٨٣ی زایینی لەلایەن ئەحمەدی خانییەوە نووسراوە. ئەم فەرھەنگە لەبەرگرەوەی نزیکەی ٦ ھەزار وشەیە و بە شێوەی قەسیدە و ھەر قەسیدەیەکیشی لەسەر کێشێکە. فەرھەنگی نەوبەھار فەرھەنگێکی عەرەبی-کوردییە و بۆ یەکەمجار لەلایەن «یوسف ضیاءالدین پاشا الخالدی المقدسی» لە پاشکۆی «الهدية الحميدية في الغة الكردية» دا لە ١٨٩٢ لە ئەستەمبۆڵ چاپ کراوە. نموونەی بەیتێکی:
«رجل» پێ و «رکبة» ئەژنۆ «بطن» سک
«صدر» سنگ و «جید» ئەستۆ «عین» چاڤ
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فەرھەنگ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article فەرھەنگ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.